هەواڵ

یوست هێلتەرمان: هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و گازدا نابێت پشت بە بەغدا ببەستێت

Mic
2025-06-03


راوێژکاری تایبەت بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی لە گفتوگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی ڤیژن رایگەیاند، حکومەتی عێراق لاوازە و ناتوانێت پەلاماری هەرێم بدات و پێیوایە، هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و گازدا نابێت پشت بە بەغدا ببەستێت.

یوست هێڵتەرمان، راوێژکاری تایبەت بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ 3ـى حوزەیران لە گفتوگۆیەکی کراوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی شیکردەوە و بەپێویستی زانی، کورد نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە و گەندەڵی کەمبکاتەوە.

ئەو راوێژکارەی گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی باسی لە لاوازی حکومەتی عێراق کرد و وتی: حکومەتی عێراق لاوازە و ناتوانێت وەک دیکتاتۆرێک پەلاماری هەرێمی کوردستان بدات.

ئاماژەی بە ساسەیتی هەرێم کرد لەبارەی نەوت و گازەوە لەگەڵ بەغدا و جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان لە کەرتی نەوت و گازدا نابێت پشت بە بەغدا ببەستێت و پێویستە سەرچاوەکانی داهاتیشی فرەچەشن بکات.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی هەر جارەو لەسەر پرسێکی گرنگ توێژینەوە و دیبەیت و گفتوگۆی کراوە رێکدەخات بە بەشداری دەستەبژێری سیاسی و ئەکادیمی.

More News

Most Popular

هەواڵ

سعودیە رێکارەکانی توندکردوونەتەوە بۆ نەهێشتنی حەجی قاچاخ

Mic
2025-06-05

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەزگای ئاسایشی سعودیە بڵاویکردووەتەوە، توانیویانە رێگریی لە دەیان کەس بکەن کە ویستویانە لە رێگەی چۆڵەوانی بیابانەوە و دوور لە رێنماییە بنچینەییەکان بۆ رێکخستنی کاروباری فەریزەکە حەج بکەن.

دوێنێ هێزەکانی ئاسایشی سعودیە 60 کەسیان دەستگیرکردووە کە دەیانویست لە بیابانەوە بێنە ناو شاری مەککە و بەشێوەی قاچاخ فەریزەی حەج بەجێبهێنن.

ئەمساڵ سعودیە چەندین رێوشوێنی ئەمنی و ئیداریی گرتووەتەبەر بۆ رێگرییکردن لە حەجکردن بەشێوەی قاچاخ، پاش ئەوەی ساڵی رابردوو بەهۆی هەڵەی کارگێڕی رێکخستنی کاروباری حەج زیاتر لە 1300 زیارەتکاری حەج کۆچی دواییانکرد.

سعودیە هۆشداریی ئەمنیی بەرزکردووەتەوە بۆ ئاستێکی باڵا و سیستمی دژە موشەک و درۆنی لە شاری مەککە و نزیکی کەعبەی پیرۆز جێگیرکردووە، هەروەها بە درۆن چاودێری پرۆسەکە دەکات.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشکرایدەکات، دەیان کەسیان دەستگیرکردووە و روبەڕوی یاسایان کردوونەتەوە، بە ئامانجی رێگرییکردن لە هەر مامەڵەیەکی نایاسایی بە فەریزەی حەجەوە.

لە رۆژی سێشەممەوە حاجیان بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتون و یەکێک لە پایە گرنگەکانی فەریزەی حەج بەجێدەهێنن و پاشان سبەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار حاجی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە شانشینی سعودیە.