ئەمڕۆ یەکشەممە، سەید عەلی سیستانی، ئایەتوڵڵای
باڵای ئاینزای شیعە لە عێراق و جیهان، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک برینداری خەڵکی
لوبنان کە لە زنجیرە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە بریندار بووبوون، کە لە
نێویاندا منداڵێکی نابینا هەبوو.
پاش ئەوەی زیارەتکارەکان لە ماڵی سەید عەلی
سیستانی لە نەجەف هاتنە دەرەوە، منداڵێکی لوبنانی دەرکەوت کە ساڵی رابردوو بەهۆی
تەقاندنەوەی ئامێری "پەیجەر" لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە بەسەختی
بریندارببوو، چاوەکانی لەدەستدابوو.
منداڵەکە ناوی حەسەن زەینەدین-ە و سەید عەلی
سیستانی مستیلەیەکی خۆی وەکو دیاری پێبەخشیوە، ئەوەش لەلایەن شوێنکەوتوانی ئاینزای
شیعەوە بە دیارییەکی زۆر بەبەها ئەژمار دەکرێت.
سەید عەلی سیستانی،
ئەگەرچی کاتێک پێشوازیی لە میوانەکانی دەکات و وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاودەبێتیەوە،
هەردوو دەستەکانی لەپێشەوە دادەنێت و هیچ میستیلەیەک لەدەست ناکات، بەڵام جۆرێک لە
مستیلە دەبەخشێتە میوان و شوێنکەوتووە زۆر تایبەتەکانی کە لە زیو دروستکراوە و باپارە
بەهایەکی گرانی نییە، بەڵام کاتێک ئەو وەکو دیاری دەیبەخشێت، بەهاکەی بەپارە ناخەمڵێنرێت.
لە رۆژانی 17 و 18ی تشرینی دووەمی 2024، دەزگای
هەواڵگریی ئیسرائیل هێرشێکی مەترسیداری ئەنجامدا، بۆ تەقاندنەوەی ئامێرێکی
پەیوەندیی بێتەل کە ناسراوە بە (پەیجەر) و بەهۆیەوە زیاتر لە 3800 کەس برینداربوون
و 12 کەس کوژران کە دوانیان منداڵ بوون.
لەو سەروەختەدا سەید عەلی سیستانی کە باڵاترین
پلە و پێگەی رۆحی و ئاینی ئاینزا شیعەکانە لە جیهاندا، هێرشەکەی ئیدانەکرد و بە "دەستدرێژییەکی
بەربەری" وەسفی کرد.
السيد السيستاني يستقبل عددا من <.رحى "حـ.ادثة البيـ.<.ر" في لبنان
— AlsumariaTV-السومرية (@alsumariatv) June 8, 2025
التفاصيل داخل الربط:https://t.co/eohBX4Nrhz#العراق #لبنان pic.twitter.com/vaQMZHtKYK
سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە ناردنی سەربازە
ژنەکان بۆ بەرەکانی پێشەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی سەرباز لە ریزەکانی
سوپاکەیدا.
میدیایەکی
ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە پلانی
نوێیاندا کاربۆئەوە دەکەن ژنان بنێرن بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە غەززە،
لەبەرئەوەی کێشەی کەمی سەربازیان هەیە و ئێستا ژنان 21%ی هێزی شەڕکەر پێکدەهێنن.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاشکرایدەکات، بە ڕوونی
لە ئەرکێکی فریاگوزاری ئەم دواییەدا لە خان یونس دەرکەوت، کە تیمێکی فریاگوزاری- زۆرینەیان
لە ڕەگەزی مێ بوون- چەند کاتژمێرێکیان پێچوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەربازێک لەژێر
داروپەردووی باڵەخانەیەک، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە ئەرکەکانی هێزی ژناندا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژنە ئەفسەرێکی تەمەن
25 ساڵ بە پلەی مەیجەر سەرسوڕمانی خۆی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە و دەڵێت
"نەیدەتوانی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر خەیاڵی ئەوە بکات کە سەرکردایەتی تیمێکی شەڕکەر
بکات لە ناوخۆی لوبنان یان غەززە".
بەپێی زانیارییەکانی
رۆژنامەکە، لە هەر پێنج سەربازێکی شەڕکەری
ئیسرائیل یەکێکیان ژنە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر زیاترە بەراورد بە سوپای زۆرێک لە
وڵاتانی رۆژئاوا، ئەم پێشهاتە یارمەتیدەربووە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی هێزی شەڕکەر
لە بەرامبەر چەکدارانی حەماس و حیزبوڵای لوبنان.