هەواڵ

سودانی و ئیبراهیم کاڵن لە بەغداد کۆبوونەوە

Mic
2025-07-08

ئەمڕۆ، سێشەممە، لەشاری بەغداد، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کۆبوویەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.

بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، شاندی تورکیا جەختیان لە خواستی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوکاریی زیاتر و پێشکەوتن لە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بە سودانی گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات کرا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی بەرزبکاتەوە".

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند شاندێکی عێراق سەردانی تورکیایان کرد، پاشان تورکیا بڕێکی زۆر ئاوی بەنداوەکانی بەردایەوە بۆ زیادکردنی بڕی ئاوی دیجلە و فورات، هەروەها بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە شاری سلێمانی مەراسیمی دانانی چەک لەلایەن چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەوەش دۆسیەیەکە تورکیا زۆر جەختی لێدەکاتەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی بۆ مایک میدیا: داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێم بەشی دابینکردنی موچە ناکات

Mic
2025-07-08

ئەمرۆ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دامەزراوەی مایک میدیا، چەندین زانیاریی گرنگی لەبارەی چارەنوسی موچەی موچەخۆران، پرسی نەوت و چەندین بابەتی دیکە خستەڕوو.

قوباد تاڵەبانی، وتی: پرسی نێوان هەرێم و بەغداد ئاڵۆزە، پێشتر رێکەوتبوین لەسەر چەندین بابەت کە پرسی موچە یەکلابوبێتەوە و بۆ چەند مانگێک موچەکە وەردەگیرا و گرفتەکان کەمبوبونەوە، بەڵام ئەمجارە پرسی نەوت هاتووەتە پێشەوە.

 

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی کە پرۆسەکەی ئاڵۆزکردووە، تێڕوانینی جیاوازە لەسەر دەستوری عێراق، پرسی نەوت، داهاتی نا نەوتی، بابەتی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و حکومەتی فیدراڵی، ئەم سێ پرسە لە بەغداد ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بۆ دەستنیشانکردنی چارەسەری پێویست بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و بڕەکەی، پرسی داهاتە نانەوتییەکان، رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و حکومەتی عێراقی.

جەختی لەوەکردەوە: ئێمە (هەولێر و بەغداد) هەر دەبێت رێکبکەوین کۆڵنادەین، هەر رێکدەکەوین، بەدیلی نیییە رێکەوتن، شتێک نییە ناوی رێکنەکەوتن بیت، بەڵام پرۆسەکە ئاڵۆزە و شەڕەکان قورسن، بەو داواکارییانەی حکومەتی فیدراڵی داوای دەکات لە ئێمە، کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و بچوککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها وتی: ئەگەر ئەوەی ئێستا لەسەر میزە، هەرێمی کوردستان پەسەندی بکات، مەترسیدارە و هەنگاوێکی خراپە بۆ بچوککردنەوەی هەیبەتی هەرێمی کوردستان و بچوککردنەوەی دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و لێدانە لە قەوارەی هەرێمی کوردستان.

باسی ئەوەشیکرد: ئێمە دەمانەوێت بگەینە رێکەوتنێک، درێژخایەن بێت و قابیلی جێبەجێکردن بێت، ئەوە نەبێت کە سبەی بێن و گۆڕانکارییەکی دیکەی تێدا بکەن، هەنگاو بە هەنگاو، چونکە سەرەتا بە موچە دەستی پێکرد، ئێستا چووە بۆ نەوت و سبەی دەچێت بۆ فڕۆکەخانە و دوو سبەی دەچێت بۆ دەروازە سنورییەکان و سێسبەی دەچێت بۆ داهاتە ناوخۆییەکان و دوایی هەڵدەستین دەبینین هەرێمی کوردستان نەماوە.

ئەوەی ئێستا بەغداد خستویەتیەڕوو، نەهێشتنی شتێکە بەناوی هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئێمە داوامانکردووە، داوای شتێک دەکەین کە بگەینە رێکەوتنێکی هاوبەش، کە ئێستا کۆبوونەوەکان چڕکراونەتەوە، دەمانەوێت کۆبوونەوەکان بگەنە ئاستێک کە من ئێستاش گەشبینم کە دەگەینە رێککەوتن و هەوڵەکانمان لەپێناوی رێککەوتنە، بەدیلی رێککەوتن هەر رێککەوتنە.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم (بودجەی وەبەرهێنان و کارپێکردن) لە ئاستیکدایە کە ناتوانریت بە داهاتی نەوتی و نانەوتیی موچە دەستەبەر بکرێت.

لێرە کۆی چاوپێکەوتنەکە ببینە: