شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە بەغدا
و کەمێکی دیکە کۆبوونەوەکانیان لەبارەی مووچە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکات.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاوات شێخ
جەناب وەزیری دارایی هەرێم، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئومێد سەباح،
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و
ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێکهاتوون.
شاندەکەی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەشیان
لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت.
یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان داهاتە فیدراڵییەکانە
تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەری ڕێک نەکەوتوون، حکومەتی
عێراق داوا 50% داهاتی ئەو وەزارەتانە دەکات کە دەکەونە نێو داهاتیی فیدراڵی، تەوەرێکی
دیکە ڕێککەوتنە لە سەر باج و ڕسومات.
لەبارەی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە، دەبێت
رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەو بارەوە بدات، پێویستە تا ئەوکاتە
لیژنە وەزارییەکانی نێوان هەردوو حکومەت ڕەشنووسی کۆتایی بدەنە سەرۆک وەزیرانی عێراق
تاوەکو بڕیارەی لەسەر بدات.
جگە لە داهاتی
ناوخۆ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان پرسی هەناردەکردنەوەی
نەوت دەبێت، حکومەتی هەرێم و عێراق پێشتر لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتوون و
تورکیاش ئامادەیە، تەنها کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ماون رازی بکرێن و داوای
گەرەنتی شایستەکانیان دەکەن.
ئەگەر تا رۆژی
سێشەممە هەردولا رێکبکەون و هیچ پێشهاتێکی نوێ روونەدات، ئەوە لە کۆبوونەوەی رۆژی
سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان
رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
دوای ئەوەی
وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە
رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی
هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی
هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی
دارایی عێراق دەنێرین.
دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی
هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی
فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی
دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی
حوزەیران.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی
پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بەغداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە
ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە،
لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی
حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان
120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.