لە نوێترین توێژینەوەی زانستی کە بڵاوکراوەتەوە لە زانکۆی (South Carolina)ی ئەمریکا باس لەوە کراوە، تەندروستی دەم و ددان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک و دڵ دەکات.لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ددان پاککردنەوە بە پەتی ددان هەفتەی یەک جار دەتوانێت مەترسی سەکتەی مێشک بە ڕێژەی لە سەدا 22٪ کەم بکاتەوە.
لە توێژینەوەکەدا کە زیاتر لە 25 ساڵی خایاندووە و تیایدا 6278 کەس بەشدار بوون کە بە بەردەوامی پەتی ددانیان بەکارهێناوە مەترسی سەکتەی مێشکیان بە ڕێژەی لەسەدا 22٪ کەمتر بووە بە بەراورد بەوانەی کە گرنگی بە تەندروستی ددانەکانیان نادەن و پەتی ددانیان بەکار نەهێناوە، ئەمە جگە لەوەی دەکرێت مەترسی سەکتەی دڵیش کەم بکاتەوە.
لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە تەنها ددان شۆردن بە فڵچە و هەویری ددان بەس نیە بۆ تەندروستی ددانەکانمان بەڵکوو پەتی ددانیش پێویستە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئەو خۆراکانەی کە لە نێوان ددانەکانماندایە و بە فڵچە پاک نابێتەوە بە پەتی ددان خاوێنی بکەینەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.