هەواڵ

کەشناسی هەرێم: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

Mic
2024-10-17

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە هەروەها ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی لەسەرخۆ دەگرێتەوە لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت. وە هەروەها لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە.
باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئەوەشی وتووە: سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی هەیە.
دەشڵێت؛ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 27 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
سۆران : 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

Tech

"homeOS"... ئەپڵ بە ڕۆبۆتێکی ناوازە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج

Mic
2024-10-17

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەپڵ هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لە ڕێگەی ستراتیژییەکی نوێ و گەورە مەبەستەوە بەهێز بکات.

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، لەگەڵ شاشەیەکی زیرەک و ئامێرێکی پێشکەوتووی ڕۆبۆتی سەر مێز.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدانی ئەپڵ بە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لەسەر بنەمای سێ پێکهاتەی سەرەکییە کە بریتین لە شاشە، زیرەکی دەستکرد و نەرمەکاڵا.

کۆمپانیاکە بەنیازە شاشەی ماڵەوە بە نرخێکی گونجاو بخاتە بازاڕەوە، هاوشێوەی ئایپاد، کە دەتوانرێت لە دەوروبەری ماڵەکەدا دابنرێت، هاوشێوەی بڵندگۆکانی HomePod.

ئەم شاشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بگات بە چەندین تایبەتمەندی وەک سەیرکردنی ناوەڕۆک و پەیوەندیکردنی FaceTime و گەڕان بە ئینتەرنێتدا.

پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ستراتیژی ئەپڵ بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە وردی کۆنترۆڵی ئامێر و بەرنامەکان بکەن، هەروەها ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو لە ئامێرەکانی ماڵەوە بەدەست بهێنن.

بلومبێرگ ئاماژه ی به وه دا که ئه م ئامێره ڕۆبۆتییه که پێشبینی ده کرێت به نرخی هه زار دۆلار بخرێته بازاڕه وه ، یه که م به ڕهه م ده بێت که به ته واوی له سه ڕ پلاتفۆرمی زیره کی ده ستکردی Apple Intelligence پەرەی پێبدرێت، بەو پێیەی دەتوانێت لە ژینگەی دەوروبەری تێبگات و... بە شێوازی زیرەکتر کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران بکەن.

لە بەرەی نەرمەکاڵا، ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سیستەمی tvOS دەبێت کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەپڵ تیڤیدا بەکاردێت کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا دیزاینی بەرنامەی Home ی کردووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی پێشووی ئەپڵ لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە تا ئێستا سەرکەوتنی خوازراویان بەدەست نەهێناوە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆتۆکۆڵی Matter بۆ ئامێرە زیرەکەکان بە مەبەستی پشتگیریکردنی پەیوەندی فراوانتر لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تر.

پێدەچێت ئەپڵ دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم بازاڕەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕکابەرەکانی وەک ئەمازۆن و گووگڵ هێشتا نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئەم بوارەدا. ڕەنگە ئەپڵ سوود لە ناوبانگە بەهێزەکەی وەربگرێت و سەرنجی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی کێبڕکێ بەسەر کۆمپانیاکانی تردا.