هەواڵ

جۆرە حەبێكی هۆرمۆنات لە خانماندا مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات

Mic
2023-03-23

حەبی پڕۆجیسترۆن، كە حەبێكی هۆرۆمۆناتە لە نوێترین تویژینەوەدا دەركەوتووە كە بەكارهێنانی بۆماوەیەكی زۆر مەترسیەكی كەم دروست دەكات لەسەر توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، ئەوەش هاوشێوەی حەبەكانی دیكە كە بۆ ڕێگریكردن لە دووگیانی بەكاردێن.

بەپێی توێژینەوەكە كە لەسەر ٣٠ هەزار نەخۆش كراوە، دەركەوتووە ئەوانەی بۆماوەی ٥ ساڵ بە بەردەوامی ئەو حەبە بەكاردێنن ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك زیادیكردووە، هەروها لەو كەسانەی كە تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵ بووە ڕێژەكە بەرزتر بووە.

حەبی پڕۆجیسترۆن هەندیك جار بەتەنها وهەندێك جار بە تێكەڵی لەگەڵ ئیسترۆجیندا بەكاردێت، لە نوێترین تویژینەوەدا كاریگەریەكانی لەسەر زیادبوونی مەترسی شێرپەنجەی مەمك دەركەوتووە.

ئەم حەبە یەكێكە لەو حەبانەی زۆربەی كات بۆ ڕێگەیكردن لە دوگیانی بەكاردێت، بەڵام هەندیك جاریش بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە بەكاردێت، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەیان لە دروستكردنی هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆندا هەیە بەكاردێت.

نیشانەكانی شێرپەنجەی مەمك چییە؟

گرێیەك یان ئاوسانی مەمك، سەرەوەی سنگ بەشی خوارەوەی مەمك، كە لەوانەیە دیار نەبێت

گۆڕانكاری لە قەبارە یان شێوەی مەمكدا

چرچبوونی  پێستی مەمك

گۆڕانی ڕەنگی مەمك، لەوانەیە سوور ببێتەوە  یان هەوكردنی هەبێت

پەڵە و گۆڕانكاری لە گۆی مەمكدا
دەردراوی نائاسایی لە هەریەك لە گۆی مەمكەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.