هەواڵ

فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر یەكخستنەوەی پێشمەرگە چی بەبارزانی وتووە؟

Mic
2023-01-30

فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەسوریا و عێراق لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیكرا، فەرماندەكە بە بارزانی وتووە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە.
لەراگەیەندراوێكی بارەگای بارزانیدا هاتووە:ڕۆژی دووشەممە 30ی كانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەكفارلێن فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.
بارەگای بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا و جەخت لەوە كرایەوە كە  تیرۆر مەترسییەكی بەردەوامە و هەتا ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەكە لەگەڵ یەكتر لە هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن، هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد و بە هێزێكی تۆكمە و خاوەن ورەی وسف كرد و ئەوەشی ڕاگەیاند كە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا ئەوەش هاتووە: لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود بارزانی سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگیی هاوپەیمانانی كرد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا و هێماشی بەوەدا كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان قوربانیەكی زۆری داوە بەڵام دواجار هەمیشە لە خەبات و تێكۆشانیدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە.  چونكە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێكی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە بەردەوام بێت و لەمەودواش هێزی پێشمەرگە بە گیانی نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و بیروباوەڕەوە پەروەردە بكرێت و بەهێز بكرێت.
ئەمریكا چەندین ساڵە داوا لەپارتی و یەكێتی دەكات هێزەكانی پێشمەرگە یەكبخەنەوە و بیكەن بەهێزێكی نیشتیمانی، بەڵام تائێستا پارتی و یەكێتی و چەند لایەنێكی دیكە هێزی حزبی و كەسیان هەیە و نەیانتوانیوە هێزێكی یەكگرتوو دروستبكەن، هاوپەیمانانیش چەندین جار هەڕەشەی راگرتنی هاوكاریەكانیان كردووە ئەگەر هێزەكانی پێشمەرگە یەكنەخرێنەوە و چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام نەدرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

لە سوڕی مانگانەدا چی بكەم بۆ ئەوەی ئازارم كەم بێتەوە؟

Mic
2023-03-23

بەشێك لە خانمان لەكاتی سوڕی مانگانەدا هەست بە كرژبوون و ئازارێكی تاڕادەیەك قورس دەكەن،  كە وادەكات كارە ئاساییەكانی ڕۆژانەیان بۆ سەختتربێت، بۆ ئەوەی ئازارەكانی پەیوەست بە سوڕی مانگانەت كەم بكەیتەوە ئەم ڕێنماییانە جێ بەجێ بكە:

كاتی سوڕی مانگانە هەوڵبدە شیرینی، چەوری وسوێری و كافاین كە لە چا و قاوەدا هەیە كەم بكەیتەوە.

حەبە ئازارشكینەكانی وەك ئیبوپروفین (٦٠٠-٨٠٠) میلیگرامی بخۆ بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكەت

هەوڵبدە بەشێوازی بازنەیی مەساجی بەشی خوارەوەی سكت بكە.

باشترە خواردنی سەوزە ومیوە زیاد بكەیت لە ژەمەكانت، ژەمەكانت با سوك بن  و زوو زوو خورادن بخۆ.

شتێكی گەرم لە شێوەی " جەوەنە" بخەرە سەر سكت.

خواردنەوە گەرمەكان بخۆوە.

هەوڵبدە دوربكەویتەوە لە سترێس و دڵە ڕاوكێ، پیاسەیەكی كەم یان یۆگا وهەرچالاكییەكی دیكە وادەكات كەمتر هەست بەئازار بكەیت.

هەوڵبدە بە ئاوێكی گەرم خۆت بشۆیت.

بۆچی لەكاتی سوڕی مانگانە هەست بە ئازار دەكەم؟.

لەكاتی سوڕی مانگانەدا دیواری منداڵدان كرژ دەبێت بۆ ئەوەی یارمەتی داماڵینی ناوپۆشی منداڵدان بدات لەكاتی سوڕی مانگانەدا، ئەمەش فشار دەخاتە سەر مولولەی خوێنەكان و وادەكات  ڕۆشتنی خوین بۆ ئەو بەشەی جەستە كەم بێتەوە بەمەش ئۆكسجینی تەواو ناگاتە خانەكانی منداڵدان، لەم حاڵەتەشدا لە نەبوونی ئۆكسجیندا خانەكانی منداڵدان دەست ئەكەن بەدەردانی ماددەی كیمیایی كە دەبنە هۆی هەستكردن بە ئازار،لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماددە كیمیاییانە دەبنە هۆی دەردانی ماددەیەكی دیكە بەناوی پڕۆستاگلاندین، ئەمەش وادەكات زیاتر دیواری منداڵدان كرژ ببێت و ئازارێكی زۆرتر دروست بكات.