تەندروستی

فرمێسکی وشتر وەک چارەسەری ژەهری مار!؟

Mic
2025-09-07

تاقیگەی ناوەندی توێژینەوەی ڤێتێرنەری دوبەی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە تاقیکردنەوەکانیاندا دەرکەوتووە، کە یەک دڵۆپ فرمێسکی وشتر ئەوەندە پێکهاتەی بەهێزە، دەتوانێت ژەهری ٢٦ جۆری ماری جیاواز، کاریگەری نەهێڵێت و وەک دژە ژەهرێک کار بکات.

لە بابەتەکەیاندا هاتووە، کە ئەم بابەتە بووەتە جێگەی سەر سوورمان و سەرنجی زانایان و لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بتوانین توێژینەوەیەکی گشتگیر و گرنگی لەسەر ئەنجام بدەن، بەو هیوایەی بتوانن باشترین و گرنگترین چارەسەری دژە ژەهری بەشێک لە جۆرەکانی مارەکان دروست بکەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

تای ماڵتا (حمەی ماڵتا) چییە؟ نیشانەکانی چیین؟

Mic
2025-09-10

حمە ماڵتا یان تای ماڵتا هەوکردنێکی بەکتریاییە و هۆکارەکەی بەکتریای بروسێلایە (brucella) لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی خەڵک لە ڕێگەی خواردنی ئەو بەرهەمە ئاژەڵیانەوە تووش دەبن کە کاڵ و خاون یان بەباشی نەکوڵێندراون. هەندێک جار ئەو بەکتریای کە هۆکاری تای ماڵتایە لەڕێگەی هەواوە یان لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.

نیشانەکانی تای ماڵتا بریتییە لە تا و ئازاری جومگە و شەکەتی جەستە، بەگشتی ئەم هەوکردنە لەڕێگەی دەرمانەکانی دژە بەکتریاوە antibiotics چارەسەر دەکرێت, بەڵام چارەسەرکردنی تای ماڵتا چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت و لەوانەیە دووبارە ڕوو بداتەوە.

تای ماڵتا تووشی سەدان هەزار خەڵک و ئاژەڵ دەبێت لە جیهاندا، نەخواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە خاوی و دوورکەوتنەوە لە ئاژەڵی تووشبوو و خۆپاراستن لە کاتی کارکردن لە تاقیگەکاندا ڕێگەن بۆ خۆپاراستن لە تای ماڵتا.

▪️نیشانەکانی تای ماڵتا چین؟
دوای تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەکرێت دوای چەند ڕۆژێک یاخود چەند مانگێک نیشانەکانی تای ماڵتا دەربکەون. نیشانەکانی تای ماڵتا نزیکە لە نیشانەکانی ئەنفلۆنزاوە.

نیشانەکان وەک:
• تا.
• لەرز.
• کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
• ئارەق کردنەوە.
• لاوازی.
• ماندووێتی و شەکەتی.
• ئازاری جومگە و ماسولکە و پشت ئێشە.
• سەرئێشە

نیشانەکانی تای ماڵتا لەوانەیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک نەمێنن و دواتر سەر هەڵبدەنەوە.
هەندێک لە خەڵکی تای ماڵتای درێژخایەنیان هەیە، تەنانەت دوای چارەسەر وەرگرتنیش نیشانەکانیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک هەر تێدا دەمێنێت. نیشانەکانی تای ماڵتای درێژخایەن وەک:
• شەکەتی.
• تا، کە ماوە ماوە دێت و نامێنێت.
• هەوکردنی جومگەکان.
• هەوکردنی پەردەی ناوەوەی دڵ.
• هەوکردنی بڕبڕەکان (فەقەرات) و جومگەکانی. پشت.

▪️کەی سەردانی دکتۆر بکەین؟
ئەگەر هەستت بە بەرزبوونەوەی خێرای پلەی گەرمی جەستە و ئازاری ماسولکە و لاوازی کرد یان ئەگەر تای بەردەوامت هەبوو، سەردانی دکتۆر بکە.

▪️ئایا تای ماڵتا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟
تای ماڵتا بە شێوەیەکی گشتی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە و تا ڕادەیەک دەگمەنە، بەڵام لە چەند حاڵەتێکدا دایکان لەڕێگەی شیر پێدانەوە منداڵەکانیان تووش کردووە.