هەواڵ

وەزارەتی دارایی لەبارەی پارەی مووچەی هاوتاكراوی خانەنشینان روونكردنەوە دەدات

Mic
2024-10-14

د. هاوڕێ كەمال، راوێژكار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاری کردووە بۆ ئەوەی خانەنشینان سوودمەند بن لە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق و چەند مانگێكیشە مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی بەغدا دەدرێت، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە، پارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەدرێت و تاوەكوو ئێستا حكوومەتی عێراقی پارەكەی نەناردووە."
ئاماژەی بەوەش دا: "لە مانگی تەممووزەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراق کراوە، ئەو تەمویلەی بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بووە و بڕەکەی مانگانە نزیکەی 45 ملیار دینارە و سەرجەمی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کراوە"
ئەو راوێژكارەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەش كرد: "سەرەڕای پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ تەمویلێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان خەرج نەکراوە."
لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پەسەندکردنی پێشنیازی وەزارەتی دارایی و ئابووری و تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێمی كوردستانی دا، بە یەکخستنی یاسای خانەنشینی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان و هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە حکوومەتی فیدراڵ.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كرد: "مووچەی هەردوو مانگی حەوت و هەشتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان كە بەشی زۆریان مووچەكانیان زیاد بووە، كەمترینی لەنێوان 420 هەزار دینار بۆ 600 هەزار دینار بووە، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بووە و بەردەوامیش دەبێت."
جەختی كردەوە: "ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردسان و كابینەی نۆیەم پێی بكرێت، ئەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و خانەنشینان دەیكات و بەردەوامیش هاوكار بووە و هەموو ئاسانكاری و هاوكارییەكی بۆ تیمەكانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و تیمەكانی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە."
لای خۆیەوە زریان مەحموود، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی دووی هەولێر رایگەیاند: "بۆ جێبەجێكردنی تەواوی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوە و گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ بەردەوامن."

More News

Most Popular

Tech

"homeOS"... ئەپڵ بە ڕۆبۆتێکی ناوازە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج

Mic
2024-10-17

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەپڵ هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لە ڕێگەی ستراتیژییەکی نوێ و گەورە مەبەستەوە بەهێز بکات.

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، لەگەڵ شاشەیەکی زیرەک و ئامێرێکی پێشکەوتووی ڕۆبۆتی سەر مێز.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدانی ئەپڵ بە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لەسەر بنەمای سێ پێکهاتەی سەرەکییە کە بریتین لە شاشە، زیرەکی دەستکرد و نەرمەکاڵا.

کۆمپانیاکە بەنیازە شاشەی ماڵەوە بە نرخێکی گونجاو بخاتە بازاڕەوە، هاوشێوەی ئایپاد، کە دەتوانرێت لە دەوروبەری ماڵەکەدا دابنرێت، هاوشێوەی بڵندگۆکانی HomePod.

ئەم شاشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بگات بە چەندین تایبەتمەندی وەک سەیرکردنی ناوەڕۆک و پەیوەندیکردنی FaceTime و گەڕان بە ئینتەرنێتدا.

پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ستراتیژی ئەپڵ بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە وردی کۆنترۆڵی ئامێر و بەرنامەکان بکەن، هەروەها ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو لە ئامێرەکانی ماڵەوە بەدەست بهێنن.

بلومبێرگ ئاماژه ی به وه دا که ئه م ئامێره ڕۆبۆتییه که پێشبینی ده کرێت به نرخی هه زار دۆلار بخرێته بازاڕه وه ، یه که م به ڕهه م ده بێت که به ته واوی له سه ڕ پلاتفۆرمی زیره کی ده ستکردی Apple Intelligence پەرەی پێبدرێت، بەو پێیەی دەتوانێت لە ژینگەی دەوروبەری تێبگات و... بە شێوازی زیرەکتر کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران بکەن.

لە بەرەی نەرمەکاڵا، ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سیستەمی tvOS دەبێت کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەپڵ تیڤیدا بەکاردێت کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا دیزاینی بەرنامەی Home ی کردووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی پێشووی ئەپڵ لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە تا ئێستا سەرکەوتنی خوازراویان بەدەست نەهێناوە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆتۆکۆڵی Matter بۆ ئامێرە زیرەکەکان بە مەبەستی پشتگیریکردنی پەیوەندی فراوانتر لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تر.

پێدەچێت ئەپڵ دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم بازاڕەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕکابەرەکانی وەک ئەمازۆن و گووگڵ هێشتا نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئەم بوارەدا. ڕەنگە ئەپڵ سوود لە ناوبانگە بەهێزەکەی وەربگرێت و سەرنجی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی کێبڕکێ بەسەر کۆمپانیاکانی تردا.