هەواڵ

ترەمپ چاوی لە داهاتی تیکتۆکە و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت بیکڕێت

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2025-04-04


لە نوێترین لێدوانیدا، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر خواستی خۆی بۆ کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک دوپاتکردەوە و بە گەشبینیەوە وتی: نزیکین لە رێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێکی زۆر باش.

دۆباڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەیەوێت گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیکتۆک" بکڕێت، بەوەش ترسی وڵاتەکەی لەو تۆڕە دەڕەوێنێتەوە، دەستی دەگات بە ملیاران دۆلاری ساڵانە.

رۆژی سێی نیسان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە فلۆریدا لەبارەی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک ئاشکرایکرد، نزیکین لە رێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێکی زۆر باش.

لێدوانەکەی ترەمپ دوای رۆژێک لە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای هاوردەکراوی وڵاتاندا هات، کە لەناویاندا باجی گومرگی بە رێژەی 34% خستە سەر بەرهەمەکانی چین.

ترەمپ نەیشاردەوە، کە دەیەوێت لەگەڵ چین لەسەر کەمکردنەوەی باجی گومرگی رێکبکەوێت بەو مەرجەی ئەوان شتێکی باشیان پێبدەن، بۆ نموونە تیکتۆک.

بۆچی ترەمپ مەبەستێتی تیکتۆک بکڕێت؟

خواستی ترەمپ بۆ کڕینی تیکتۆک پەیوەندیدارە بە سیاسەت، ئابوری و شەڕی تەکنۆلۆژیا لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین.

 ویلایەتە یەکگرتووەکان تیک تۆک بە هەڕەشەیەکی ئەمنی دادەنێن، چونکە کۆمپانیاکە خاوەنداریەتی ByteDanceی چینییە، بۆیە ئەمریکا ترسی هەیە داتای بەکارهێنەرانی ئەمریکی بگاتە دەستی حکومەتی چین. 

چین لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵاتی تیکتۆکەوە توانیویەتی ببێت بە یەکێک لە رکابەرەکانی ئەمریکا، ئێستا تیکتۆک یەکێکە لە گەورەترین پلاتفۆرمەکانی میدیای کۆمەڵایەتی لە جیهاندا، ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتتووەتە ملیارێک و 900 ملیۆن کەس لە 120 وڵاتدا، بۆیە ئەمریکا نایەوێت چین ئەو هێزە میدیاییەی لە دەستدا بمێنێتەوە.

گرنگی تیکتۆک لەرووی ئابوری و سیاسیەوە بۆ ترەمپ:

ترمپ دەیەوێت لە رووی میدیاییەوە سود لە تیکتۆک وەربگرێت، بەو پێیەی تیکتۆک جگەلەوەی بەکار هێنەری زۆری هەیە بە خێرایش بڵاوکراوەکانی دەگات بە بەشدرابوونی و دەستاودەست دەکات.

تیک تۆک تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و داهاتی ساڵانەی لەنێوان 16 تا 20 ملیار دۆلارە و چاوەڕوان دەکرێت لەساڵی 2025دا داهاتی تیکتۆک بگاتە 25 بۆ 35 ملیار دۆلار، بۆیە کڕینی بۆ کەسێکی وەک ترمپ دەکرێت سودێکی گەورەی ئابووری هەبێت.

ڕێگرییەکانی بەردەم کڕینی تیکتۆک:

تائێستا یاساکانی چین پێچەوانەی خواستەکانی ترمپە بۆ خاوەندارێتی تیکتۆک، چونکە چین ڕەتیکردۆتەوە کە ByteDance تیکتۆک بفرۆشێت، بەڵام ئەمریکا دەکرێت فشاری بخاتە سەر ByteDance بۆ فرۆشتنی تیک تۆک بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی .

More News

Most Popular

هەواڵ

قەیرانی بێ مووچەیی کاریگەری دەبێت؟ عێراق و هەرێم دەچنە ناو پرۆسەی بانگەشە و هەڵبژاردنەوە

Mic
2025-09-13


دوو مانگی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، کەمی خزمەتگوزاری لە عێراق و قەیرانی مووچە لە هەرێم، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر رێژەی بەشداریکردنی خەڵک دەبێت.

رۆژی 11ـى 11ـى 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، مانگێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، بەڵام کەمی رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان مەترسی بۆسەر شەرعیەتی هەڵبژاردنەکە دروست دەکات.

هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی عێراق، هەڵبژاردنێکی پڕ لە ململانێ و رکابەرییە لە نێوان حزب و کاندیدەکاندا، بەو پێیەی هەڵبژاردنەکە فرەبازنەیی و کروەیە، ململانێکان تەنها لەنێوان لایەنەکاندا نابێت و بەڵکو  کاندیدەکانی ناو خودی یەک لستیش دەگرێتەوە.

نزیکەی هەشت هەزار کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەربژێر کردبوو، زیاتر لە 700 کاندید لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوورخراونەتەوە، بەو پێیەی لە پرۆسەی وردبینیکردندا دەرنەچوون.

هەڵبژاردنی ئەمجارە لەکاتێکدایە، عێراق هاوینێکی بێ کارەبای بەڕێکرد و ئاستی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکانی عێراق لە ئاستێکی خراپدایە، ئەو لایەنانەیشی دەچنە کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە، هەمان ئەو لایەنانەن کە ئێستا لە عێراق دەسەڵاتدارن و جومگە گرنگ و هەستیارەکانی وڵاتیان بەدەستەوەیە.

هەرچەندە بەراورد بە عێراق رەنگە ئاستی خزمەتگوزاری لە هەرێم باشتر بێت، بەڵام دواکەوتنی مووچە، ببڕستی لە هاوڵاتییان بڕیوە و جوڵەی بازاڕی وەستاندووە و کاروکەسابەتی هاوڵاتییانی نەهێشتووە.

لەگەڵ ئەوەی هەڵبژادن دوای هەڵبژاردن، رێژژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان کەمدەبێتەوە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە رەنگە رێژەکە زۆر کەمتر ببێتەوە، بەو پێیەی موقتەدا سەدر بەشداری ناکات و لایەنی رکابەری نوێی بەهێزیش نەهاتووەتە ناو پرۆسەکەوە.

لەرووی دەستوریی و یاساییەوە، رێژەی کەمی بەشداری هاوڵاتییان کارناکاتە سەر پرۆسەکە، بەڵام رێژەی کەمی بەشداریکرد، شەرعییەتی هەڵبژاردن لە عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە و نیشانەی بێمتمانەیی خەڵکە بە هەڵبژاردن و گۆڕانکاری لە رێگەی هەڵبژاردنەوە.