هەواڵ

سەگی جۆری دوبرمان، لە کۆکرنەوەی باجەوە بۆ پاسەوانی جیهان

Mic
2025-08-20


لەسەدەی 19دا هاوڵاتییەکی ئەڵمانی کە کاری کۆکردنەوەی باج بوو، سەگی دوبرمانی کرد بە هاوڕێی خۆی بۆ ئەوەی لە دەستی زەکان پارێزراوبێت، بەڵام ئێستا دوبرمان یەکێکە لە سەگە بەناوبانگەکان و ئاسایشی جیهانی لەدەستدایە.

سەگی جۆری دوبرمان، یەکێکە لە جۆرەکانی سەگ و شانازی بە ئازایەتی و هۆشیاریەکەیەوە دەکات، بە یەکێک لە باشترین سەگەکانی پاسەوانی جیهان دادەنرێت، چونکە لەڕووی جەستەییەوە گونجاوە، بە پێکهاتەی پتەو، ماسولکەی و خێرایی دەناسرێتەوە.

دۆبەرمان سەگێکی قەبارە مامناوەند و بەهێزە، کە بە خۆڕاگری و خێرایی ناسراوە، باڵایان لە نێوان 24 بۆ 28 ئینج دەبێت و کێشیان لەنێوان 60 بۆ 100 پاوەند، تێکڕای تەمەنی دۆبەرمان لەنێوان 10 بۆ 12 ساڵە، بەزۆری لە ڕەنگەکانی وەک ڕەش، سوور، شین و ئاسک بەدی دەکرێت.

متمانەی گەشەپێدانی ڕەگەزی دۆبەرمان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم دەگەڕێتەوە، کاتێک هاوڵاتییەکی ئەڵمانیی بە ناوی لویس دۆبەرمان، کە وەک باج کۆکەرەوە لە هاوڵاتیان و خاوەن کارەکان کاری دەکرد، دەیویست سەگێکی پاسەوانی شەڕانگێز لە کاتی کارەکەیدا لەگەڵی بێت، بۆ پاراستنی لەدەستی دزەکان.

سەرەتا وەک هەر جۆرە سەگێکی تر رایگرت و بۆ پاسەوانی بەکاریهێنا، بەڵام دوای دڵنیابوون لە توانای بێسنورەکەی پەرەی پێدا و سەگەکە بەناوی خۆیەوە ناونرا، پەرەدان بە توانای دوبرمان لە جیهاندا قۆناغی نوێی بڕی و چەندین ڕۆڵی پێدرا، وەک سەگی پۆلیس، سەگی سەربازی، سەگی ڕزگارکەر.

تێکڕای نرخی سەگی دۆبەرمان نزیکەی هەزار دۆلاری ئەمریکییە، ئەم نرخە بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت بە گوێرەی چەند هۆکارێک وەک ناوبانگی بەخێوکەر، ڕەچەڵەک، ڕەگەز، شوێنی جوگرافی و ڕەنگەکەی.

بەپێی دواین ئامار کە ساڵی 2024 ئەنجامدراوە، زیاتر لە ملیۆن و نیوێک سەگی جۆری دوبرمان لە جیهاندا هەیە، دوبرمان لە کۆکردنەوەی باجەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ پاسەوانی جیهانە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق خێراتر دەکات

Mic
2025-08-24

ئەمریکا لە عێراق دەکشێتەوە و رو لە هەرێمی کوردستان دەکات، خێراکردنی پرۆسەی کشانەوە لەلایەن واشنتنەوە شڵەژانی ئەمنی لە عێراق دروستکردووە.

 

سکای نیوزی عەرەبی لە زاری سەرچاوە سیاسییەکان رایگەیاندووە، واشنتن هێزەکانی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ دەکشێنێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکەی سکای نیوز، ئەمریکییەکان عێراقییەکانیان لە خێراکردنی پرۆسەی کشانەوە ئاگادارکردووەتەوە، پێیان راگەیاندوون، پابەندنابن بەو خشتەیەی هەردوو وڵات بۆ کشانەوە لەسەری رێککەوتوون.

تێکچوونی دۆخی ئەمنی عێراق، لەدوای کشانەوەی ئەمریکییەکان ئەگەرێکی کراوەیە، سەرەڕای پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش دێتەپێشەوە، کە تائێستاش پاشماوەکانی ئەو رێکخراوە مەترسین و ناوبەنا و چالاکی ئەنجام دەدەن.

بڕیارە کتوپڕەکەی ئەمریکا بەشێک لە چاودێران و بەرپرسانی ئەمنی عێراقی نیگەرانکردووە، بە ئاشکرا داوا دەکەن ئەمریکا بمێنێتەوە، چونکە عێراق و ناوچەکە بەدۆخێکی ئەمنی ناسەقامگیردا تێدەپەڕن.

بڕیاربوو هێزە ئەمریکییەکان لە مانگی ئەیلول بە پێی خشتەیەک بکشێنەوە، بەڵام بڕیارە لە ناکاوەکەی واشنتن بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە بنکەکانی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق، چاوڕوان نەکراوە و شڵەژانی ئەمنی دروست دەکات.