رووداوەکە لە پێنجوێن و لەمانگی ١٢ ی ساڵی رابردوو روویداوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان رایگەیان نەداوە بگاتە دەستی میدیاکان. بەگوێرەی زانیارییەکانی MIC کە لەدەمی شاهیدحاڵوکانەوە وەریگرتووە، ساڵی رابردوو کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پێنجوێن کە تەمەنی ١٤ ساڵە لەلایەن گەنجێکی ٢٠ ساڵەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەری و دواتر کچەکە بارودۆخی دەروونی تێکدەچێت. کچەکە نەخۆشی شەلەل دەماخی هەبووە،
دوای ئاشکرابوونی رووداوەکە لەلایەن دایک و باوکییەوە، خۆی سوتاندوە و گیانیلەدەستداوە. بەگوێرە توێکارییە پزیشکییەکانی کە بۆی کراوە ئەوە پشتراستکراوەتەوە کە کچەکە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری. باوکی کچەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دایکیشی خەڵکی رۆژهەڵاتی کورستانە و لەشارۆچکەی پێنجوێن دەژین، دوای تۆمار کردنی سکاڵا گەنجەکە دەاتگیرکراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم دانیشتنی دۆسێکە بەڕێوە دەچێت.
توێژەرانی چین و بەلجیکا ئەم توێژینەوەیەیان ئەنجامداوە کە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم چینە تا ١٨ کیلۆمەتر ئەستوورە. ئەم دۆزینەوە دەرخەری پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە تێگەیشتن لە پرۆسەکانی جیاکردنەوەی هەسارەکان.
دەرکەوتووە کە ڕووی تاریکی نائاسایی عەتارد بەهۆی بوونی بەربڵاوی گرافیتەوەیە.
یانهاو لین، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەم قەبارە ئەڵماسە لەسەر عەتارد دەڵێت: ساڵانێک لەمەوبەر بۆم دەرکەوت کە بوونی ئەو بڕە کاربۆنە لەم هەسارەدا ڕەنگە لێکەوتەی گرنگی هەبێت. بەم شێوەیە تێگەیشتم کە دەبێ لەناو ئەم هەسارەیەدا شتێکی تایبەت ڕوویدابێت.