ژیان

ئەو هونەرمەندەی كۆنسێرتەكەی لەهەولێر هەڵوەشایەوە قسەی هەیە

Mic
2022-10-13

محەمەد رەمەزان ئەو هونەرمەند و ئەكتەرە میسرییەی بەمدواییە كۆنسێرتەكانی سێ جار بەدوای یەكدا لەچەند وڵاتێك هەڵوەشێندرایەوە و یەكێك لەكۆنسێرتەكانیشی لەهەولێر بوو لەكاردانەوەدا دەڵێت "ئەوە هەڵمەتێكی بەرنامە بۆ دارێژراو بوو لەدژم".
محەمەد رەمەزان لەئینستاگرام نوسیویەتی "باجی نایابی و متمانە بەخودا و سوتاندنی سەركەوتنەكانم" بوو.
ئەو هونەرمەند و ئەكتەرە میسرییە كاردانەوەی دوای ئەوە هات لەرۆژی حەوتی مانگی رابردوو ئاهەنگێكی لە ئەسكەندەریەی میسر هەڵوەشێندرایەوە، هاوكات كۆنسێرتێكی كە بڕیاربوو 27 ی ئەم مانگە لەهەولێر بكرێت ئەویش هەڵوەشێندرایەوە، جگە لەهەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتێكی دیكەی لە سوریا.
بەڵام ئەو هونەرمەندە میسریییە كە هاوكات ئەكتەرێكی بەناوبانگیشە، نوێترین زنجیرە درامای بەرهەمهێناوە بڕیارە مانگی رەمەزانی 2023 پەخش بكرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.