وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی جەگی روسیا و ئۆکرانیاوە رایدەگەیەنێت،
بەدوای ئاشتی و کۆتاییهێنان بەشەڕێکی خوێناوییەوەین و هەروەها دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، کە سبەینێ 19ـى ئایار پەیوەندیی سەرۆکی روسیا و سەرۆکی
ئۆکرانیاوە دەکات.
لە 24ـی شوباتی 2022، بە
فەرمانی ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا بڕیاری هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکرانیا درا، ئەو
جەنگە سێ مانگە بەردەوامە و زیانی گیانی و مادی گگەوری بەدوای خۆیدا هێناوە.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، روسیاو ئۆکرانیا
یاریمان پێدەکەن، ئێمە هەوڵدەدەین هۆکارەکەی بزانین و جەختیکردەوە، کە دانوستانی نێوان
روسیاو ئۆکرانیا بەبێ ترەمپ سەرناگرێت.
ڕوبیۆ لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس دەڵێت: تاکە ڕێگە
بۆ پێشکەوتن لەم دانوستانانەدا ئەوەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ
چاوی بەڤلادیمێر پوتن هاوتا ڕوسییەکەی بکەوێتو گفتوگۆش لەگەڵ زێلێنسکی بکات.
ئاماژەی بەوەکردووە، ترەمپ بەئاشکرا پێشنیازیکرد کۆبونەوەیەکی
جیا بەجیا بکرێت، ئێمە بەدوای ئاشتی و کۆتاییهێنان بەشەڕێکی خوێناوییەوەین، بۆیە
پێویستمان بەهەندێک ئارامی هەیە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ رایگەیاند، کە رۆژى دوشەممە 19ـى ئایار پەیوەندیی بەپوتنەوە دەکات،
دواتر بەڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا.
مۆسکۆو کیێڤ هەینی ڕابردوو نوێنەریان نارد بۆ ئەستهنبوڵ بۆ یەکەم
دانوستان لەماوەی نزیکەی سێ ساڵدا، دوای ئەوەی زێلێنسکی پێشنیازیکرد راستەوخۆ لەگەڵ
پوتن کۆببێتەوە، بەڵام سەرۆکی ڕوسیا پێشنیازی ئۆکرانیای رەتکردەوەو لەبری ئەوە وهفدێكى
دیپلۆماسی نارد.
ئەو خولەی دانوستانەکان بوەهۆی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وهفدهكه
بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نزیکەی هەزار زیندانی لەنێوانیاندا.
لە ماوەی سێ ساڵی جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا، بەگوێرەی ئاژانسی
مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لانیکەم 12هەزار و 654 سڤیل، کە 669 یان منداڵن،
لە ئۆکراینا کوژراون.
بەوتەی سەرۆکی ئۆکرانیا، لەو جەنگەدا، 46 هەزار سەربازی ئۆکرانیا
کوژراون 320 ملیار دۆلار
زیانی ئابووری بەر ئۆکراینا کەوتووە90 هەزار
سەربازی رووسی کوژراون.
بەگوێرەی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، شەش ملیۆن و 906 هەزار ئۆکراینی ئاوارەبوونە
و 20 هەزار
منداڵی ئۆکرانیا رفێنراون.
لە ماوەی سێ ساڵی
جەنگەکەدا، رووسیا 25 هەزار و 600 هێرشی
ئاسمانی و درۆنی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و نزیکەی 11 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە
دژی ئۆکرانیا نێردراونەتە رووسیا.
بەگوێرەی پەیمانگەی کایل بۆ ئابووریی جیهانی، ئەورووپا 74.9 ملیار
دۆلار هاوکاریی سەربازی و 66.3 ملیار دۆلار هاوکاریی دارایی و مرۆیی بە ئۆکراینا
داوە. کۆی گشتی 141.24 ملیار دۆلارە.
ئەمڕۆ، سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند، ئەوان (ئەمریکا) دەیانەوێت خەڵکی ئێمە دەستیان بە تەکنەلۆلیای نوێ و زانستی سەردەم نەگات، هەربۆیە ئێمە دەستبەرداری تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی نابین، بەڵام چەکی ئەتۆمیمان ناوێت و هەوڵی بۆنادەین.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە یەکێک لە پانێڵەکانی کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران، کە ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد، وتی: پەیامی ئێمە، ئەوەیە کە دەستی دۆستایەتی و هاوڕێیەتی بۆ هەموو لایەک درێژ دەکەین، ئەوەی ترەمپ دەڵێت ئێران سەرچاوەی مەترسییە، راست نییە، ئایا ئێمە خەڵکی مەدەنی دەکوژین، ئێمەین کە دەڵێین بەهێزترین چەکمان هەیە و هەموو جیهان لەناودەبەین، ئێمەین ماڵ بەسەر ژن و منداڵدا دەڕووخێنین(لە غەززە)؟!
پزیشکیان هەروەها وتی: ئێمە لە ناوچەکەدا هەزاران ساڵە پێکەوە دەژین بە ئاشتی، بەڵام دوژمنان چەکمان پێدەفرۆشن بۆ ئەوەی بەرامبەر یەکتریی بەکاریبهێنین.
ئەوەشی خستەڕوو، نابێت دوژمنان ژینگە و سامانی ئێمە لەناوبەرن، ئێمە نامانەوێت هەندێک وڵات لە هەژاریی و جەنگدا بهێڵینەوە و بڵێین خەڵکی ئەو وڵاتە دڕندەن و دەبێت بکوژرێن.
پزیشکیان جەختی لەوەکردەوە، رێبەری ئێمە (ئێران) وتویەتی نامانەوێت چەکی ئەتۆمیمان هەبێت، لەبەرئەوەی لە بڕوا ئاینییەکەی خۆماندا نامانەوێت ئەو کەرەستە کوێرانە و وێرانکەرەمان هەبێت، بەڵام ئەوان بە وڵاتانی ناوچەکە دەڵێن کە تاران نزیکبووەتەوە لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی، وەرن لە نزیکەوە چاودێربن کە ئێمەوە ئەوەمان ناوێت، بەڵکو دەمانەوێت نەوەکانی داهاتوو زانستی ئەتۆمییان هەبێت.
ئەم لێدوانەی پزیشکیان دەبێتە یەکێک لە هەڵوێستە روونەکانی دەسەڵاتدارانی تاران لەبەرامبەر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ پرسی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئێران و دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەرۆککۆماری ئێران وتی: "ئێمە دەستهەڵناگرین لە تەکنەلۆژیای ئەتۆمی، دەمێکە ئێمە گەمارۆیان بەسەردا سەپاندوین، راهاتوین، دەتوانن چیتمان بەرامبەر بکەن، ئێمە زانامان هەیە، کەسانێکمان هەیە بەرژەوەندی خەڵکی ئەم وڵاتەیان دەوێت.
ئەوان ئەگەر راست دەکەن کە ئاشتییان دەوێت، ئەی بۆچی چەکەکانی خۆیانمان پێشان دەدەن، ئێمە دەستبەرداری تەکنەلۆژیای ئەتۆمی نابین، بەبێ ئەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنین.