هەواڵ

دۆرزینەوەی نزیکەی 15 رۆژی دەوێت… ئاڤێستا براکەی لە خنکان رزگار کرد و خۆی ئاو بردی

زانیار بەهادین
2025-04-07

ماوەی سێ رۆژە چارەنوسی ئەو کچە نادیارە کە کەوتە ناو روبارێکی سنوری قەزای مێرگەسۆر، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت،"دۆزینەوەی ئاڤێستا نزیکەی 15 رۆژی دەوێت".

 

 تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لەگەڵ بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماوەی سێ رۆژە دەیانەوێت چارەنوسی ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵان دیاری بکەن.

رۆژی 4ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بە مەبەستی گەشتکردن چوونە هاوینەهەوارەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر، بەڵام خۆی کەوتە ناو روباری تەنگاتور لەو کاتەوە بێ سەروشوێنە.

کەسوکارەکەی لەبارەی چیرۆکی روداوەکەوە گێڕایانەوە، ئاڤێستا لەگەڵ براکەی بۆ وێنەگرتن چوونەتە کەناری رووبارەکە، بەڵام لەو کاتەدا براکەی دەکەوێتە ناو رووباری تەنگاتوور، ئەویش هەوڵی رزگارکردنی دەدات و رزگاری دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ناوی و دەخنکێت.

بەرگریی شارستانیی سۆران لە رۆژی روداوەکەوە لە رێگەی 9 تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و زیاتر لە 150 کارمەندی ئەمنی، بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا، بەڵام چارەنوسی نادیارە.

  بەرگریی شارستانیی سۆران پێشبینی کردووە، " بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوی روبارەکەوە دۆزینەوەی تەرمەکە 10 بۆ 15 رۆژی دیکە بخایەنێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

بۆ یەکەمجار شەڕ و جەنگ گرانی لە هەرێمی کوردستان دروست نەکرد

Mic
2025-06-24



لە 12 رۆژی جەنگی ئیسرائیل و ئێراندا، بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار توشی هیچ شڵەژانێک و بەرزبونەوەی نرخی کاڵاو شمەک نەبوو، لە کاتێکدا زۆرینەی کاڵای بازاڕەکانی ئێرانین. 


بەرەبەیانی 13ـى حوزەیران ئیسرائیل هێرشێکی چڕ و فراوانی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشەکە یەکەم هێرشی ئاشکرا و راستەوخۆی ئیسرائیل بوو بۆ سەر ئێران.


ئیسرائیل گورزی کوشندەی لە ئێران وەشاند، جگە لە کوژرانی سوپاسالاری ئێران و فەرماندەی سوپای پاسداران و فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئێران، چەندین فەماندەی پلەباڵای ئێران کوژران، هەروەها زیاتر لە 10 زانای ئەتۆمی ئێران کوژران.


ئێران هەمان رۆژ وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەچڕی ئیسرائیلی موشەک باران کرد، دوای 12 رۆژ شەڕەکە بە کاتی وەستێندراوە و بڕیارە ئاگربەستی درێژخایەنیش بکرێت. 


هەرێمی کوردستان لە نێوان بەرداشی ئێران و ئییسرائیلدا بوو، بەشێک لە موشەک و درۆنەکانی هەر دوولا بەسەر ئاسمانی هەرێمدا تێدەپەڕین و لە چەند ناوچەیەکیش کەوتنەخوارەوە.


ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان جیاوازبوو لەم جەنگەدا، سەقامگیری دۆخی بازاڕەکانی بوو، نەک شتومەک گرانن نەبوو، بازاڕ هیچ شڵەژانێکی بەخۆیەوە نەبینی، بەڵکو بەشێک لە شمەک و پێداویستییەکان نرخەکانیان دابەزی.


گراننەبوونی کاڵا و پێویستی هاوڵاتیان لەکاتێکدابوو، بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمانەی لە بازاڕەکانی هەرێمدان، بەرهەمی ئێرانییە، لە 12 رۆژ ئەو جەنگە قورسەی بەرۆکی ئێرانی گرتبوو، سنورەکان دانەخران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەک خۆی بەردەوام بوو.


یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە وایکرد، لە بازاڕەکاندا هیچ شڵەژانێک روونەدات، دابەشنەکردنی مووچە بوو، کاتێک جەنگەکە دەستیپێکرد، 43 رۆژبوو مووچە دابەشنەکرابوو، ئەمەش وایکرد هاوڵاتیان بە لێشاو و زیاد لە پێویست شتومەک نەکڕن.


هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی سەرژمێریدا، بەلێشاو روویان لە بازاڕەکان دەکرد بۆ کڕینی شتومەک، ئەمەش سڵەژانی لە بازاڕدا دروستت کرد و بووەهۆی بەرزبونەوەی نرخ، بەڵام تێپەڕاندنی ئەم جەنگە بەبێ شڵەژانی بازاڕ، هاوڵاتییانی هەرێم رادەهێنێت بۆ چۆنێتی مامەڵەکردنن لەگەڵ کێشە و قەیرانەکاندا.