هەواڵ

فرانک کاپریۆ ئەو منداڵەی لە بۆیاخچی پێڵاوەوە بووە بەنێوبانگترین دادوەریی جیهان

Mic
2025-08-21

دادوەرە خۆشەویست و میهرەبانەکەی ئەمریکا فرانک کاپریۆ لە تەمەنی 88 ساڵییدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

دادوەرە میهرەبانەکە یان فرانک کاپیرۆ، لە منداڵێکی بۆیاخچێتی پێڵا و دابەشکردنی رۆژنامە بەسەر ماڵاندا بووە بەنێوبانگرترین دادوەری جیهان.

رۆژی 20 ئاب جیهان میهرەبانترین و بەسۆزترین دادوەری لەدەستدا، بەهۆی نەرم و نیانی و بەزیی بۆ تاوانباران و تاوانلێکراون نێوبانگێکی زۆری پەیداکردبوو، خەڵکی لە تەواوی جیهان خۆشیان دەویست.

رەنگە فرانک کاپریۆ تاکە دادوەربێت لە جیهاندا تاوانباران حەزبکەن، بچنە ناو دادگا و دادگاییان بکات، چونکە بە ڕووە خۆشە هەمیشەییەکەی و حەکیمی و داناییەکەی هیوای بۆ تاوانباران و تاوانلێکراوان دەگێڕایەوە.

هەر بەهۆی ئەو رەفتارانەی لەگەڵ تاوانباران و تاوانلکراوان، ڤیدیۆیی دانیشتنەکانی دادگایی سەدان ملیۆن بینەری هەبوو.

رۆژی چوارشەممە، 20ی ئابی 2025، بنەماڵەی فرانک کاپریۆ، مردنی فرانکیان راگەیاند، کە ماوەی دوو ساڵ بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووبوو، رۆژی چوارشەممە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.

فرانک ئەوەندە میهرەبان بوو، تەنانەت لەکاتی نەخۆشییەکەشیدا ڤیدیۆی بڵاودەکردەوە و داوای لە تووشبوانی شێرپەنجە دەکرد خۆڕاگربن و ئیرادەیان هەبێت سەردەکەون، هیوای بۆ دەگەڕاندنەوە.

کاپریۆ لە ساڵی 1985 وەک دادوەر دەستبەکاربوو و بەهۆی زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکەی "لەشاری پرۆڤیدێنس گیرا"، ناوبانگی دەرکرد، کە لە ساڵی 2021 بۆ خەڵاتی بەناوبانگی ئیمی پاڵێورا.

کاپریۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2023دا و دوای نزیکەی 40 ساڵ لە کارکردن لە بواری دادوەری خانەنشینبوونی خۆی لە دادگەی شارەوانیی پرۆڤیدێنس راگەیاند.

کاپریۆ  لە 24ـی تشرینی دووەمی 1936 لە شاری پرۆڤیدێنس لە ویلایەتی رۆد ئایلاندی ئەمریکا لەدایکبووە و هەر لەوێش خوێندوویەتی.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق خێراتر دەکات

Mic
2025-08-24

ئەمریکا لە عێراق دەکشێتەوە و رو لە هەرێمی کوردستان دەکات، خێراکردنی پرۆسەی کشانەوە لەلایەن واشنتنەوە شڵەژانی ئەمنی لە عێراق دروستکردووە.

 

سکای نیوزی عەرەبی لە زاری سەرچاوە سیاسییەکان رایگەیاندووە، واشنتن هێزەکانی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ دەکشێنێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکەی سکای نیوز، ئەمریکییەکان عێراقییەکانیان لە خێراکردنی پرۆسەی کشانەوە ئاگادارکردووەتەوە، پێیان راگەیاندوون، پابەندنابن بەو خشتەیەی هەردوو وڵات بۆ کشانەوە لەسەری رێککەوتوون.

تێکچوونی دۆخی ئەمنی عێراق، لەدوای کشانەوەی ئەمریکییەکان ئەگەرێکی کراوەیە، سەرەڕای پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش دێتەپێشەوە، کە تائێستاش پاشماوەکانی ئەو رێکخراوە مەترسین و ناوبەنا و چالاکی ئەنجام دەدەن.

بڕیارە کتوپڕەکەی ئەمریکا بەشێک لە چاودێران و بەرپرسانی ئەمنی عێراقی نیگەرانکردووە، بە ئاشکرا داوا دەکەن ئەمریکا بمێنێتەوە، چونکە عێراق و ناوچەکە بەدۆخێکی ئەمنی ناسەقامگیردا تێدەپەڕن.

بڕیاربوو هێزە ئەمریکییەکان لە مانگی ئەیلول بە پێی خشتەیەک بکشێنەوە، بەڵام بڕیارە لە ناکاوەکەی واشنتن بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە بنکەکانی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق، چاوڕوان نەکراوە و شڵەژانی ئەمنی دروست دەکات.