ژیان

کەی وەرزی سێیەمی سکوید گەیم بڵاودەکرێتەوە

Mic
2025-01-30


پێگەی نێتفلێکسی کۆریا لە ڕێگەی تیزەرێکەوە بڵاویکردەوە، 27ـی حوزەیرانی 2025 وەررزی سێیەمی زنجیرەی سکوید گەیم بڵاودەکرێتەوە. 
پاش ماوەیەکی کورت پێگەکە بەبێ هیچ ڕونکردنەوەیەک تیزەرێکەی سڕیەوە، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە دوای ئەوەهات تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاند، وەرزی سێیەمی زنجیرەی سکوید گەیم لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا پەخشدەکرێت.
پێشتر، دەرهێنەری زنجیرەکە رایگەیاند، وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی کۆتایی هاتووە و رووداوەکان تاریکتر و خەمبارتر دەبن و زۆر جیاوازتر دەبێت لە وەرزەکانی پێشوو.
ڕونیشیکردەوە، "ئەم وەرزەی زنجیرەکە خراپەکاریی زیاتر لەخۆدەگرێت، بەو پێیەی رووداوەکان قوڵتر و هەستیارتر دەبنەوە".

سکوید گەیم، زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی کۆریای باشورە، تا ئێستا دوو وەرزی بڵاوکراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئەمساڵیشدا وەرزی سێیەمی بڵاوبکرێتەوە.
چیرۆکی سکوید گەیم باس لە بەشداری 456 کەس لە یارییەکدا دەکات بۆ بردنەوەی 38 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەڵام کاتێک لە یارییەکەدا بەشدار دەبن بۆیان دەردەکەوێت تەنیا یەک براوە هەیە و ئەوانی دیکە کەسیان بە زیندوویی نامێنێن.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە یارییەکی منداڵانی کۆریایی وەرگیراوە و بە هەمان ناوی یارییەکە کراوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ناردنی چەکی نوێ لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئیسرائیل نیگەرانی غەززەی لێدەکەوێتەوە

Mic
2025-02-16

ئەمەریکا کاروانێکی نوێی چەک ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە دەڵێت، ئەمەریکا لەبری ناردنی هاوکاری بۆ غەززە، پشتگیری تاوانبارانی جەنگ دەکات. 
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گەیشتنی کاروانێکی نوێی کەرەستەی سەربازی ئەمەریکی بە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، گەیشتنی کاروانەکە هاوکاتی سەردانی مارک ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە بۆ وڵاتەکە. 
ئیسرائیل گەیشتنی ئەو کاروانە سەربازییە بە "هێمای پەیوەندی بە‌هێزی"یان لەگەڵ ئەمەریکا دەزانێت، چاوەڕوانی بەهێزکردنیشی دەکات. 
ئیدارەی بایدن، دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەرى 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هەزاران بۆمبی رەوانەی وڵاتەکە کرد، بەڵام دواتر بەهۆی نیگەرانیی کاریگەرییەکانی لەسەر غەززە، یەکێک لە کاروانەکانی راگرت.
ئەم کاروانەی ئێستا گەیشتووە، هەمان ئەو کاروانە ڕاگیراوەیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەکەی ترامپەوە ڕاگرتنی هەڵگیرا و ڕەوانە کرا. 
ناردنی چەکی نوێ لەلایەن ئەمەریکاوە دووبارە نیگەرانی دورستکردووە، سەلامە مەعروف، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، "لەبری ناردنی خۆراک، دەرمان، ئاو، یان شوێنی حەوانەوە و کەرەستەی بیناسازی بۆ قوربانیانی کەرتی غەززە، ئەمریکا پشتگیری تاوانبارانی جەنگ دەکات و هاوکاری زیاتریان بۆ دەنێرێت".
هاوکارییە سەربازییە نوێیەکان چین؟ 
بۆمبی قورس لە جۆری MK-84  بە کێشی دوو هەزار  پاوەندە کە توانای زیانگەیاندنێکی بەرفراوانیان هەیە و مەبەست لێی بەهێزکردنی تواناکانی هێرشی ئیسرائیلە.
چەکی دورهاوێژ لە جۆری دۆشکەی (IDF)، کە لەلایەن ئەمریکاوە پەرەی پێدراوە و لە قەبارەی 7.62x51 ملمدایە.
-پێداویستی تەقەمەنی تۆپخانە و فڕۆکەی هێرشبەر کە پاکێجەکە بە بڕی 8 ملیار دۆلار بۆ ئیسڕائیل نێردراوە.
ئامانجی ئەمەریکا چییە؟ 
هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل بەشێکن لە دەستپێشخەرییەکانی واشنتن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەربازی تەلئەڤیڤ لە جەنگ و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.