سبه‌ینێ دادگای باڵای
فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی دوو سكاڵا كه‌له دژی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری
دارایی عێراق سەبارەت راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆمار
كراوه كۆببێته‌وه و مەسرور بارزانیش پەیامێک بۆ سەرۆکی نوێی دادگای
فیدراڵی دەنێرێت.
لە راگەیەندراوێکدا، دادگای
باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویکردەوە، سبه‌ینێ 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی
سكاڵایه‌ك تایبه‌ت به ده‌ركردنی بڕ‌یارێكی سالاری بۆ پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی
دارایی عیراق به خه‌رجكردنی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و دوورخستنه‌وه‌ی پرسی
مووچه له‌ناكۆكییه سیاسییەکان كۆببێته‌وه.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشته‌كه،
سكاڵای یه‌كه‌م له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركراوه
و تێیدا داواكراوه "خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دووربخرێته‌وه ململانێ و ناكۆكییه‌كی سیاسییەکان و خەرجی فعلی".
هه‌روه‌ها، له سكاڵای
دووه‌مدا كه له‌سه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق تۆماركراوه، داواكراوه بڕ‌یارێكی
سالاری ده‌ربكرێت بۆ خه‌رجكردنی مووچه و مانگانە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە، وەزارەتی دارایی پابەندبکرێت بە ناردنی مووچە لە
کاتی خۆیدا، بەبێ لە بەرچاوگرتنی ناکۆکییەکانی حکومەتی عیراق و هەرێم لەسەر یاسایی
بودجەی گشتی.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی دادگای فیدراڵیی عێراقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی
دادگاکە کۆبووەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی کۆبونەوەکە فارس عیسا وتویەتی "پشتیوانی
مەسرور بارزانی و گەلی كوردستان‌مان بۆ سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵیی دەربڕی".
بڕ‌یاربوو رۆژی 19ی6ی2025،
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕ‌یاردان له‌سه‌ر سكاڵای ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر،
له‌باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه
بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و هه‌مان رۆژ، شه‌ش دادوه‌ری سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی و سێ
دادوه‌ری یه‌ده‌گ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد، پاش چەند رۆژێک سەرۆکی
دادگاکە داوای خانەنشین بوونی کرد و داواکەی جێبەجێکرا.
دوای ئەوەی سەرکی نوێی
دادگای فیدراڵی دیاری‌کرا، هەفەی رابردوو لەبەردەم سەرۆک کۆماری عێراق سوێندی
یاسایی خوارد و پاشان یەکەم کۆبونەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامدرا.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان زیاتر له 70 رۆژە مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و هێشتا مووچه‌ی مانگی ئایاریان
پێنه‌دراوه، چاوەڕوان دەکرێت دادگای باڵای فیدراڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆران
بڕیار بدات.
کۆبونەوەی
دادگای باڵای فیدراڵی و کۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی و پارتی هیچ هەواڵێکی خۆشیان بۆ
مووچە خۆران پێنەبوو، بڕیارە لە 24 کاتژمێری
داهاتوودا دوو کۆبونەوەی باڵا لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێدا پرسی موچەی هەرێم تەوەری
سەرەکی دەبێت.
ئەمڕۆ 14ـى تەمموز،
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە دوو سکاڵا لەبارەی نەناردنی مووچەی هەرێمی
کوردستانەوە کۆبووەوە، هەرچەندە موچە خۆران چاوەڕێبوون دادگا بڕیاری ناردنی مووچە
بدات، بەڵام دادگاکە
بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
پرسی مووچەی مووچە
خۆرانی هەرێم، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆکردەوە، شاندی یەکێتی بە
سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبونەوە.
دوای
کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەشێکی تایبەتبوو بە پرسی
مووچە و ئاماژە بەوەکراوە، هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری
کێشە و دابینکردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
وابڕیارە ئەمشەو،
کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەنە سەرەکیە شیعەکانی ناو
حکومەت پێکهاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی کۆبونەوەکە دەبێت و پرسی ناردنی
مووچەی هەرێم تەواوەرێکی کۆبونەوەکە دەبێت.
سبەینێ، ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو راپۆرتە دەکات، کە لیژنە وەزارییەکەی
حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە لەسەر پرسی مووچەی هەرێم.
شێروان دووبەردانی،
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، دواخستنی
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی هیچ یاسایی نەبوو، تەنیا نەیانویست بڵێن لە
تواناماندا نییە بڕیار بدەین، دواخستنی دادگای فیدراڵی بۆ 28 مانگ پەیامێکی ناراستەوخۆیە
کە ناتوانن مووچە بنێرن.
لەبارەی هەڵوێستی
فراکسیۆنی پارتی لە بەرامبەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی: کۆتا
وادەی چاوەڕوانیمان یەک هەفتەی دیکەیە و ئەگەر تا ئەو کاتە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستان چارەسەر نەکرێت، هەڵوێستمان دەبێت.