پەروەردەی سێکسی

بۆچی ناتوانم بگەم بە ئۆرگازم؟

Mic
2021-07-27

پرۆگرامه‌ پۆرنۆگرافی و میدیاییەکان تێڕوانینێکی جیاوازیان لەسەر سێکس  دروست کردووە، وایان کردووە باوەڕ بەوە بکرێت شێوازی تایبەتی پەیوەندی سێکسی هەیە.
ئەم شێوازانە وات لێدەکەن هەست بە جیاوازی بکەیت لەوانی دیکە کە ئارەزوویەکی لەڕادەبەدەریان هەیە بۆ سێکس و زوو دەوروژێن، بەڵام لەڕاستیدا سێکس و چێژ بابەتێکی ئاڵۆزن کە لە پێوانەی جەستەیی، دەروونی، سۆزداری و سیاقیی پێکدێت، جگە لەوەش ئەزموونی هەر کەسێک جیاوازە لەوی دیکە.
نەگەیشتن بە ئۆرگازم ناوێکی زانستی هەیە کە بریتییە لە " anorgasmia".  ئەمە دەستەواژەیەکی پزیشکییە بۆ دۆخێک بەکاردێت کە ئۆرگازم تێیدا سەختە و کەسەکە ناتوانێت بگاتە لوتکەی چێژ تەنانەت دوای چەندین وروژاندنی سێکسی.
ئەم حاڵەتە زۆر زیاتر لەوەی بیری لێدەکەینەوە بەربڵاوە، ئەمەش دەکرێت کەسەکە دووچاری بێ هیوایی و سەرلێشێواویەکی زۆر بکات، بۆیە چەند هەنگاوێک هەیە کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەمە بۆ ڕوودەدات.
پێش هەموو شتێک، گرنگە بزانیت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوونکردنەوەی جیاواز هەیە سەبارەت بە نەگەیشتن بە ئۆرگازم چ لەگەڵ هاوبەشێک بێت یان بە تەنها، دەکرێت حاڵەتیی بێت، واتا دەکرێت بگەیت بە ئۆرگازم بەڵام تەنها لە حاڵەتی دیاریکراودا کە بەتەنهایت. به‌ كورتی، جۆری ئۆرگازمه‌كان له‌ ژناندا ده‌كرێت شێوازی جیاوازی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئاسایی و سروشتییه‌.

بەهۆی ئەوەی لەدەستدانی توانا بۆ گەشتن بە ئۆرگازم زاراوەیەکی گشتگیرە، هۆکارەکانی جۆراوجۆرن کە لایەنی جەستەیی و دەروونییش دەگرێتەوە. هەندێک هۆکار هەیە كه‌ بریتین لە: زەبری جەستەیی، شەکرەو نەخۆشییە دریژخایەنەکانی دیکە، ناهاوسەنگی هۆرمۆنی، کێشەی دەروونی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، وێنەی نەرێنی خودو جەستە، هەستی نەرێنی دەربارەی سێکس وەک شەرم، هەستکردن بە تاوان، دڵەڕاوکێ، زەبری سێکسی و فشاری دەروونی.

کاریگەرترین هۆکار بۆ ژنان كه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست و ڕێگر له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌ ئۆرگازم، ناجێگیری و فشاری ده‌روونییه‌، ئەمەش دەکرێت هۆکارەکەی بگەڕێتەوە بۆ نه‌بوونی پەروەردەی سێکسی. نەبوونی ئەم پەروەردەیە حاڵەتێکی شەرمەزارکەری لەسەر جەستەی ژنان جێهێشتووە بۆ چێژبینین له‌ پرۆسه‌ی سێكس و قوورسه‌ به‌ ئاسانی چاره‌سه‌ربكرێت.
ژنان هەر زوو فێردەکرێن هەموو هەست و حەزێکی خۆیان پێش هاوسەرگیری لەناوببەن و ئەو بەشە لەخۆیاندا فه‌رامۆش بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ وروژاندن و ئۆرگازمه‌وه‌ هه‌یه‌،‌ ئه‌م‌ هەست و سۆزانەش  سەختە لە دوای هاوسه‌رگیری و کاتی چالاک بوونی سێکسی بخرێنەوە کار.

دەگونجێت زانینی هۆکارەکان و هەوڵدان بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکان یاخود ئەزموونەکان یارمەتیدەربن بۆ گرتنەبەری باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی نه‌گه‌یشتن به‌ ئۆرگازم.
ئەگەر پێتوایە هۆکارێکی دەروونی هەیە، سەردانکردنی پزیشکی دەروونی یان پزیشکی پسپۆڕی سێکس ڕەنگە باشترین چارەسەربێت بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەربکەیت، بەڵام ئەگەر پێتوایە کاریگەری جەستەییت هەبێت، پزیشکێکی ئافرەتان ڕەنگە گونجاوتر بێت.

دەبێت ئەوە ڕەچاوبکرێت زۆرێك لە حاڵەتەکانی نه‌گه‌یشتن به‌ ئۆررگازم ”anorgasmia” چارەسەردەکرێت، چونکە فرەلایەنە. بۆیە گرنگە بە شێوەیەکی گشتگیر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، واتە تێبینیکردنی تەندروستی جەستەیی و دەروونی، چۆنیەتی پەروەردەکردن و شێوازی ژیانت و پەیوەندیەکانت، هتد...
لە کۆتاییدا ئەوەت لەیاد بێت تاکە ئامانج لە ئۆرگازم ئەزمونی سێکسی نییە، بەڵکو چێژە. بۆیە هەوڵبدە لەو فشارو چاوەڕوانیانە ڕزگارت بێت تاكو  سێکس و خووی نهێنی ببنه‌ ئەزمونیکی چێژبەخش بۆت.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.