بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ئەمرۆ بە فەرمی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لەسلێمانی كەوتووەتەكار، دوای ئەوەی لەمانگی 10 ی ئەمساڵ لەهەولێر كەوتەكار.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و سامی جەلال ڕاوێژكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان عەمیدی هاتووچۆ عومەر نامیق بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە وەكالەت و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی بەش و هۆبەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ مەراسیمێك سازدرا بۆ بە فەرمی كردنەوەی پڕۆژەی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە پارێزگای سلێمانی.
عەقید شیلان عوسمان بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت رایگەیاند: سیستەمەكە لە ڕێكەوتی ٢٧/١٠/٢٠٢٢ بەشێوەی ئەزموونی (تێست) كاری پێكراوە و دوای سەركەوتووبوونی پڕۆژەكەو نەبوونی گرفت رۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ١٤/١١/٢٠٢٢ بەشێوەیەكی فەرمی پڕۆژەكەمان خستە كار، وە رۆژانە ٣٢٠ بۆ ٣٤٠ مۆڵەتی شۆفێری بە هەموو جۆرەكانیەوە مامەڵەكانیان ڕایی دەكرێت.
هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە ئێستادا ئەفسەران و كارمەندانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ وەرگرتن و نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان لە بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تا كاتژمێر شەشی ئێوارە دەمێننەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئاسمانی عێراق بەشێوەیەکی
کارا لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری گەشتی ئاسمانیی مەدەنییەوە بەکاردەهێنرێت و
ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، پاشئەوەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە کەرتی
گەشتی ئاسمانی عێراق بەتەواوی داخرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژانە بەگشتی 300 بۆ
زیاتر لە 700 فڕۆکەی مەدەنی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، ئەوەش پێوانەیەکی نوێیە.
بەگشتی ئاسمانی عێراق بە سێ چین لە بەرزترینەوە بۆ کەمتر بەرز، رێچکەی
تێپەڕینی فڕۆکەی دیارییکردووە، ترافیکێکی زۆر بەهێز لە ئاسمانی عێراق هەیە و حەوت
رۆژی هەفتە و رۆژانە 24 کاتژمێر فشارێکی زۆر لەسەر ئاسمانی عێراق هەیە و
کۆمپانیاکانی گواستەوە خۆیان تۆماردەکەن.
فاریس
ئەلجیواری، توێژەر و راوێژکاری فڕۆکەوانی رایگەیاند؛ داهاتی دارایی لە فڕینی
ئاسمانی فڕۆکەکان 450 دۆلارە بۆ هەر فڕۆکەیە، هەروەها هەر فڕۆکەیەک کە
لە هەر فڕۆکەخانەیەکی عێراق بنیشێتەوە دەبێت 4 هەزار دۆلار بدات بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی
پێشکەشی دەکریت، بە مەرجێک کە کاتیكی زۆر لەناو فڕۆکەخانەکەدا نەمێنێتەوە.
ئەلجیواری ئاماژە
بەوەدەکات لە 12 رۆژی جەنگی ئێران و ئیسرائلدا، زیانی
رۆژانەی عێراق بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتبوە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار.
عەباس بەیزانى،
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاریی گەشتى ئاسمانى عێراق، "سەرەڕاى
ئاڵنگارییە ئەمنییەکانى ناوچەکە، بەڵام ئاسمانی عێراق متمانەی کۆمپانیاکانى
فڕۆکەوانیى بەدەستهێناوەتەوە و ژمارەیەک زۆر لە کۆمپانیا ناوچەیى و
نێودەوڵەتییەکان گەڕاونەتەوە بۆ بەکارهێنانى ئاسمانى عێراق وەک رێڕەوێکى سەرەکى بۆ
گەشتەکانیان".