هەواڵ

چۆن کەسوکاری دەستگیرکراوانی لالەزار لە چارەنوسی کوڕەکانیان دڵنیابوونەوە؟

Mic
2025-08-26


دوای رووبەڕووبوونەوەکەی چەکدارانی لالەزار و هێزە ئەمنییەکان لە بەرەبەیانی 22ـى ئاب، لە ئەنجامدا لاهور شێخ جەنگی و پۆڵات شێخ جەنگی برای و زۆربەی فەرماندە  و ئەندامانی هێزی دوپشک دەستگیرکران.

دوای دەستگیرکردنیان، گومانی زۆر خرایە سەر چارەنوسی ئەندامانی هێزی دوپشک و چارەنوسی دەستگیرکراوان، بەڵام ئاسایشی سلێمانی هەنگاوێکی خێرای گرتەبەر بۆ دڵنیاییدان بە کەسوکاری دەستگیرکراوان.

رۆژی 23ـى مانگ، ئاسایشی سلێمانی ژمارەی تەلەفومی کەسوکاریانی لە دەستگیرکراوان وەرگرت، بەشێوەیەک هەر دەستگیرکراوێک ژمارەی تەلەفونی کەسی پلەیەکی لێوەرگیرا.

دوای وەرگرتنی ژمارەکان، ئاسایش پەیوەندییی بە کەسوکاریانەوە کرد  و لەگەڵ پێدانی ناوی سیانی بە کەسوکاری دەستگیرکراوان، دڵنیایی پێدان لە سەلامەتی گیانیان.

ئەو پەیوەندییەی ئاسایشی سلێمانی بە کەسوکاری دەستگیرکراوەکانەوە لەکاتێکدابوو، کە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە دەستگیراوان دەستیپێکردبوو.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای mic، لە دوێنێوە رێگە بە بەشێک لە کەسوکاری دەستگیرکراوان دراوە سەردانی کوڕەکاننیان بکەن و بەشێکیان رۆشتونەتە ئاسایش و کوڕەکانی خۆیانیان بینیوە.

هەرچەندە لە سەروبەندی رووداوەکەدا باس لە دەستگیرکردنی نزیکەی 100 کەس دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دەستی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە  ژمارەی ئەو کەسانەی لە لالەزار دەستگیرکراون  162  کەسە.

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حوزەیران خەرج بکات

Mic
2025-08-27

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرین.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بە‌غداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.