هەواڵ

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی خانەنشینکرا

Mic
2025-06-29

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2025، خانەنشین بوونی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی ئێستای دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی پشتڕاستکردەوە، بە هۆکاری تەندروستی و راگەیاند. ئەنجومەنەکە جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێنی وەک جێگرەوەی خۆی کاندیدکردووە.

بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2025، ئەو لیژنەیەی لە مادەی 3 بڕگەی (یەکەم و دووەم)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە 30ی ساڵی 2005، وەک هەموارکراوە، دیاریکراوە، کۆبوونەوە و رەزامەندی لەسەر خانەنشینکردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی ئێستای دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی، بە هۆکاری تەندروستی، و… کاندیدکردنی جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن وەک جێگرەوەی دەستنیشانکراوە و ناوەکەی نێردراوە بۆ سەرۆککۆماری عێراق بەمەبەستی پەسەندکردنی.

دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن لە ساڵی 1963 لە بەغداد لەدایکبووە، بڕوانامەی یاسایی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بەغداد لە ساڵی 1989 بەدەستهێناوە و لە ساڵی 1998 پەیمانگای دادوەری تەواوکردووە، خولی (21). لە ساڵی 2018ەوە لە دادگای فیدراڵی کاردەکات.

لە ئێستادا وەک جێگری سەرۆکی دادگای فیدراڵی و سەرۆکی دەستەی تاوانەکانی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی کاردەکات.

 

More News

Most Popular

هەواڵ

دانیشتوانی عێراق زیاد دەکات

Mic
2025-06-30

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەپێی پێنوێنە زانستییەکان بۆ پێوانەکردنی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی وڵات، پێشبینی دەکرێت لە سێ ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە 49 ملیۆن کەس.

عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکردووە، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق بەدەستهاتوون، عێراق دانیشتووانەکەی گەنجە و ڕێژەی منداڵبوون بەرزە، ئەگەرچی دابەزینێکی وردە وردە تۆمارکراوە لە بواری تۆماری منداڵی نوێ.

رونیشیکردەوە، پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی دانیشتووان تا ساڵی (2028) دەگاتە (48.9) ملیۆن، بە رێژەی گەشەکردن 2.4٪. ئەمەش پێویستی بە پلانی نوێ و سودوەرگرتنی زیاترە لە دیمۆگرافیای عێراق و زیادکردنی بەرهەمهێنان و دەرفەتەکانی کارکردن و خوێندەواریی و کاراکردنی توانای مرۆیی لە عێراق.

 ئەلهنداوی جەختی لەوە کردەوە، هەموو زیادبوونێکی دانیشتوان، دەبێتەهۆی زیاتر بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتیی و داراییەکانی وڵات و پێوسیتی بەوەیە ژێرخانی ئابووری وڵات زیاتر گەشە بکات، بەبێئەوەی رێگە بدرێت شارەکان زیاتر قەرەباڵغ ببن و ببێتە هۆی دروستبوونی گەڕەکی زەبەلاح، بۆئەوەی کاردانەوەی نەرێتی لەڕووی کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە لێنەکەوێتەوە.

بەپێی دواین سەرژمیری عێراق لە ساڵی 2024، ژمارەی دانیشتوانی عێراق 45 ملیۆن کەسە، لەو چوارچێوەیە ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 370 هەزار کەسە کە دەکاتە