هەواڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: دیکتاتۆریی لەهیچ کەس قبوڵ ناکەین

Mic
2025-06-23

مەجید تەخت رەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی بۆ مەبەستی ئاشتیانە درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەدات و جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ کەسێک ناتوانێت دیکتاتۆربێت بەسەر ئێران-ەوە کە دەبێ چی بکات یان چی نەکات، کە پابەندین بە پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی".

مەجید تەخت رەوانچی، لە چاوپێکەوتنێکدا روونیکردەوە کە "هێرشەکەی ئەم دواییەی ئەمەریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پارێزراون"، "دەستدرێژی و تاوانێکە" دەبێت کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئیدانەی باکات.

ڕەوانچی هەڵسەنگاندنەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای رەتکردەوە، کە تیایدا هاتبوو بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "بەتەواوی لەناوچووە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "تاران بەتەنها لەپێناوی دیالۆگدا لەگەڵ واشنتۆن یان ئیسرائیل بەشداری وتووێژ ناکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی تووشی هێرشی راستەوخۆ بووە".

لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە وەڵامی ئێران، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دووپاتی کردەوە کە "تاران مافی بەرگری لە خۆی هەیە، بە پێی مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان"، هەروەها دەستبداری مافی وڵاتەکەیان نابن بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم. 

More News

Most Popular

هەواڵ

هێرشی ئێران بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد.. قەتەر و ئیمارات گەشتەکانیان راگرت

Mic
2025-06-23


هێرشی ئێران بۆسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە قەتەر دەستیپێکرد و ئیمارات و قەتەریش، گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت.

ئێران بنکەی ئەمریکی عەدیدی لە قەتەر بە موشەک بۆردومان کرد، لە وەڵامی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بۆ ماوەیەکی کاتی هاتوچۆی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕاگرت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیان و دانیشتوان و گەشتیاران.


هاوشێەی قەتەر، ئیمارات ئاسمانی خۆی داخستووە و هێڵی ئاسمانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە.

ئیمارات و قەتەر بۆ خۆبەدوورگرتن لە زیانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەو بڕیارەیان داوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، "ئێمە بە هەموو توانامانەوە بەرگری لە ئاسایشی ئێران دەکەین و بە باوەڕ و ژیری و ئیرادە، وەڵامی هەر ئازارێک دەدەینەوە کە لە ئێران دەیچێژێت".

هێرشی ئێران بۆسەر بنکە  سەربازییەککانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەگی ئیسرائیل و ئێران دەباتە قۆناغێکی نوێوە و پریشکی ئاگری شەڕەکە بناوچەکە دەگرێتەوە.

رۆژی 13ـى ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و سوپاسالار و فەرماندەی سوپای پاسداران و ژمارەیەک بەرپرسی پللەباڵای سەربازی و نۆ زانای ئەتۆمی کوژران، پاشان هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەستی پێکرد.

لەو رۆژەوە  هێرشی ئەو دوو وڵاتە بۆسەر ەکتری بەردەوامە و بەرەبەیانی 22ـى مانگ، ئەمریکا هێرشی کردە سەر ناوەندی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران، دوابەدوای هێرشەکە ئێران هەڕشەی کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەمریکای کرد.