بڕیارە ئەمڕۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان
رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
دوای ئەوەی
وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە
رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی
هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی
هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی
دارایی عێراق دەنێرین.
دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی
هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی
فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی
دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی
حوزەیران.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی
پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بەغداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە
ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە،
لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی
حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان
120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.
رۆژی سێشەممە، 26ی ئابی 2025 پەرلەمانی عێراق
متمانەی بە 93 باڵیۆزی نوێ بەخشی و 19 کەسیان کوردن.
لە 19 باڵیۆزە کوردەکە 9 یان پارتییە و 8ـیان یەکێتییە، جگە لەوە
دوو باڵیۆزی دیکەش کوردن یەکێکیان کوردی ئێزدییە و پارتییە و یەکێکیشیان لەسەر
پشکی پارتی تەقەدووم باڵیۆزە.
پێکهاتەی
شیعە زۆرترین پشکی بەرکەوتووە، 49 باڵیۆزە کە دەکاتە 52.7%ـی کۆی گشتی باڵیۆزەکانی عێراق لە دەرەوە.
پێکهاتەی سوونە 23 باڵیۆز کە دەکاتە 24.7%ـی کۆی
گشتی، هەروەها پێکهاتەکان لەوانە کریستیانەکان دوو باڵیۆزیان هەیە و کوردانی ئێزدی
و سابیئەی مەندائی هەریەکەیان یەک باڵیۆزیان بەرکەوتووە.
بە گوێرەی لیستەکە، باڵیۆزە نوێیە کوردەکان بریتین
لە:
1- سەلوان رەشید شنگالی، دکتۆرا لە یاسا، لە دایکبووی 1966، وەزارەتی
دەرەوەی عێراق (پارتی)
2- بێوان جاسم ئیبراهیم عەبدوڵڵا زاویتەیی، ماستەر لە یاسا، لەدایکبووی
1978، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق (پارتی)
3- عیماد محەممەد میرزا محەممەد ، ماستەر لە زانستی سیاسی، لەدایکبووی
1971، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
4- ئامەد عەبدولحەمید محەممەد بۆتانی، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبووی
1975، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
5- رەوەز مەهدی خۆشناو، بەکالۆریۆس لە پزیشکی، لەدایکبووی 1979،
پەرلەمانتاری پێشووتر (پارتی)
6- ئەشواق نەجمەدین عەباس محەممەد جاف، دکتۆرا لە دەرمانسازی،
لەدایکبووی 1972، پەرلەمانتاری پێشووتر (پارتی)
7- دانا محەممەد جەزا عەلی محەممەد، بەکالۆریۆس لە لێکۆڵینەوەی
نێودەوڵەتی، لەدایکبووی 1975، پەرلەمانتاری پێشوو (پارتی)
8- برین سەعید تەحسین بەگ، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبووی 1981،
دیپلۆماتکار (پارتی)
9- دلێر دارا تۆفیق فەتحوڵڵا تۆفیق، بەکالۆریۆس لە عەرەبی، لەدایکبووی
1967، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
10- شێرزاد ئەحمەد محەممەد حەسەن جاف، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبووی
1980، راوێژکاری لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
11- بێریڤان مستەفا ئیبراهیم محەممەد دۆسکی، ماستەر لە وەرگێڕان،
لەدایکبووی 1964، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
12- محەممەد ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی، بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کیمیایی،
لەدایکبووی 1976، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
13- سەرحەد سەردار عەبدولرەحمان فەتاح، بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری
شارستانی، لەدایکبووی 1965، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
14- جوان ئیحسان فەوزی، دکتۆرا لە زانستی کۆمەڵناسی، لەدایکبووی 1975،
پەرلەمانتاری پێشوو (یەکێتی)
15- دەروون فەرەیدوون عەبدوڵڵا، دکتۆرا لە کارگێڕی، لەدایکبووی 1983،
کارمەندی حکومی (یەکێتی)
16- زانا بێستوون عەلی، بەکارلۆس لە زمان، لەدایکبووی 1983، کارمەندی
حکومی (یەکێتی)
17- دانا سەعید سۆفی، دکتۆرا لە زانستی کۆمەڵناسی، لەدایکبووی 1971،
مامۆستای زانکۆ (یەکێتی)
18- هاوڕێ محەممەد غەریب عەبدولقادر جەلال تاڵەبانی، ماستەر،
لەدایکبووی 1969، وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
19- محەممەد سەمیر عزەت سامی نەقشبەندی، بەکالۆریۆس لە زانستی سیاسی،
لەدایکبووی 1975، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (کوردە، بەڵام لەسەر لیستی
تەقەدوومە)