هەواڵ

مالیکی باس لە کڕینی دەنگی دەنگدەر دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

Mic
2025-05-29

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، حکومەت بەرپرسە کە لێپرسینەوە لەو کەسانەی داهاتی گشتی بۆ بانگەشە دەکاردێنن و دەشڵێت: جیاوازی هەیە لەنێوان کەسێک کە دەنگی دەنگدەرێک بە پارە دەکڕێت و کەسێک بەرنامەیەکی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،  یاسا پێوەری هەڵبژاردنی کاندیدەکانە و ئەوانەی سەرپێچی یاسا دەکەن هیچ جێگەیەکیان نییە لەو پڕۆژە سیاسییەی کە ئێمە بانگەشەی بۆ دەکەین.

مالیکی دەڵێت: ناوی ناوی لیستەکەمان (دەوڵەتی یاسا) ڕێکەوت نەبووە، بەڵکو پابەندبوونە بە ڕێڕەوێکی نیشتمانی لەوەتەی یەکەم هەڵبژاردنەوە تاوەکو ئێستا.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردەوە، حکومەت بەرپرسە لە لێپرسینەوە لەو کەسانەی سەرپێچی دارایی گشتی دەکەن و ئەوانەی سەرچاوەی ئیدارەکان بۆ خزمەتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن.

هەروەها وتیشی: جیاوازییەکی گەورە هەیە لەنێوان کەسێک کە دەنگی دەنگدەرێک بە پارە دەکڕێت و کەسێک بەرنامەیەکی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

 

لەلایەکی ترەوە مالیكی، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حزبەكەی وتی:   وڵاتێکی دیاریکراو دەناسم کە پەیوەندی بە هێزێکی سیاسییەوە کردووە و رێنمایی کردوون، کە هەر پەرلەمانتارێك بە یەک ملیۆن دۆلار بکڕن،  بە 100 ملیۆن دۆلار  100 پەرلەمانتار بکڕن، بەم کارە ئیرادەی میللەت دەکڕن، هەموو وڵاتێک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی پەرلەمان دەدات چونکە گیانی پڕۆسەی سیاسییەز

جەختیشكرد لەوەی، هەڵبژاردنی داهاتوو بە پارە كۆنتڕۆڵ دەكرێت، کێبڕکێەكەش دارایی دەبێت، کە بە درێژایی هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشووهەرگیز شاهیدی ئەوە نەبووین پارەیەکی وەها گەورە بۆ کاندیدەکان دابین بکرێت، لەوانەیە ئەم پارەیە لە گەندەڵی یان پارەی دەرەکی بێت.

بڕیارە لە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت، 29 ملیۆن و 118 هەزار کەس مافى دەنگدانیان هەیە و عێراق کراوە بە 18 بزنەی هەڵبژاردن و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردن دەبێت.


More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی سودمەند دەبن لە سیستمی (ئی - هەڵسەنگاندن)

Mic
2025-05-31

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمڕۆوە نمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان بەردەست دەبێت و زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار قوتابی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین نمرەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، قوتابیان بەپێی ئەژماری تایبەتی خۆیان لە سیستمی ( ئی - هەڵسەنگاندن) و بە داخڵکردنی پاسۆرد و یوزەرنەیم، دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەوەش ئەپڵیکەیشن و وێبسایتێکی تایبەتە و بەشێکە لە خزمەتگوزاری (ئی-پەروەردە) کە کاروباری کارگێڕیی قوتابخانەکان رێکدەخات.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەمساڵ "زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە" و چەندین رێنمایی دیکە لەوبارەوە خراوەڕوو.

بەکارهێنەران، دەتوانن ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) (e-halsangandin) لە مۆبایلەکانیان دابەزێنن و کۆد و ژمارەی نهێنی قوتابییەکە بەکاربهێنن بۆ داخڵبون لە سیستمەکە، کە پێشتر بەسەر قوتابیاندا دابەشکراوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان( قوتابخانە حکومییەکان) ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) بەردەستە:

زیاتر لە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار (١،٣٠٠،٠٠٠) قوتابی پۆلە ناکۆتاکان ( پۆلی ٤ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) دەتوانن ئەنجامی کۆتایی وەرزی دووەم ( خولی یەکەم) وەربگرنەوە.

بەسوپاسەوە بەووریایی و دڵنیایی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بتوانی بە دروستی ئەنجامەکانت وەربگریتەوە.

نوسینی ژمارەکان بەنوسینی ژمارەی ئینگلیزی دەبێت بێ سپەیس و هیچ ئاماژەیەک ، لە ئەنجامی پۆلی نۆی بنەڕەتی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نوسینی ژمارەی کوردی و بەکارهێنانی سپەیس و هەندێک ئاماژە و ژمارەی هەڵەی وشەی نهێنی هەوڵی داخڵ بوونیان دەدا کە ڕاستەوخۆ سیستم هەژمارەی لۆک دەکردن. بۆیە پێویستە دڵنیابیت لە بەکارهێنانی دروست.
بەهیوای سەرکەوتنتان.

وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاقیکردنەوەکان.
٣١ ی ٥ ی ٢٠٢٥