ئەمڕۆ، سەرجەم مامەڵە داراییەکانی بانکەکانی عێراق بە دراوی دۆلار لەگەڵ
دەرەوەی وڵات راگیران و بڕیارە لە سبەی 1ی حوزەیرانەوە لەرێگەی بانکێکی دیکەوە کارەکان
رێکبخرێت، بەڵام بانکی رافیدەین ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە.
وەستانی مامەڵەکردن و راکێشانی دۆلاری بانکە عێراقییەکان لەدەرەوەی وڵات،
گرفتی گەورە بۆ گەشتیاران و کۆمپانیا و مامەڵە داراییەکانی نێو تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە، ئەوەش ئەنجامی ئەو هۆشدارییە بوو کە مانگی رابردوو
بانکی ناوەندی عێراق دابووی بە سەرجەم بانکەکان.
ئەمڕۆ، بانکی رافیدەین لە راگەیاندرواێکدا رەتیکردەوە مامەڵەکانی دۆلار بە
(ماستەر و ڤیزاکارت) راگیرابن، بەڵکو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بێ گرفت کاردەکەن.
رافیدەین هەروەها نوسیویەتی: "داوا لە هاوڵاتیان دەكەین نەكەونە دوای پڕوپانگەندەی
ئامانجدار".
رۆژی 23ی نیسان، مەحمود داغر، شارەزای دارایی و بەرپرسێكی پێشووی بانكی
ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد، كە كاركردن بە ماستەر كارت و ڤیزا کارت لە دەرەوەی
عێراق دەوەستن و ئەو بانكانە تەنیا بە دینار لە ناوخۆی عێراق دەتوانن کاربکەن.
ئەو لێدوانە دەنگوباسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بانکی رافیدەین رەتیکردەوە
کە ئەو زانیارییانە راستبن، بەڵام دواتر دەرکەوت بەهۆی فشارەکانی وەزارەتی خەزێنەی
ئەمریکا، دەبێت هەموو مامەڵەیەکی دۆلاری بانکە عێراقییەکان، لەرێگەی بانکێکی نێوەندگیری
ئەمریکییەوە رێکبخرێت.
هەربۆیە بانکی بازرگانی عێراق پێشتر رایگەیاند، سەرجەم مامەڵە و
راکێشانی دۆلار لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم-ەوە بۆ (ڤیزا و ماستەرکارت) لە دەرەوەی
عێراق راگیراون.
شەوی رابردوو، بانکی (بانکی یەکەمی عێراق- ئێف ئای بی) ئاگادارییەکی لە ئەپڵیکەیشن و خزمەتگوزارییەکانی خۆیدا بۆ بەشدارەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "پێتان رادەگەیەنین، ئەژمارەکانی بانکەکەمان بەشێوەیەکی کاتی کارناکات بۆ مامەڵە نێودەوڵەتییەکان و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بانکەکەمان بۆ لەناوخۆی وڵاتدا وەکو خۆی کاردەکەن".
ئەگەرچی باسی ئەوە دەکرێت بانکی
ناوەندی عێراق، بڕیاریداوە لە رۆژی 1ی حوزەیرانەوە مامەڵەی دۆلاری سەرجەم
بانکەکانی عێراق بە رێگای ئەژماری بانکی (سویچ - SWITCH)ەوە دەبن، بەڵام تا ئێستا رونکردنەوەیەکی
یەکلاکەرەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەوبارەیەوە دەرنەچووە.
ئەوەی لەواقعدا هەیە مامەڵە
داراییەکان بە دۆلار لە دەرەوەی عێراق راگیراون و بانکەکانیش خۆیان
پشتڕاستیانکردووەتەوە، بەڵام بانکی رافیدەین لێدوانی پێچەوانەی هەیە و نازانرێت
ناکۆکییەکە چۆن بەلادا دەکەوێت.
ئەمڕۆ، لە شاری
سلێمانی، بۆ رێگرییکردن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، هێزی ئەمنی لە چەندین شوێنی
شەقامی سالم و بەشێک لە دامەزراوەکانی دیکە بڵاوەیان پێکرا و چەندین رۆژنامەوان و
چالاکوان و بەرپرسی حیزبی دەستگیرکران.
مایک نیوز زانیویەتی،
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک مامۆستا لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە شەقامی سالم،
لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون و لەدەرەوەی شاری سلێمانی ئازادکراون.
هەروەها دوو تیمی
رۆژنامەوانی کەناڵی ZOOM لە شەقامی سالم دەستگیرکراون و کەلوپەلی رۆژنامەوانییەکانیان دەستی
بەسەرداگیراوە.
بەپێی زانیارییەکانی مایک نیوز، هەر لەماوەی یەک کاتژمێردا 16 لەشاری سلێمانی رۆژنامەوان دەستگیرکراون و پاش نیوەڕۆ ئازادکراون.
سەنتەری میترۆ، کە دامەزراوەیەکە
بۆ بەرگریی لە رۆژنامەوانان و ئازادی رادەربڕین، ئاشکرایکردووە، دوێنێ رێکخەرانی خۆپیشاندانی
مۆستایان و موچەخۆران دەستگیرکراون و ئەمڕۆش ئەم میدیاکارانە دەستگیرکراون:
راگەیاندنکارێکی کەناڵی ئازادی
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی سپێدە
تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی پەیام
دوو تیمی رۆژنامەوانیی کەناڵی زووم
تیمی رۆژنامەوانی مۆراڵ میدیا
هەر ئەمڕۆ، کەناڵی پەیام، ئاشکرایکرد، تیمێکی رۆژنامەوانەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، بەڵام وردەکاریی زیاتریان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە بهرپرسێكی رهوتی ههڵوێست له سلێمانی رایگهیاند،
ههریهكه له عهلی حهمهساڵح، سەرۆکی رەوت، د. غالب محهمهد و د. رێبوار كهریم
ئەمڕۆ لهبهردهم نوسینگهی رهوتی ههڵوێست لە سلێمانی دهستگیركراون.
ئەم دۆخە
ئەمنییەی شاری سلێمانی پاش ئەوەهات کە چەند رۆژێکە داخوازییەک هەبوو بۆ ئەنجامدانی
خۆپیشاندان لە رۆژی پێنجشەممە، بەمەبەستی داواکردنی موچە و شایستەداراییەکانی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی و پارێزگار مۆڵەتی خۆپیشاندنیان
نەدا، بەپاساوی ئەوەی "دۆخەکە ئێستا گونجاو نییە".
کاروان ئەنوەر، سەندیکای رۆژنامەنوسان لقی سلێمانی:
رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان پاش ئەوەی خوانی نیوەڕیان بۆ ئامادەکرا ئازاد
دەکرێن
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، بۆ کەناڵی زووم:
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت بەپێی بڕکەی 10ی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان، ئەمڕۆ خەڵک دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا جارێ خۆپیشاندان نەکراوە و هیچ زیانێک نەگەیەنراوە و یاساشکێنی نەکراوە، لەدوێنێوە خەڵک دەستگیردەکەن، یاساکە کوا شتی وای تیایە؟!
خەڵک چی بکات؟ دەچن بۆ بەغداد، پێیان دەوترێت جاش و خۆفرۆش، لێرە خۆپیشاندان دەکەن دەستگیریان دەکەن
سەندیکای رۆژنامەنوسان لە سلێمانی لەبەرئەوەی یەکێتین ناتوانن پشتیوانی رۆژنامەوانان بکەن.
چارەسەری ئەمنی ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەکات
ئەمەی دەکرێت هەڵمەتی دەستگیرکرنە
ئێستا هێزی ئەمنی بوون بە دوژمنی کامێرا، هەرکەسێک کامێرای پێبێت دەستگیری دەکەن
هێزی ئەمنی سڵناکاتەوە و مۆبایلی کەسەکان بەزۆر دەکەنەوە و زانیارییە تایبەتەکانی دەردەهێنن
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم-سلێمانی بۆ مایک، عەقید سەلام عبدولخالق:
خۆپیشاندان لە سلێمانی قەدەغە نییە، ئەوەی کراوە دواخستنی خۆپیشاندان بووە،
زانیاریی پێشوەختەمان هەبووە کە خۆپیشاندانەکە بەلاڕێدا دەبرێت و خەڵک زیانمەند
دەبن تیایدا.
کاری ئێمە زانیاریی پێشوەختەیە و لەسەر ئەم زانیارییە رێگرییمان کردووە، لە
داخوازیی و مافی مامۆستایان تێدەگەین و ئێمەش بەشێکین لە دۆخەکە.
دهستگیركردنی ئهو كهسانه لهكاتێكدایه كه مامۆستایان و فهرمانبهرانی
ناڕازی بڕیاریاریاندابوو ئهمڕۆ خۆپیشاندان بهڕێوهببەن، بهڵام لهلایهن لیژنهی ئهمنی
سلێمانی داخوازییەکەیان رهتكرایهوه بهبیانوی نهگونجاوی كاتهی.
مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناڕازی داوای موچهكانیان دهكهن
كه ماوهی نزیكهی 60 رۆژه وهریان نهگرتوه، ئهوهش لهكاتێكدایه كه هێشتا
حكومهت پلانی بۆ دابهشكردنی موچهی مانگهكانی (ئایار/5) و (حوزهیران/6) رانهگهیاندوه.