زیاتر لە 200 پارێزەری ئێرانی ناڕەزایەتیان بەرامبەر سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی دەردەبڕن و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکان دەکەن.
229 پارێزەر لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتیان بەرامبەر سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ ژن دا دەربڕیووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانیان کردووە.
ئەو پارێزەرانە لەگەڵ ئیدانەکردنی سزاکەدا، جەختیان لەسەر مافی بنەڕەتی ژیان کردوەتەوە، بە تایبەت لەو حاڵەتانەی کە ناڕونی و گومانی یاسای بونیان هەیە.
پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی کە سێ ژنە چالاکوانن و بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون، وەک ئەو پارێزەرانە باسیان کردووە، "سێدارەدانیان ناتوانێت گەرەنتی بەڕێوەبردنی دادپەروەری بکات بەڵکو پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ مافەکانیان".
پارێزەران داوایان کردووە، سزای لە سێدارەدانی هەر سێ بەندکراوەکە هەڵبوەشێتەوە و بە شێوازێکی دادپەروەرانە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بکرێت و دووبارە دادگایی بکرێنەوە.
کەمپەینی "دژی سێشممەی لەسێدارەدان" کە کەمپینێکی زیندانیانی ئێرانە دژی لە سێدارەدانی زیندانیکراوان، هۆشدارییان لەبارەی لەسێدارەدانی ئەو سێ ژنەوە داوە و ڕایانگەیاندووە، ئەگەر سزاکان جێبەجێ بکرێن ستراتیژی نوێ بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو سزا نامرۆڤانەیە دەگرنەبەر.
ناڕەزایەتییەکان دژی سزای لە سێدارەدان بەسەر ئەو سێ ژنەدا تەنها لە ناوخۆی ئێراندا نییە، بەڵکو لە ئاستی نێودەوڵەتیش داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانن.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ داوا لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕابگرن.
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، زیاتر لە 30 ڕێكخراوی مافەکانی ژنان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای ئەو سێ چالاکوانەیان کردووە.
پەخشان عەزیزی لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و خەڵکی مهابادە. بەشی یاریدەدەری کۆمەڵایەتی لە زانکۆکانی تەورێز و تاران تەواو کردووە. ئەو لە 4ـی ئابی 2023 لەکاتێکدا لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی لە تاران بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و لە دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی چالاکی چەکداری دژ بە دەسەڵاتی ئێران دادگاییکرا و بە لەسێدارەدان سزا درا.
پەخشان عەزیزی دوای دەستپێکردنی شەڕی داعش سەردانی باشوور و رۆژئاوای کوردستانی کردووە و لە کەمپی پەنابەراندا وەکو یاریدەدەری کۆمەڵایەتی بە تایبەت هاوکاری ژن و منداڵانی کردووە. ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری کۆچبەران لە نامەیەکدا بۆ دەزگای دادی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە، پەخشان عەزیزی هاوکاری لێقەوماوانی شەڕی کردووە.
ڕۆژی 5ـی کانوونی یەکەمی 2023 شەریفە محەمەدی کە خەڵکی ورمێیە لە لایەن کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی زانیاریی ڕەشت بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” دەستگیر کرا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
وریشە مورادی لە 1ـی ئابی 2023 لە نزیک سنە دەستگیرکرا، دوای نزیکەی پێنج مانگ لێکۆڵینەوە لە ناوەندەکانی "ئیتلاعات" گوازرایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەوینی تاران.
ڕۆژی 10ـی تشرینی دووەمی 2024 لە لایەن لقی 15ـی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی “بەغی” سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
تائێستا
حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی پێنجی رەوانە نەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان
لیستی مووچەی مانگی (حوزەیران) شەشی ئامادە کردووە و رادەستی بەغدای دەکات.
25 رۆژی مانگی حوزەیران
تێپەڕیووە، تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایاری رابردوویان
وەرنەگرتووە.
ئەگەرچی
تائێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار لە بەغدایە و پارەکەی خەرجنەکراوە، بەڵام
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیشی رادەستکردن، لەکاتێکدا
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت بودجەتان نەماوە.
هەرێمی
کوردستان بە هیوایە، بەغدا کێشەکانی چارەسەر بکات و پارەی مووچەی فەرمانبەران و
مووچەخۆران بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران خەرجبکات.
ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق
دەکاتەوە، ئەوەیش لەپێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایین پەیامیدا لەبارەی مووچە و
رێککەوتن لەگەڵ بەغداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەرگای
گفتوگۆ داناخەین هەموو هەوڵێک دەدەین تا لەبارەی کێشەی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراق
رێکبکەوین".
حکومەتی
عێراق پاساوی بۆ ناردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان هەیە، لە دوایین راگەیەندراویدا
داوایکردووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ
پەلەکردن لە بەبانکیکردنی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان،
تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت".
رۆژی
28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی
هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو: "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ
هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای
بودجەی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2025 دیاریکراوە."
وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بە زمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی
بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتیەبەر لە
دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی دەستووری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی
هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی
کردەیی."
هەرێمی کوردستان بۆ
دابەشکردنی مووچە چی دەکات؟
حکومەتی
هەرێمی کوردستان تائێستا بە هیوایە هەولێر و بەغداد بتوانن بگەنە رێککەوتن تا
بەغدا مانگانە پارەی مووچە رەوانە بکات.
حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەگەری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا پشتیوانی دابەشكردنی
مووچە لە داهاتی بەردەستی هەرێمی کوردستان دەکات.
مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، " ئەگەر لەگەڵ بەغدا
نەگەیشتینە رێککەوتن، بە داهاتی ناوخۆ، بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بەهەر جۆرێک
بێت، ناهێڵین پەکی خەڵک بکەوێت و ئەگەر نەشتوانین لە کاتی خۆیدا، یان وەکوو پێویست
هەموو مافەکانیان دەستەبەر بکەین، بێگومان بە گوێرەی تواناکانمان، چیمان پێ بکرێت،
دەیکەین."
هەرێمی
کوردستان هەموو هیواکانی لەسەر دادگای فیدراڵی هەڵچنی بوو تا فەرمانسالاری بۆ
خەرجکردنی پارەی مووچە دەربکات، بەڵام سەرۆکی دادگاکە داوای خانەنشینی کرد و نۆ
ئەندامیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكەشکرد.
مەسرور
بارزانی، لەبارەی چارەنووسی فەرمانسالارییەکەی دادگای فیدراڵییەوە وتی، "ئێستا
دادگاکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی
عێراقین تا کێشەی مووچە لە رووی یاساییەوە چارەسەر بکات.
هەرێمی
کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئێستا تەنها 160
ملیار دیناری پێیە و نزیکەی 800 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، کە دیار نییە کەی
دەتوانرێت پڕبکرێتەوە.