جێگری پەروەردەیی و توێژینەوەی دامەزراوەی نیشتمانی بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی ئێران ڕایگەیاند، 500 کۆمپانیا بە 5000 هەزار یاری، لە بواری یارییە ئەلیکترۆنیییەکان کاردەکەن. گوتیشی بە گوێرەی ئامارەکان 34 ملیۆن کەس لە ئێران سەرقاڵی یاریی ئەلیکترۆنین.
محەمەد سادق دەهاندی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی بەشەکانی ڕۆشنبیرییەکانی دامەزراوەکانی پارێزگای سنە، گوتی: لە کۆمەڵگەی ئێراندا یارییە ئەلیکترۆنییەکان زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە.
ئاماژەی داوە، ئێرانییەکان ڕۆژانە بە شێوەی تێکڕا 18 بۆ 30 خولەک دەخوێننەوە، بەڵام 95 خولەک یاری ئەلیکترۆنی دەکەن، نەمەش 41٪ی ئێرانییەکان لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا چالاکن، بەپێی ئامارەکان، هاوکات بەکارهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەلکان لەو پارێزگایانەدا باوە کە ئابوورییەکی لاوازیان هەیە.
ئەمڕۆ، دووشەممە، ئێران داوای لە ئەمریکا کرد کە
"گەرەنتی" سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراون پێشکەش
بکات، ئەمەش دوای پێشنیارێکی ئەمریکا بۆ ئەگەری رێککەوتنی ئەتۆمی و نەسەپەناندی
سزای زیاتر بەسەر وڵاتەکەدا.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە
کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هەفتانەی تاران وتی: ئێمە گەرەنتیمان دەوێت سەبارەت بە هەڵگرتنی
گەمارۆکان و وتی: تائێستا لایەنی ئەمریکی نەیویستووە ئەم بابەتە روون بکاتەوە.
ئەم وتانەی بەقائی، رۆژێک دوای ئەوە هات کە راپۆرتێکی
نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخست کە تاران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی بەرزکردۆتەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رۆژی یەکشەممە
لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60٪ی
خێراتر کردووە، کە نزیکە لە ئاستی 90٪ی پێویست بۆ بەکارهێنانی سەربازی، ئەمەش هەفتەیەک
پێش کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسەکە لە ڤیەننا بووە.
لەلایەکی
دیکەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا، هەر ئەمڕۆ، ئاشکرایکرد، کارۆلین لیڤیت،
وتەبێژی کۆشکی سپی رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا كردوه بۆ
راگرتنی سەپاندنی هەرسزایەکی نوێ بەسەر ئێراندا، بەڵام ئاماژەی بە هەڵگرتنی
هیچ سزایەک نەداوە کە لە ساڵانی رابردوودا سەپێنراوە بەسەر تاراندا، بەتایبەتی
بابەتی فڕۆشتنی نەوت و سامانە سروشتییەکان.
هەروەها ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ
دانوستانە ئەتۆمییەکان، مانگی رابردوو رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ دژی هەر جۆرە پیتاندنێک
دەبێتەوە و وتی: "ئێران ناتوانێت بەرنامەیەکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت.
ئەوە هێڵی سووری ئێمەیە. هیچ پیتاندنێک لە ئێراندا رێگەپێدراو نییە".
سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە، ئێران بەڵێنی
داوە بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم "بە رێککەوتن یان بەبێ رێککەوتن".
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز رۆژی شەممە لە راپۆرتێکدا
کە کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، "ویتکۆف نێردەی تایبەت پێشنیارێکی
ورد و قبوڵکراوی بۆ دەسەڵاتی ئێران ناردووە و قبوڵکردنی لە بەرژەوەندی ئەواندایە".
ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئاشنا لە
دانوستانە دیپلۆماسییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پێشنیازە کۆمەڵێک خاڵی کورتە و
رەشنوسێکی تەواو نییە.
تاران و واشنتۆن لە مانگی نیسانەوە پێنج خولی
دانوستانیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجامداوە و هەردوولا پێشکەوتنەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە،
سەرەڕای ناکۆکی بنچینەیی لەسەر توانای ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.