بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەلێک زانای ئەلمانی و ئەمرێکی ئەنجامیان داوەو لە گۆڤاری بەناوبانگی Brain Structure and Function بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە بێ دەنگی یەکێک لەو هۆکارانەی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
لە توێژینەوەکەدا، توێژەران کۆمەلێک مشکیان هێنا، و کۆمەلێک دەنگی جیاوازیان لەسەریان تاقیکردەوە هەر لە ژاوەژاو و مۆسیقا و بیدەنگی تەواو، بۆ ئەوەی بزانن کارێگەرییان چۆنە، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە تەنها بێدەنگی تەواو بووەتە هۆی گەشەکردنی بەرچاوی دەمارە نوێیەکانی ناو مێشک کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بیرەوەری و فێربوون و هەست و سۆزدا.
هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە تەنانەت مۆسیقای کلاسیکیش کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە باشتربوونی کارکردی مەعریفیەوە، وەک بێدەنگی کاریگەر نەبوو. توێژەران تێبینیان کردووە کە خانە تازە بەرهەم هێنراوەکان لە بێدەنگیدا نەک هەر ژمارەیان زیاترە، بەڵکو چانسی مانەوە و گەشەکردنیان بۆ دەمارەخانە چالاکەکان باشترە.
ئەم دۆزینەوە ئەوەمان بۆ پێشنیار دەکات ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ڕۆژانە تەنها دوو کاتژمێر بێدەنگی بە خۆمان بدەین، لەناو پەلەقاژەی ژاوەژاوی دیجیتاڵی و میدیا و فشاری ڕۆژانە و کارکردندا؛ نەک وەک تەنیایی، بەڵکو وەک دەرمانێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوەی دەروون.
کۆمپانیای
سۆمۆ رایگەیاند، تەواوی گرێبەست و پابەندییەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی
بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستانیان دەکڕی، کۆتایی پێهێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئەیلولی 2025 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی
عیراق- سۆمۆ رایگەیاند، هەموو گرێبەست و پابەندییەکانی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی
نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستانیان دەکڕی، کۆتاییپێهێناوە.
باسی لەوەشکردووە، دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوتی هەرێم، شکۆی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ "بازاڕی تینووی
ئەوروپا" دەگەڕێنێتەوە.
عەلی نەزار شەتەری، بەڕێوەبەری گشتیی
کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی- واعی راگەیاندووە، ئەوەی لە هەرێمی
کوردستان روویدا، بابەتی لێکتێگەیشتن و دانانی میکانیزمی کارکردنە،" و
ئاماژەی بەوەشکرد کە "یاسا بەسەر هەموواندا جێبەجێ دەبێت.
روونیکردەوە کە "وەزارەتی نەوتی
فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یەک
ستراتیژدا کاردەکەن، بەو پێیەی نەوتی بەرهەمهێنراو نەوتی عیراقییە، و
تایبەتمەندییەکە تەنها لە سروشتی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەو
کۆمپانیایانەدایە کە لەوێ کاردەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی فیدراڵی
و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان پێویستیان بە تەواوکردنی میکانیزمی
جێبەجێکردنی یاسای بودجەیە، و لەم بارەیەوە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی
هاوبەش،" و رونیکردەوە کە "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی
کۆتایی کە رێگە بدات بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهانی
تورکی.
شەتەری راشیگەیاندووە، نەوتی خاوی
بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هەناردە ناکرێت، بەڵکو لەناوخۆی
هەرێمدا بەکاردەهێنرێت، و ئێمە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2025 کاردەکەین بۆ ئەوەی
بڕە زیادەکان لە دوای بەکاربردنی ناوخۆیی بگۆڕدرێن بۆ هەناردە،" و ئاماژەی
بەوەشکرد کە "کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) هەموو گرێبەست و
پابەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکاندا کۆتاییپێهێناوە و ئامادەیە بۆ وەرگرتنی
بڕەکان هەر کاتێک لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و حکومەتی هەرێمەوە هەناردە
بکرێن
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەکردووە، تا
ئێستا (سۆمۆ) هیچ بڕە نەوتێکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەرنەگرتووە،
و پەیوەندییە گرێبەستییەکە لەنێوان وەزارەت لە کوردستان و کۆمپانیا
بەرهەمهێنەرەکاندا دەمێنێتەوە.