دوای نۆ ساڵ لە ڕاگرتنیان ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی و دامەزراندنی نوێ و پلەبەرزکردنەوە سیستەمی داتابەیسی پێشکەوتوو دروست دەکات، سەرۆکی ئەنجومەنەکە دەڵێت،” دەسەڵاتمان پێدراوە پڕۆسەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە بەڕێوە ببەین”.
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند،"سەرقاڵی دانانی بەردی بناغەی داتابەیسێکین بۆ بەدیجیتاڵکردنی دۆسیەی کەسیی فەرمانبەران، ئەوەیش ئامرازێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی کاروباری فەرمانبەران و دووبارە ڕێکخستنەوەی میلاکاتی وەزارەتەکانە."
ڕاگرتنی پله بهرزكردنهوه و دامەزراندن له كابینهی ههشتهمهوه دهستیپێكردووه و بڕیارەکە لە رۆژی 1ـی کانوونی دووەمی 2016ـەوە بڕیارهكه چووهته بواری جێبهجێكردنهوه و 9 ساڵه درێژهی ههیه و لهو ماوهیهوه فهرمانبهران دوو یان سێ پله بهرزكردنهوهیان فهوتاوه.
ئەو کات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە رێنمایی وهزارهتی دارایی ژمارهی 11ـی ساڵی 2016، "پێویسته ههموو فهرمانبهرێكی پله وهزیفییه گشتییهكان پله بهرزكردنهوهیان رابگیرێت، ههتا پهسندكردنی بودجهی ههرێم بۆ ساڵی 2016، لهساڵی 2017 هەرێمی کوردستان به درێژكردنهوهی راگرتنی پله بهرزكردنهوه پشتی بهههمان رێنمایی بهست و ئهو ساڵهش درێژه به راگرتنی پلهبهرزكردنهوه درا.
دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران پەیوەستە بە پەسەندکردنی یاسای بودجەوە کە لە ساڵی 2013ـەوە نەنێردراوەتەوە پەرلەمانی کوردستان، دەبێت فەرمانبەران چاوەڕوانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بن تا یاسای بودجە دوای زیاتر لە 12 ساڵ پەسەند بکاتەوە.
بەپێی نوێترین بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەبێت بەپێی پێوەر و بنەماکانی ئەنجومەنی گشتی راژە و لەسەر بنەمای لێهاتوویی بکرێت نەک ماوەی راژە، سیراج بارزانی ڕونیکردەوە، "بەپێی پێویستی وەکوو ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، دەسەڵاتمان پێدراوە پڕۆسەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە بەڕێوە ببەین، ئەمانە بە دەق لە یاسادا هاتوونە و هەمووی لەسەر ئەو پێوەر و بنەما یاساییانەیە کە لە ئەنجومەنی نیشتیمانیی عێراق دەرچوون."
پلە بەرزکردنەوە لە یاسادا
بە گوێرەی مادەی 18 لە یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960ـی عێراق، پلەبەرزکردنەوە مافێکی یاسایی فەرمانبەرانە و لەسەر بنەمای لێهاتویی و ماوەی خزمەتە.
بهپێی یاسای خزمهتی شارستانی دهبوایه ههر فهرمانبهرێكی ههرێمی کوردستان 4-5 ساڵ جارێك پلهكهی بهرزبكرێتهوه، بۆیه ههر فهرمانبهرێك دوو پله بهرزكردنهوه یان زیاتری راگیراوه.
بەپێی یاسا کەمترین پارەی پلە بەرزکردنەوە لە 29 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات، زۆرترینیشیان بەپێی پلەی وەزیفی 120 هەزار دینارە.
بەپێی بەدواداچونە ڕۆژنامەوانییەکان ئهو داهاتهی بههۆی ڕاگرتنی پله بهرزكردنهوه موچهی موچهخۆرانهوه لهساڵانی ڕابردوودا بۆ حكومهتی ههرێمی کوردستان گهڕاوهتهوه زیاتر 5 ترلیۆن دینار بووە.
بهپێی خشتهی پله بهرزكردنهوه ههر فهرمانبهرێك بۆ یهك مانگ بڕی 60 ههزار بۆ 100 ههزار دیناری لای حكومهته، كه بهكۆی گشتی ههر فهرمانبهرێك دهكاته 5 ملیۆن 400 ههزار دینار تا 9 ملیۆن دینار.
دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە؟
هاوشێوەی پلەبەرزکردنەوە دامەزراندنیش لەگەڵ هاتنی قەیرانی داراییدا ڕاگیرا و تا ئێستا دیار نییە کەی دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە، بەڵام خانەنشینکردنی زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەر پێکەوە بە ئاماژەی دەستپێکردنەوەی دامەزراندن دادەنرێت.
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دامەزراندنەوە باسی لەوەکرد، "هەوڵ دەدەین لەسەر بنەمای ئەو یاسایە میلاکاتی وەزارەتەکان دەستنیشان بکرێت کە پرۆسەیەکە لەنێوان ئێمە و وەزارەتی دارایی و ئابوری، بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی زانستی لەسەر بنەمای یاساکان دووبارە پڕۆسەی دامەزراندن بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی کە هێنانی فەرمانبەرە بۆ ناو کەرتی گشتی لەسەر بنەمای زانستی، پسپۆڕی و توانا."
بەپێی داتاکانی ئەنجومەنی ڕاژە، زیاتر لە 100 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان هەن کە دەرچووی دانەمەزراون، ئەنجومەنی ڕاژە بەنیازە بەپێی پێداویستیی وەزارەتەکان ئیمەیڵیان بۆ بنێرێت تا زانیارییە کەسییەکانیان لێوەربگرێت بەپێی تایبەتمەندییان بۆ دامەزراندن پەیوەندییان پێوە بکات. بە وتەی سیراج بارزانی"مەبەستی سەرەکییان لەو سیستەمەدا ئەوەیە دادپەروەری لە دامەزراندن هەبێت و تاکە بنەما پسپۆری و توانا و لێهاتوویی بێت".
ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بهگوێرهی سیستمی بایۆمهتری 1 ملیۆن و 249 ههزار و 481 فەرمانبەر و مووچهخۆر لە هەرێمی کوردستان هەن کە 483 ههزارییان مووچهخۆری مهدهنییه.
بەبێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، مووچەی هەر مانگێکی کۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 996 ملیار دینار هەیە.
ئەمەریکا کاروانێکی نوێی چەک ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە دەڵێت، ئەمەریکا لەبری ناردنی هاوکاری بۆ غەززە، پشتگیری تاوانبارانی جەنگ دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گەیشتنی کاروانێکی نوێی کەرەستەی سەربازی ئەمەریکی بە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، گەیشتنی کاروانەکە هاوکاتی سەردانی مارک ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە بۆ وڵاتەکە.
ئیسرائیل گەیشتنی ئەو کاروانە سەربازییە بە "هێمای پەیوەندی بەهێزی"یان لەگەڵ ئەمەریکا دەزانێت، چاوەڕوانی بەهێزکردنیشی دەکات.
ئیدارەی بایدن، دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەرى 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هەزاران بۆمبی رەوانەی وڵاتەکە کرد، بەڵام دواتر بەهۆی نیگەرانیی کاریگەرییەکانی لەسەر غەززە، یەکێک لە کاروانەکانی راگرت.
ئەم کاروانەی ئێستا گەیشتووە، هەمان ئەو کاروانە ڕاگیراوەیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەکەی ترامپەوە ڕاگرتنی هەڵگیرا و ڕەوانە کرا.
ناردنی چەکی نوێ لەلایەن ئەمەریکاوە دووبارە نیگەرانی دورستکردووە، سەلامە مەعروف، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، "لەبری ناردنی خۆراک، دەرمان، ئاو، یان شوێنی حەوانەوە و کەرەستەی بیناسازی بۆ قوربانیانی کەرتی غەززە، ئەمریکا پشتگیری تاوانبارانی جەنگ دەکات و هاوکاری زیاتریان بۆ دەنێرێت".
هاوکارییە سەربازییە نوێیەکان چین؟
بۆمبی قورس لە جۆری MK-84 بە کێشی دوو هەزار پاوەندە کە توانای زیانگەیاندنێکی بەرفراوانیان هەیە و مەبەست لێی بەهێزکردنی تواناکانی هێرشی ئیسرائیلە.
چەکی دورهاوێژ لە جۆری دۆشکەی (IDF)، کە لەلایەن ئەمریکاوە پەرەی پێدراوە و لە قەبارەی 7.62x51 ملمدایە.
-پێداویستی تەقەمەنی تۆپخانە و فڕۆکەی هێرشبەر کە پاکێجەکە بە بڕی 8 ملیار دۆلار بۆ ئیسڕائیل نێردراوە.
ئامانجی ئەمەریکا چییە؟
هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل بەشێکن لە دەستپێشخەرییەکانی واشنتن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەربازی تەلئەڤیڤ لە جەنگ و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.