ڤیتامین سی یەكێكە لە ڤیتامینە گرنگەكان كە لەش بەردەوام پێویستیەتی بەبڕێكی دیاریكراو، ڤیتامین سی ( ترشی ئەسكۆربیك ئەسید) زۆر گرنگە لە دروستكردنی بۆریەكانی خوێن و كڕكڕاگەكان و كۆلاجینی ناو ئێسك وماوسەلكەكان، هەروەها ڤیتامین سی یارمەتی پڕۆسەی چاكبوونەوە دەدات لەكاتێ بوونی بریندا.
دژە ئۆكسان یانی چی، چۆن ئەمە دەمپارێزێت لە پیربوون؟
ڤیتامین سی دژە ئۆكسانێكی زۆر كاریگەرە كە كار دەكات بۆ لەناوبردنی پێكهاتەیەك بەناوی " فری ڕادیكاڵ" كە لەئەنجامی بەركەوتنی خانەكاندا بە ماددەی كیمیای، تیشك، كارلێكی تێكشكاندنی خۆراك دروست دەبێت و كاریگەری مەسریداری لەسەر خانەكان هەیە و یەكێكە لە هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی ئەوەی كار دەكاتە سەر ڕێزبەندی ماددە بۆماوەییەكانمان كە بە " دی ئێن ئەی " ناودەبرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەلاماری خانە تەندروستەكان دەدات و دەبێتە هۆی پیربوون، لەبەرامبەردا ڤیتامین سی كار دەكات بۆ كردنەوە دەرەوە و لەناوبردنی " فری ڕادیكاڵ" ئەمەش وادەكات لە توشبوونمان بە شێرپەنجە وپیربوون بمانپارێزێت.
ئایا لەشم خۆی ڤیتامین سی بەرهەم دەهێنێت، یان دەبێت لە خواردەنەوە وەریبگرم؟
لەش توانای دروستكردنی ڤیتامین سی نییە، بۆیە دەبێت لەو خورادنانەوە وەریبگریت كە دەوڵەمەندن بە بوونی بڕێكی زۆر لەو ڤیتامینە، گرنگترین ئەو خورادنانەی كە دەتوانیت وەك سەرچاوەی ڤئیتامین سی سودیان لێ وەربگریت:
لیمۆ، پەتاتە، تەماتە، سپیناخ، بیبەر قەیسی، بڕۆكلی
هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی تەواوكەرە خۆراكییەكان وەریبگریت كە لە دەرمانخانەكاندا بەردەستن، بەڵام پێویستە بزانیت كە ئەم ڕیگایە كەمتر كاریگەرە بەراورد بە سەرچاوە سروشتییەكان.
كەمی ڤیتامین سی لە كام كەسانەدا باوترە، مەترسی كەمی ڤیتامین سی چییە؟
كەسانی جگەرە كێش و ئەوكەسانەی كە جگە كێش نین و تەنها دووكەڵی جگەرەكە وەردەگرن لە كاتی هەناسەدانەوەدا، لەبەردەم مەترسییەكی زۆرتردان بۆ توشبوون بە كەمی ڤیتامین سی.
ئەوكەسانەی كە كێشەی ڕیخۆڵەكانیان هەیە و ناتوانن بڕی تەواو لە ڤیتامین سی هەڵبمژرێتەوە لە ڕیخۆڵەیاندا، لەوانەش شێرپەنجە.
كێشە لە ژەمە خۆراكییەكاندا و فرەجۆرنەبوونی ژەمەكان بە میوە و سەوزەی هەمەڕەنگ
ئەو كەسانەی كە ڤیتامین " سی" یان كەمە، درەنگتر ئەو برینانەی هەیانە چاك دەبنەوە، هەروەها توشی نەخۆشیەكانی كەمخوێنێ دەبن، ناودەم و پوكیان توشی برین و لاوازبوونی خانەكانیان دەبێت.
لەناو رەفەکانی پەرلەمانی عێراق 130 پرۆژە یاسا هەڵگیراون،
چاوەڕێی پەسەندکردنن، تەمەنی درێژی پەرلەمان سێ مانگی ترە و فریای پەسەندکردنی
چوار پرۆژە یاسا ناکەوێت
پەرلەمانی عێراق 9ـى ئایار چووە پشووی یاسادانانەوە تا مانگێکی
تر کۆنابێتەوە، ئەوەش لەکاتێکداتە 130 پرۆژە یاسای پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان
کراوە و تائێستا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.
پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدا دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە، کە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێرق شەش مانگی ماوە و پەرلەمان تەنها سێ مانگی لە بەردەستدا
دەبێت بۆ کۆبونەوە و دانیشتنەکانی.
ئەمیر مەعموری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە،
پەرلەمانی عێراق بەدەست تێکچوونێکی فراوانی یاسادانان و چاودێرییەوە دەناڵێنێت و
40 پڕۆژە یاسا سەرەڕای ئامادەیی تەواویان، بەهۆی ناڕێکی دانیشتنەکانەوە پەسەند
نەکراوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، مانگانە پەرلەمان نەیتوانیوە هەشت
دانیشتن ببەستێت و دەڵێت: بەشێک لە پەرلەمانتاران ئامادەی هیچ دانیشتنێک و
چالاکییەکی پەرلەمان نەبوون و بە زەحمەت دەناسرێنەوە کە پەرلەمانتارن.
مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و
بەشێک لە پەرلەمانتاران دووبارە خۆیان کاندید دەکەنەوە،زیاتر لە 100 پەرلەمانتاریش
پابەندی دەوام نابن، بۆیە دانیشتنەکانی پەرلەمان تا مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت.