Tech

“ئینتەرنێتی تەنەکان” چییە و چۆن جەستەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە؟

Mic
2024-08-13

تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە گەیشتن بە گەشەپێدانی پزیشکی لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا، ئاسۆی نوێی بۆ پزیشکان کردووەتەوە لە پڕۆسەی تێگەیشتن و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان، بەم شێوەیە چارەسەری باشتر و کاریگەرتر بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا.
بەگشتی دەتوانرێت بڵێین تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی پزیشکی، لەڕووی زیرەککردنی ئامڕاز و ئامێرە پزیشکییەکان و توانای چاودێریکردنی زانیارییە تەندروستییەکانی نەخۆشەکان بەدرێژایی چەندین کاتژمێر و پێدانی زانیاریی ورد سەبارەت بە بارودۆخەکەیان.
تەکنەلۆژیا بەشداری کردووە لە پەرەپێدانی تەکنیکەکانی وێنەگرتن لە ڕێگەی تیشکی ئێکس و سی تی سکان و وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکانەوە، ئەمە جگە لەوەی پزیشکانی نەشتەرگەری دەتوانن نەشتەرگەرییەکی ورد لە دەرەوەی توانای مرۆڤ ئەنجام بدەن، بە هاوکاری ڕۆبۆتی نەشتەرگەری.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن “CNBC”ەوە ئامادەکراوە و لەلایەن ماڵپەڕی “Eqtisad Sky News Arabia”ەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە، ساڵی ٢٠١٦ شایەتی گواستنەوەی جیهانی پزیشکی بووە بۆ قۆناغێکی نوێی پێشکەوتوو، لەگەڵ ئەکادیمیست و نووسەر، دکتۆر ئەندریا ماتویشین، درووستکردنی زاراوەی “ئینتەرنێتی تەنەکان یان IoB”، نوێنەرایەتی کورتکراوەی دەستەواژەی ئینتەرنێتی تەنەکان دەکات.
IoB ئاماژەیە بۆ تۆڕی ئامێر و تەکنەلۆژیاکانی پەیوەست بە ئینتەرنێتەوە، کە کارلێک لەگەڵ جەستەی مرۆڤدا دەکەن، ئەم زاراوەیە درێژکراوەی چەمکی ئینتەرنێتی تەنەکان-IoT پێکدەهێنێت، بەڵام لەگەڵ گرنگیدان بە جەستەی مرۆڤ و تەندروستی “ئینتەرنێتی تەنەکان” بەشێکی بەو مانایە دێت کە جەستەی مرۆڤ بۆ سەلامەتی و ئەرکەکانی پشت بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا پەیوەندیدارەکان دەبەستێت، وەک زیرەکی دەستکرد.

More News

Most Popular

هەواڵ

هێشتا ئەمریکا و ئێران لەسەر شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆم ناکۆکیی بنچینەییان هەیە

Mic
2025-06-02

ئەمڕۆ، دووشەممە، ئێران داوای لە ئەمریکا کرد کە "گەرەنتی" سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون پێشکەش بکات، ئەمەش دوای پێشنیارێکی ئەمریکا بۆ ئەگەری رێککەوتنی ئەتۆمی و نەسەپەناندی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەکەدا.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هەفتانەی تاران وتی: ئێمە گەرەنتیمان دەوێت سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان و وتی: تائێستا لایەنی ئەمریکی نەیویستووە ئەم بابەتە روون بکاتەوە.

ئەم وتانەی بەقائی، رۆژێک دوای ئەوە هات کە راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخست کە تاران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی بەرزکردۆتەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رۆژی یەکشەممە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60٪ی خێراتر کردووە، کە نزیکە لە ئاستی 90٪ی پێویست بۆ بەکارهێنانی سەربازی، ئەمەش هەفتەیەک پێش کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسەکە لە ڤیەننا بووە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا، هەر ئەمڕۆ، ئاشکرایکرد، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا كردوه‌ بۆ راگرتنی سەپاندنی هەرسزایەکی نوێ بەسەر ئێراندا، بەڵام ئاماژەی بە هەڵگرتنی هیچ سزایەک نەداوە کە لە ساڵانی رابردوودا سەپێنراوە بەسەر تاراندا، بەتایبەتی بابەتی فڕۆشتنی نەوت و سامانە سروشتییەکان.

هەروەها ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان، مانگی رابردوو رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ دژی هەر جۆرە پیتاندنێک دەبێتەوە و وتی: "ئێران ناتوانێت بەرنامەیەکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت. ئەوە هێڵی سووری ئێمەیە. هیچ پیتاندنێک لە ئێراندا رێگەپێدراو نییە".

سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە، ئێران بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم "بە رێککەوتن یان بەبێ رێککەوتن".

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز رۆژی شەممە لە راپۆرتێکدا کە کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، "ویتکۆف نێردەی تایبەت پێشنیارێکی ورد و قبوڵکراوی بۆ دەسەڵاتی ئێران ناردووە و قبوڵکردنی لە بەرژەوەندی ئەواندایە".

ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئاشنا لە دانوستانە دیپلۆماسییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پێشنیازە کۆمەڵێک خاڵی کورتە و رەشنوسێکی تەواو نییە.

تاران و واشنتۆن لە مانگی نیسانەوە پێنج خولی دانوستانیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجامداوە و هەردوولا پێشکەوتنەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە، سەرەڕای ناکۆکی بنچینەیی لەسەر توانای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.