ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بە پشتبەستن بە
لێدوانێکی ستیڤ بانۆن، بلۆگەری ڕاستڕەو و ڕاوێژکاری سیاسی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە،
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و ئیلۆن مەسکی سەرمایەدار، لە مانگی نیسانی
ساڵی ڕابردوودا لە کۆشکی سپی بە بۆگس بەربوونەتە گیانی یەکتر.
مەسک، لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە،
خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلایە و تا ئەم دواییانە بەڕێوەبەری دەزگای
کارایی حکومەتی ئەمریکا بوو، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆناڵد
ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، وازی لە پۆستەکەی هێنا و رۆژانە لە میدیاکاندا شتی سەیر و
سەمەرەی لەبارەوە بڵاودەبێتەوە.
بەگوێرەی واشنتۆن پۆست، "پلانە دڕندانەکانی
ئیلۆن ماس و نەبوونی بەرچاوڕوونی سیاسی و جیاوازییە ئایدیۆلۆژییەکانی لەگەڵ دەستوپێوەندەکانی
ترەمپ و بەرپرسە باڵاکان، بوونەهۆی کۆتایی پێهێنانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ".
لە 2ی نیسانی رابردوودا، کاتێک ترەمپ پێشنیاری
سەپاندنی "باجەکان"ی کرد، مەسک ناڕەزایی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
دەربڕی.
لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا، ناکۆکییەکانی مەسک
لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ زیاتر تەقینەوە و لەناو کۆشکی سپیدا بەهۆی گفتۆگۆیەک لەبارەی
داهاتی ناوخۆ دەبێتە شەڕی دەستەئێخەی لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و بە بۆکس
بەردەبنە گیانی یەکتر.
لە نوێترین
پێشهاتیشدا، ئیلۆن مەسک، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیویەتی،
ئەمریکا پێویستی بە حیزبێکی نوێ هەیە، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ نوێترین دژایەتی
ئەو بۆ دۆناڵد ترەمپ و تیمەکەی و وا لێکدەدرێتەوە کە رەنگە لە داهاتوودا مەسک بیر
لە دروستکردنی پارتێکی سیاسی نوێ بکاتەوە.
The people have spoken. A new political party is needed in America to represent the 80% in the middle!
— Elon Musk (@elonmusk) June 6, 2025
And exactly 80% of people agree 😂
This is fate. https://t.co/JkeOlG7Kl4
سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە ناردنی سەربازە
ژنەکان بۆ بەرەکانی پێشەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی سەرباز لە ریزەکانی
سوپاکەیدا.
میدیایەکی
ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە پلانی
نوێیاندا کاربۆئەوە دەکەن ژنان بنێرن بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە غەززە،
لەبەرئەوەی کێشەی کەمی سەربازیان هەیە و ئێستا ژنان 21%ی هێزی شەڕکەر پێکدەهێنن.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاشکرایدەکات، بە ڕوونی
لە ئەرکێکی فریاگوزاری ئەم دواییەدا لە خان یونس دەرکەوت، کە تیمێکی فریاگوزاری- زۆرینەیان
لە ڕەگەزی مێ بوون- چەند کاتژمێرێکیان پێچوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەربازێک لەژێر
داروپەردووی باڵەخانەیەک، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە ئەرکەکانی هێزی ژناندا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژنە ئەفسەرێکی تەمەن
25 ساڵ بە پلەی مەیجەر سەرسوڕمانی خۆی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە و دەڵێت
"نەیدەتوانی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر خەیاڵی ئەوە بکات کە سەرکردایەتی تیمێکی شەڕکەر
بکات لە ناوخۆی لوبنان یان غەززە".
بەپێی زانیارییەکانی
رۆژنامەکە، لە هەر پێنج سەربازێکی شەڕکەری
ئیسرائیل یەکێکیان ژنە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر زیاترە بەراورد بە سوپای زۆرێک لە
وڵاتانی رۆژئاوا، ئەم پێشهاتە یارمەتیدەربووە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی هێزی شەڕکەر
لە بەرامبەر چەکدارانی حەماس و حیزبوڵای لوبنان.