وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند،
تاوەکو ئێستا نزیکەی 16 هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە 28 کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە
عێراق و نزیکەی 15 هەزار هاوڵاتیی دیکەی عێراقی لە کامپەکەدا ماونز
عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی
عێراق لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بە میدیا
عێراقییەکنی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 16 هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە 28
کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق.
ئەوەش خستووەتەڕوو، هێشتا نزیکەی 15 هەزار هاوڵاتیی دیکەی عێراقی لە کامپەکەدا ماون و بڕیارە
بەم نزیکانە کاروانێکی دیکەیان بگەڕێندرێتەوە و پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەوانی دیکەش بەردەوام
دەبێت.
كامپی هۆل دەكەوێتە باشووری شاری هۆل لە حەسەكەی
ڕۆژئاوای كوردستان و لە نزیك سنووری عێراقە، كامپەكە 30 هەزار عێراقی تێدابووە، كە بەسەر زیاتر لە حەوت هەزار خێزاندا دابەشكراون، كە دەكاتە نیوەی
كۆی دانیشتووانی كامپەكە.
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەسەر
نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتنیان نەکردووە، وتەبێژی حکومەت دەڵێت، لێک تێگەیشنەکە
سەرەتاییە و دواتر دەبێت رێککەوتنێکی فراوان.
پرسی نەوت و داهاتی نەوتی خاڵی ناکۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی عێراق بوو، دوای چەندین جار توانرا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا
بە روونی دانی پێداناوە لێکتگەیشتنە نەک رێککەوتن و رایگەیاندووە، پێشوازیی لێ دەکەن.
بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل
نەوتی رۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق دەکات. حکومەتی
عێراق لە بەرامبەردا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ
میدیای Micـی راگەیاند،
لێکتگەیشتنەکە سەرەتاییە، دواتر هەردوو حکوومەت دەچنە ناو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجتاڵ میدیایMic، تا ئەنجامدانی رێککەوتن پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و
دوای رێککەوتنەکە حکومەتی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
تا ئێستا وادەی رێککەوتنەکە بە فەرمی دیاریی نەکراوە، بەڵام
هەموو چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە بکرێت.
بەپێی رێککەوتنەکە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیجتاڵ میدیای Mic پشتراستکردوەتەوە،
نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.