بەشی توێژینەوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی،
توێژینەوەیەکی لەسەر کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و لە سلێمانی بە
تایبەتی بڵاوکردوەتەوە، بەپێی توێژینەوەکە ژماره‌ى پرۆژه و قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى له نزمترین ئاستدایه و
هۆکار و چارەسەرییەکانی خراوەتەڕوو.
د. سوپا سەلام توێژینەوەیەکی لەسەر کەرتی وەبەرهێنان بۆ
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئامادەکردووە، توێژەر تیشکی خستووەتەسەر
کەرتی وەبەرهێنان لە سلێمانی و گەیشتووە بەو دەرئەنجامەی، ئه‌گه‌ر به شێوازێكى زانستى وورد ده‌ستنیشانى
خاڵه لاوازەكانى كرابا و هه‌وڵی چارەسەرکردن و پەرەدان بە لایەنە ئەرێنییەکانی بدرایە، ئه‌وا ده‌توانرا ئابورى هه‌رێم به‌گشتى و پارێزگاى سلێمانى
به‌تایبه‌تى به‌جۆرێك فروان بێت كه چه‌ندان قه‌یرانى ئابوورى چاره‌سه‌ر بكردایه.
توێژینه‌وه‌کە، له رێگه‌ى داتا فه‌ڕمییه‌كانه‌وه واقعى قه‌باره‌ى
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى شرۆڤه ده‌كات و به‌راوردى
ده‌كات به پارێزگاى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پێوانه‌سازى بۆ كارتێكه‌ره‌كانى
سه‌ر وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ده‌سكه‌وێت"بۆچى
له‌دایكبوونى پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانى،كه‌چى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنان
به‌گشتى و وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى به‌تایبه‌تى له نزمترین ئاستدایه؟"
جیاوازی قەبارەی وەبەرهێنان لە نێوان سلێمانی و هەولێر:
بەپێی توێژینەوەکە، لەساڵی 2006 تا 2024 لە سنوری پارێزگای
سلێمانی و هەڵەبجە 369 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سنوری سلێمانی بە سەرمایەی 19 ملیار و
550 ملیۆن و 817 هەزار دۆلار جێبەجێکراوە.
هەرچەندە لە پارێزگای هەولێر پرۆسەی وەبەرهێنان دوای پارێزگای
سلێمانی دەستیپێکرد، بەڵام زۆری پرۆژە و سەرمایەی وەبەرهێنی بەگەڕخراو بە
جیاوازییەکی زۆر لە پێش سلێمانییەوە.
لە ماوەی ساڵی 2006 تا 2024 لە سنوری پارێزگای هەولێر 584 پرۆژە
تۆماکراوە و کۆی گشتی سەرمایەی وەبەرهێنان 44 ملیار و 817 ملیۆن و 547 هەزار دۆلار
بووە، بەوەش دەردەکەوێت 215 پرۆژەی لە سلێمانی زیاترە و بە جیاوازی زیاتر لە 25
ملیۆن دۆلار سەرمایەی بەگەڕخراوی لە سلێمانی زیاترە.
هه‌ر له به‌رئه‌وه‌شه كه رێژه‌ى به‌شدارى سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى
به‌گه‌ڕخراوى له پارێزگاى هه‌ولێر، له كۆى پێكهێنانى سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى
به‌گه‌ڕخراوى هه‌رێمدا 62.6%ى تۆماركردووه و سلێمانیش ته‌نها 27.3%.
سەرمایەی وەبەرهێنانی راستەوخۆی هاوبەش
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ژمارە و سەرمایەی وەبەرهێنانی
راستەوخۆی هاوبەش لە هەرێم بەگشتی و بەراوردی سلێمانی بە هەولێر.
بەپێی توێژینەوەکە لە سنوری پارێزگای
سلێمانی لەماوەی 19 ساڵدا، حەوت پرۆژەی وەبەهێنانی هاوبەش هەبووە بە سەرمایەی 408
ملیۆن و 534 هەزار دۆلار، بەڵام لە سنوری پارێزگای هەولێر 13 پرۆژەی وەبەهێنانی
هاوبەش هەبووە بە سەرمایەی 312 ملیۆن و 48 هەزار دۆلار.
بەپێی داتاکانی توێژینەوەکە دەردەکەوێت ڕێژەی بەشداری پرۆژە هاوبەشەکانی
سلێمانی لە کۆی گشتی پرۆژە هاوبەشەکانی هەرێم 35% بووە، بەڵام رێژەی بەشداری پرۆژە
هاوبەشەکانی هەولێر لە کۆی گشتی پرۆژە هاوبەشەکان هەرێم %65 بووە.
رێژەی بەشداری سەمایەی پرۆژە هاوبەشەکانی سلێمانی لە کۆی گشتی
سەرمایە هاوبەشەکانی هەرێم 65% بووە، بەڵام هەولێر له دواى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌یه و
ته‌نها له 35%ى كۆى گشتى سه‌رمایه‌ى به‌گه‌ڕخراوى له وه‌به‌رهێنانه راسته‌وخۆ
هاوبه‌شه‌كانى هه‌رێم پێكهێناوه.
سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى
توێژینەوەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی ژماره‌ى پرۆژه و قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى له نزمترین ئاستدایه، به‌جۆرێك
له ماوه‌ى 19 ساڵى رابردوودا ته‌نها دوو پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى
بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامدراوه به گوژمه‌ى 54ملیۆن و 723هه‌زار
دۆلار.
رێژه‌ى به‌شداری پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى
سلێمانى، له كۆى گشتى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌رێم، ته‌نها
5.12%ى پرۆژه‌كانى پێكهێناوه، هاوكات قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى به‌گه‌ڕخراویش له‌م
بواره‌دا، له هه‌زاردا پێنجه 0.5%.
بە پێچەوانی سلێمانی، له سنورى
پارێزگاى هه‌ولێر 36 پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى بیانى ئەنجامدراوە بە گوژمەی نۆ ملیار
و 550ملیۆن و 803هه‌زار دۆلار، ئه‌مه‌ش به واتا 174 هێنده‌و نیوى زیاترى سلێمانى
سه‌رمایه‌ى بیانى له هه‌ولێردا له 19 ساڵى رابردوو له‌م بواره‌دا خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەم دەرئەنجامانە:
توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی له پارێزگاى سلێمانی
ژماره‌یه‌كى زۆر هۆکارهەیە بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى، به‌ڵام
له گرنگترینیان قه‌باره‌ى بازاڕ و رۆڵى بانكه‌كانن.
ئەوەشی دەرخستووە، ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ى بازاڕ (خواست و خستنه‌ڕوو)
به ئه‌ندازه‌ى 1% كه‌مبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى
راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له 18% كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت، هه‌رچى بانكه‌كانیشه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى 1% به ئاڕاسته‌ى نه‌رێنى
بڕوات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى
سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له %13 كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
ناجێگیرى بارودۆخى سیاسی پارێزگاى سلێمانى هۆكارێكى كاریگه‌ره
له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى
سلێمانى، بە یەکێکی تر لە هۆکارەکان دادەنرێت.
هەروەها، ناهاوسه‌نگى ئابورى و كۆنتڕۆڵنه‌كردنى قه‌یارانه‌كان
هه‌موارنه‌كردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان، رۆتینى ئیدارى و په‌یڕه‌وكردنى
بیرۆكراتى له كاروبارى كارگێڕیدا و خراپی ژێرخانى ئابورى پارێزگاى سلێمانی
هۆكارگەلێکی دیکەی كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانین له سلێمانی.
پێشنیازەکانی توێژینەوەکە:
1- پێویسته ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان فه‌راهه‌مبكرێت كه هه‌رسێ خاسیه‌تى (شه‌فافی و هه‌ماهه‌نگى و بزاوتن)ى له خۆگرتبێت.
2- هه‌رچى زووه كاربكرێت له‌سه‌ر بنیادنانى ژێرخانێكى ئابوورى تۆكمه هه‌ر له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و راكێشانى شه‌قامى نوێ و دروستكردنى به‌رزه پرد و كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان.
3- ده‌سته‌به‌ركردنى هاوسه‌نگی سیاسی و ئیدارى بۆ پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنى بیانى سڵ نه‌كاته‌وه له به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌كه‌ى له وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا.
4- كاربكرێت بۆ زیادكردنى ژماره‌ى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى له رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى زۆرترین ئاسانكارى ئیدارى و یاسایی.
5- دڵنیایی بدرێت به وه‌به‌رهێنى بیانى له پاراستنى سه‌رمایه و پرۆژه‌كانى ئه‌ویش له رێگه‌ى ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له رووى سیاسی و به‌رگرتن له زۆرى خۆپیشاندان و مانگرتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر سه‌رمایه‌داران.
6- به‌هێزكردنى رۆڵى كه‌رتى بانكى له سنورى پارێزگاى سلێمانى له رێگه‌ى فراوانكردنى مامه‌ڵه‌ى بانكى و دروستكردنى متمانه بۆیان له‌لایه‌ك و ، بانگێشت كردنى بانكه گەورە‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى لقى سه‌ره‌كیان له سلێمانى ئه‌نجامدانى ئاڵوێرى دارایی له‌لایه‌كى دیكه‌وه.
7- بوژانه‌وه‌ى بازاڕى سلێمانى فراوانكردنى قه‌باره‌ى بازاڕ (خواست و خستنه‌ڕوو) له رێگه‌ى ئاسانكارى بۆ سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ى باج و ره‌سمه جۆراوجۆره‌كان له‌سه‌ریان.
8- به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
9- كۆنتڕۆڵكردنى قه‌یرانه ئابووریه‌كان له پێش هه‌موویانه‌وه قه‌یرانى مووچه كه شاهۆكارى له ده‌ستده‌رچوونى كۆنتڕۆڵى ئابوورى سلێمانیه و سه‌رچاوه‌ى دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى ناله‌باره بۆ وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى،جا له رێگه‌ى به هه‌رێمكردنى سه‌ربه‌خۆى ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێت یاخود له رێگه‌ى (پرۆژه‌ى ته‌وتین)ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى سلێمانى بێت.
10- یاسای وه‌به‌رهێنان پێویستى به هه‌موار كردنه‌وه‌یه،ئه‌ویش به جۆرێك بێت كه ره‌چاوى جوگرافیاى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێم بكات،به‌واتا له یاساكه‌دا ئاسانكارى زۆر بۆ وه‌به‌رهێنبكات كه ده‌یه‌وێت له‌و شوێنانه وه‌به‌رهێنان بكات كه هه‌نووكه یه‌ك وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى تێدا ئه‌نجامنه‌دراوه وه‌ك هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
11- پێویسته كاربكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و رێكخراو دامه‌زاراوه سه‌ربه‌خۆكان له هه‌وڵى ده‌رخستنى لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌و بوارانه‌ى كه وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌دارى بیانى ده‌توانێت وه‌به‌رهێنانى تێدا بكات و دووركه‌ونه‌وه له زه‌قكردنى حاڵه‌ته‌كان.
12- پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خه‌مخۆرانى پارێزگاى سلێمانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانى به هه‌ند وه‌ربگرن،چونكه له نێو سه‌رجه‌م زانكۆ حكومیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانیدا ته‌نها توێژینه‌وه‌یه‌كه كه‌به‌و جۆره رۆچووبێته ناو هۆكاره‌كان و په‌یوه‌ندیان به كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانی شیته‌ڵبكات.
13- پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانى ئیدارى سلێمانى كاربكه‌ن له‌سه‌ر راكێشانى سه‌رنجى سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌رانى كه‌نداو،چونكه سه‌ره‌ڕاى نزیكیان له رووى جوگرافیه‌وه،هاوكات له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینیشه‌وه له كلتورى ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانیه‌وه نزیكن.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك