هەواڵ

ئایا حكومەتی هەرێم 400 ملیارەكەی بۆ قەرز بەكارهێناوە؟

Mic
2023-03-23

لەكاتێكدا حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پارەی مووچەی لەبەردەستدایە،بەڵام دەیەوێت پێدانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان بكاتە پاساو بۆ دواخستنی مووچەی مانگی سێ و بۆ ئەوەش بەرپرسان لێدوان نادەن و سەرچاوەكانیان دەڵێن 400 ملیارەكەی بەغداش دراوەتەوە بەقەرز.

بەشێك لەمیدیا سێبەرەكانی دەسەڵات بانگەشەی ئەوە دەكەن، كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ نەوت فشاریان لەحكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە بۆ پێدانەوەی‌ قەرزەكانیان، بەوتەی سەرچاوەیەكیش لەوەزارەتی دارایی و ئابوری،  حكومەتی‌ هەرێم ناچار بوو ئەو 400 ملیار دینارەی‌ بەغدا ناردوویەتی‌ بۆ مووچەی‌ فەرمانبەران بەكاربهێنێت بۆ ئەو مەبەستە.

وەك سەرچاوەكە دەڵێت: ئەم كارەی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كاریگەری‌ دەبێت لەسەر مووچەی‌ فەرمانباران بەتایبەتی‌ بەشی‌ سلێمانی‌ كە بڕی‌ 170 ملیار دیناری‌ لەو 400 ملیارە بەردەكەوێت و 90 ملیار دیناری‌ بۆ تەواوكردنی‌ مووچەی‌ مانگانەی‌ پارێزگاكەیە.

حكومەتی‌ ماوەبەسەرچووی هەرێمی‌ كوردستان لەڕێگەی میدیا سێبەرەكانەوە بانگەشەی ئەوە دەكات ماوەی‌ چوار مانگە پارەی‌ كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ كوردستانی‌ نەداوە، هاوكات باس لەوەشدەكەن چەند رۆژێكە لەگەڵ گەیشتنی‌ 400 ملیار دینارەكەی‌ بەغدا كۆمپانیاكان فشارەكانیان لەسەر حكومەت چڕ كردووەتەوە پێش نەورۆز حكومەت چووە ژێر باری‌ دواكەیان بۆ پێدانەوەی‌ قەرزی‌ ئەو چەند مانگە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەوتەی سەرچاوەیەكی دیكە لەوەزارەتی دارایی هیچ كێشەیەك لەپێدانی مووچەدا نییە و پێدانەوەی 400 ملیارەكەش بەقەرز هیچ كێشەیەك بۆ مووچە دروستناكات، بەڵام حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەیەوێت بەو پاساوە دابەشكردنی دوابخات.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

Mic
2024-04-23

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.