بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە بدرێت و بە خواستی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێتەوە. سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانی دەکات و دەڵێت، دەبێت وەک خۆی پەسەند بکرێت.
سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان ڕێککەوتن لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکرێت.
شەوی 29ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و فراکسیۆنە کوردییەکان کۆبوەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، سوودانی جەختی لە پابەندبوون بەو دەقە کردوەتەوە، کە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە دانیشتنی ژمارە 45 لە 5ـی تشرینی دووەمی رابردوو پەسندکراوە.
ئەو دەقەی سودانی باسی دەکات، ڕۆژی 23 کانوونی دووەمی 2024، نوێنەری حکومەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ناردووە و لیژنەی دارایییش دەنگی لەسەر داوە.
سودانی بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و فراکسیۆنە کوردییەکانی ڕاگەیاندووە، پێویستە پەرلەمان ئەم هەموارکردنە بێ گۆڕانکاری پەسند بکات، ئەوەش بۆ تەواوکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، بەپێی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و ئەو دیدگایەی لەلایەن بەرنامەی حکومییەوە پەسند کراوە.
هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەو شێوازە خواستی هەرێمی کوردستانە، هەر بۆیە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان پشتیوانی خۆیان بۆ پەسەندکردنی هەمان دەقی هەموار دەربڕیووە.
بەپێی ئەو هەموارەی کە سەرۆک وەزیران، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردییەکان لەسەری ڕێککەوتوون، تێچووی دەرهێنانی نەوت لە 8 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، تا ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات.
هەر بەپێی هەموارەکە، بڕگەی یەکەمی مادەی 12، بەم شێوەیە هەموار دەکرێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک مانگانە 400 هەزار بەرمیل لە نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بکات.
لە بڕگەکانی دیکەی پێشنیازە هەموارەکەدا هاتووە، شایستە داراییەکان بە شێوازێکی دادپەروەرانە لەلایەن دامەزراوەیەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتی تایبەتمەند کە دڵخوازی وەزارەتەکانی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بێت، دیاری دەکرێن.
کەی هەموارەکە پەسەند دەکرێت؟
ڕۆژی 13ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری مادەی 12ـی لە یاسای بودجە کرد.
بڕیاربوو، ڕۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2025 لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەموارەکە بدرێت و پەسەند بکرێت، بەڵام بەهۆى ناکۆکىیەکانەوە دواخرا.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی سیاسی کرابوو لەبارەی هەموارەکەوە، بەڵام هەندێک دەستکاری پرۆژەی هەموارەکە کرا، کە ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە، بەڵکو ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە هاوڕایان کە ئەم پڕۆژەیە چۆن لە لایەن حکومەتەوە هاتووە با بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت.
بەپێی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان، بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ بە پەسەندکردنی هەموارەکە بدرێت.
پەسەندکردنی هەموارەکە لەگەڵ زیادکردنی تێچووی دەرهێنانی نەوت، بەشێکی گەورەی کێشەی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات و هەنگاوەکانی هەناردەکردنەوە خێراتر دەکرێن.
پەسەندنەکردنی هەموارەکە هەرێمی کوردستانی نیگەران کرد
هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی عێراق کە تایبەتە بە پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بووەتە گرێ کوێرەی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەهۆی ناکۆکییەکانەوە تا ئێستا پەسەند نەکراوە.
پەسەندنەکردنی هەمواری بودجە هەرزوو نیگەرانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک هەوڵێکی چارەسەری پێشنیازێکی نوێی لەسەر هەموارەکە پێشکەشکردووە.
ئەوەی هەرێمی کوردسانی نیگەران کرد ئەو دەقە بوو کە باسی لەوە دەکرد، هەرێمی کوردستان دەبێت سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوت و غاز و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، بە تەواوی رادەستی خەزێنەی گشتی بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وتەبێژەکەیەوە نیگەرانی نیشاندا، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەت لە ڕاگەیەنداروێکدا ڕایگەیاند، ئەم پێشنیارە دژی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵە تایبەت بە هەموارکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان .
باسی لەوەشکردووە، ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسەکان ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەختکردنەوە لە ڕەتکردنەوەی پێشنیازە نوێیەکە، داوای کردووە ئەو پێشنیارەی لەسەر ڕێککەوتوون ، بخرێتە دەنگدانەوە.
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
ڕۆژی 25ـی ئازاری 2023، دادگای ناوبژیوانیی پاریس بڕیاڕی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، ئەوەیش لەسەر بنەمای سکاڵایەکەی حکومەتی عێراق.
عێراق لەو سکاڵایەدا کە لە دادگاکە تۆماری کردبوو، داوای کردبوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕابگیرێت، چونکە هەناردەکردنە بەبێ ڕەزامەندی دەکرێت.
پێش بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و 75 هەزاری کەرکوکی هەناردەی تورکیا دەکرد.
بە وتەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە، مانگانە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.
ماڵپەڕی" ئەل ئەیام" لە بابەتێکی تەندروستیدا چەند زیانێکی خواردنی ئیندۆمی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئیندۆمی خوێی چینی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشک لاوازیان دەکات و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەناویان دەبات.
بەپێی هەواڵەکە، زیانێکی زۆر خواردنی ئیندۆمی دەبێتە هۆکارێک بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان وەک شێرپەنجەی مێشک و سییەکان، هاوکات هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش و قهڵهوی و کۆنیشانهی ئێکس و کهم خوێنی و کهمی ماددهی ئاسن.
د.کامەران رەسول ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نهشتهرگهری گشتی سەبارەت بە زیانەکانی ئیندۆمی لەسەر منداڵ ڕایگەیاندووە، ئیندۆمی دەبێتە هۆی دواکهوتنی گهشهی منداڵ و زیادبوونی ئهگهری کورتی باڵا له منداڵ و مێرد منداڵان، ئهگهر ڕۆژانه یان ههفتهی چهند جارێک بخورێت.
پێشتر، گۆڤاری (راما) راپۆرتێكی تهندروستی جیهانی لهسهر مهترسییهكان ئیندۆمی بڵاوكردۆتهوه لهو راپۆتهدا ئهوه هاتوه كه ئیندۆمی جۆره خوێیهكی تێدایه لهجۆری (E) كه له وڵاتی چین دروست دهكرێت و ئهو جۆره خوێیه مهترسی ههیه بۆ تێكچونی مۆخ و نهخۆشی دهمارهكان و نهخۆشی لهبیرچونهوه و شێرپهنجهی مۆخ و دروستبونی ئازار لهناو سكدا.
سەبارەت بەو زانیارییانەشی باس لەوە دەکەن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە، دکتۆر فەهد ئەلخدایری، زانای توێژینەوەی پزیشکی لە یەکەی ماددە شێرپەنجەییەکان لە سەنتەری توێژینەوە لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی مەلیک فەیسەڵ ڕایگەیاندووە: "نوودڵ لە جۆری ئیندۆمی بە هیچ شێوەیەک نابێتە هۆکاری نەخۆشیی شێرپەنجە و تەنانەت زیانیشی نییە ئەگەر بەڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت".