ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر
تاوتوێ دەکات و دوانیان پەیوەندی بە مووچەوە هەیە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان گفتوگۆ لەبارەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئەنجامی دانوستانی
شاندی هەرێم و بەغدا دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی MIC لە
کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە و پێشنیازی تایبەت بە قەرزی
پێشینەکان-یش تاوتوێ دەکرێت.
پرسی رێکخستنەوەی باج و روسومات
تاوتوێ دەکرێت و باس لەوە دەکرێت چۆن هاوتای باج و رسوماتی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.
دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا نەیانتوانی لەسەر پرسی داهاتی
ناوخۆی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێکبکەون ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راپۆرتی
هەردوو لیژنەی دانوستانکاری هەولێر و بەغدای رادەستی ئەنجومەنی دەوڵەت کرد، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدات.
رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر بڕو شێوازی
رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم و یەکلایی نەکردنەوەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت
گەورەترین بەربەستی بەردەم ناردنی مووچەیە لە بەغداوە.
بەهۆی رێکنەکەوتنی هەردوو حکومەت، فەوتانی چەند مووچەیەکی
ئەمساڵ ئەگەرێکی کراوەیە، چونکە کەمتر لە مانگێک ماوە عێراق بچێتە ناو بانگەشەی
هەڵبژاردن، ئەگەر تا ئەو کاتە رێککەوتن نەکرێت دواتر زۆر قورس دەبێت و حکومەت
دەبێتە کاربەڕێکەر و ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات.
بۆیە ئێستا مووچەی شەش مانگی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان،
لە مەترسیدایە و رەنگە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو چەند مووچەیەک بفەوتێت.
لە
سلێمانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت و لەمەودوا، هەر سەرپێچییەک تۆماربکەن سزای پێ بژاردنیان بۆ دەکرێت.
بەپێی
زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC لیژنەی
باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی، دەیەوێت لەرێگەی پێدانی کۆد، ئۆتۆمبێلە بێ
سەرەتاکان رێکبخاتەوە.
بەپێی ئامارە
نافەرمییەکان نزیکەی 65 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ
سەرەتا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ژمارەیەکی زۆری کە بە 30 هەزار ئۆتۆمبێل دەخەمڵێندرێت؛ دەکەوێتە سنووری
پارێزگای سلێمانی-یەوە.
Mic زانیویەتی لیژنەی باڵای
ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە، سەرجەم ئۆتۆمبێلە سەرەتاکانی سنووری پارێزگاکە
کۆدیان بۆ بکرێت.
دوای دروستکردنی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ
سەرەتاکان هەموو رێنمایی و رێکارەکانی هاتوچۆیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و لەئەگەری
تۆمارکردنی سەرپێچی وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی تابلۆدار سزا دەدرێن.
بەپێی بەدواداچونەکانی MIC هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا تەنها یەک
کۆدی پێ دەکرێت، واتە ئەگەر زیاتر لە ئۆتۆمبێلێک-یشی هەبێت هەر یەک کۆدی پێ دەدرێت.
لە
دووی کانوونی یەکەمی 2024، لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی قەدەغەكردنی
ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەرکرد، بەپێی ناوەرۆكی بڕیارەكان نابێت ئۆتۆمبێلی دیکەی
بێ سەرەتا بهێنرێتە سلێمانی.