هەواڵ

کەى موچەى خانەنشینانى سەربازى هاوتاى عێراق دەکرێت؟

Mic
2024-10-16

بۆ لەمەودا موچەى هەر چینێک لە هەرێمى کوردستان هاوتا بکرێت دەبێت بەپێی یاسا بێت و بە نوسراو ناکرێت جگە لەو خانەنشینە مەدەنییانەى موچەکانیان 220 هەزار بوە و بوەتە 600 هەزار خانەنشینانى دیکە هەر مانگێک و بڕێک وەردەگرن و تا ئێستا رێکنەخراوە.

120 هەزار خانەنشینى سەربازى لە هەرێم هەیە، ئەم خانەنشینانە تا ساڵى نوێ هاوتاکردنى موچەیان بۆ ناکرێت، ئەویش بەهۆى ئەوەى جیاوازى لەنێوان ئاستى خوێندن و پلەى وەزیفى و دەرماڵە و پلە سەربتازییەکان هەیە لە هەرێم و عێراق و دەبێت رێکبخرێتەوە و کۆى یاساکە چاکسازى تێدا بکرێت.

لەبارەى ئەو خانەنشینە سەربازییانەى لە ئەگەرى هاوتاکردنى موچەکانیان سودمەند دەبن ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لە کەمترین پلەى خانەنشینى تا بەرزترینى سودمەند دەبن، ئەوانەشى بەرزبونەوە نایانگرێتەوە بەپێی یاساکە موچەکانیان وەک خۆى دەمێنێتەوە.

لەبارەى ناردنى لیستى موچەى مانگى 10 ئاشکرا کرا کە تا ئێستا لیستەکە رەوانەى بەغداد نەکراوە بەهۆى ئەوەى کێشە لە بایۆمەترى بەشێک لە موچەخۆران هەیە و بەشێکیشیان تا ئێستا UPNیان نییە، هەرێم دەیەوێت تا ئەو کێشانە چارەسەر نەکات، لیستەکە نەنێرێت.

More News

Most Popular

Tech

"homeOS"... ئەپڵ بە ڕۆبۆتێکی ناوازە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج

Mic
2024-10-17

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەپڵ هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لە ڕێگەی ستراتیژییەکی نوێ و گەورە مەبەستەوە بەهێز بکات.

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، لەگەڵ شاشەیەکی زیرەک و ئامێرێکی پێشکەوتووی ڕۆبۆتی سەر مێز.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدانی ئەپڵ بە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لەسەر بنەمای سێ پێکهاتەی سەرەکییە کە بریتین لە شاشە، زیرەکی دەستکرد و نەرمەکاڵا.

کۆمپانیاکە بەنیازە شاشەی ماڵەوە بە نرخێکی گونجاو بخاتە بازاڕەوە، هاوشێوەی ئایپاد، کە دەتوانرێت لە دەوروبەری ماڵەکەدا دابنرێت، هاوشێوەی بڵندگۆکانی HomePod.

ئەم شاشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بگات بە چەندین تایبەتمەندی وەک سەیرکردنی ناوەڕۆک و پەیوەندیکردنی FaceTime و گەڕان بە ئینتەرنێتدا.

پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ستراتیژی ئەپڵ بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە وردی کۆنترۆڵی ئامێر و بەرنامەکان بکەن، هەروەها ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو لە ئامێرەکانی ماڵەوە بەدەست بهێنن.

بلومبێرگ ئاماژه ی به وه دا که ئه م ئامێره ڕۆبۆتییه که پێشبینی ده کرێت به نرخی هه زار دۆلار بخرێته بازاڕه وه ، یه که م به ڕهه م ده بێت که به ته واوی له سه ڕ پلاتفۆرمی زیره کی ده ستکردی Apple Intelligence پەرەی پێبدرێت، بەو پێیەی دەتوانێت لە ژینگەی دەوروبەری تێبگات و... بە شێوازی زیرەکتر کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران بکەن.

لە بەرەی نەرمەکاڵا، ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سیستەمی tvOS دەبێت کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەپڵ تیڤیدا بەکاردێت کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا دیزاینی بەرنامەی Home ی کردووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی پێشووی ئەپڵ لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە تا ئێستا سەرکەوتنی خوازراویان بەدەست نەهێناوە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆتۆکۆڵی Matter بۆ ئامێرە زیرەکەکان بە مەبەستی پشتگیریکردنی پەیوەندی فراوانتر لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تر.

پێدەچێت ئەپڵ دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم بازاڕەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕکابەرەکانی وەک ئەمازۆن و گووگڵ هێشتا نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئەم بوارەدا. ڕەنگە ئەپڵ سوود لە ناوبانگە بەهێزەکەی وەربگرێت و سەرنجی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی کێبڕکێ بەسەر کۆمپانیاکانی تردا.