سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە.
تائێستا حزبوڵای لوبنانی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیلی پشتڕاست یان رەت نەکردۆتەوە.
ر‌ۆژانی 18 و 19ى ئایار،
كۆڕبه‌ندی دێڵفی - سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بەوتەی پارێزگاری سلێمانی، كۆڕبه‌نده‌کە
ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوان سلێمانی و جیهاندا و ئاڵوگۆڕی چه‌ندین بواری
گرنگ ده‌كرێت.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر
پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: سبه‌ینێ كۆڕبه‌ندی دێڵفی
له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئه‌م كۆڕبه‌نده بۆ
ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌نێوان سلێمانی و هه‌موو جیهاندا گرنگه، له‌بواره‌كانی
( وه‌به‌رهێنان، سیاسه‌ت، به‌ڕێوه‌بردن، بازاڕگه‌ری، ته‌ندروستی، ته‌كنه‌لۆجی، زیره‌كی
ده‌ستكرد و چه‌ندین بواری دیكه".
باسی لە گرنگی کۆڕبەندەکە
کرد و رایگەیاند، كۆڕبه‌نده‌كه ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆمان و ده‌ره‌وه،
هاوكات له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه سلێمانی زیاتر بەرەوڕووی جیهاندا ده‌كرێته‌وه.
كۆڕبه‌ندی ئابوری دێڵفی،
كۆڕ‌به‌ندێكی ستراتیژییه بۆ گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگی و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی،
كه‌تێیدا تاوتوێی بواره‌كانی ئاسایش، وزه‌ی به‌رده‌وام، هه‌مه‌چه‌شنیی ئابوری و
دواپێشهاته‌كان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانیش ده‌كات.
سیمیۆن تسۆمۆكۆس، سه‌رۆك
و دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌ندی ئابووریی دێڵفی، له‌كۆنگره‌یەكی رۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی
ئاماژەی بەوەکرد،، كۆڕبه‌ندی دێڵفی – سلێمانی ده‌كه‌ین به یه‌كێك له كۆڕبه‌نده
گرنگه‌كان و ئێمه بۆ ته‌نها یه‌كجار لێره نین.
ئەوەشی
خستەڕوو، پلانی دانانی په‌یمانگایه‌ك داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی دێڵفی- سلێمانی
بكه‌ین به یه‌كێك له كۆڕبه‌نده گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پێشبینی
ده‌كەین له‌دوو رۆژی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا گفتوگۆی زۆر جدی گه‌وره ئه‌نجامبدرێت.
كۆڕبه‌ندی دێلفی – سلێمانی،
بۆ دیالۆگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ر‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است به تایبه‌ت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی
نوێیه، كه یه‌كه‌مجاره له‌شاری سلێمانی ده‌به‌سترێت.
له‌كۆڕ‌به‌نده‌كه‌دا، چه‌ندین
كه‌سایه‌تی له عیراق و یۆنان و جیهان و گه‌وره بازرگانان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانی
جیهان بۆ داڕ‌شتنی سیاسه‌ت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانه‌كایه‌ی هه‌ماهه‌نگی له
ناوچه‌كه‌دا به‌شدارده‌بن.