هەواڵ

"هیچ شاندێک مەنێرن بۆ بەغداد بۆ گفتوگۆکردنی پرسی موچە"

Mic
2025-06-08

میدیایەکی عێراقی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە حکومەتی فیدراڵی هاوتاکەی لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکردەوە کە هیچ شاندێک نەنێرێت بۆ بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر خەرجکردنی مووچە، تا ئەوکاتەی سەرجەم داهاتەکانی هەرێم بۆ بەغداد دەگەڕێنرێتەوە.

 

 کەناڵی (بەغداد ئەلیەوم) لە زاری بەرپرسێکی کورد لە بەغداد، ئەوەی ئاشکراکردووە، "حکومەتی فیدراڵی مەرجی داناوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتە داراییەکان ڕادەستی بەغداد بکاتەوە، پێش دەستپێکردنەوەی هەر دانوستانێک سەبارەت بە پێدانی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم".

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، "بەغداد لەم کاتەدا رەتیکردۆتەوە پێشوازی لە هیچ شاندێکی کوردی بکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ناکۆکییە بەردەوامانەی لەسەر پرسی نەوت و داهاتی نانەوت".

له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، چەندین راگەیاندراو و هەڵوێستی جۆراوجۆر لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی راگەیاندراوە، سەرجەمیان نەیتوانیوە گرفتی نەناردنی موچە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن.

حکومەتی عێراق لەڕێی وەزارەتی داراییەوە جەختی لەوەکردووەتەوە کە لە چەند مانگی رابردوودا پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2025دا کۆتایی پێهاتووە و حکومەتی هەرێمی تۆمەتبارکرد کە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی نەگێڕاوەتەوە بۆ بەغداد.

لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی هەرێمی كوردستان، حکومەتی فیدراڵیی و وەزارەتی نەوت و داراییان تۆمەتبارکرد کە کەمتەرخەمن و بڕیاری راگرتنی موچەیان بە "سیاسی" وەسفکرد، موچەخۆران جەژنی قوربانیان بە بێ موچە بەڕێکرد.

More News

Most Popular

هەواڵ

پێنجیەکی سوپای ئیسرائیل لە رەگەزی مێن

Mic
2025-06-08

سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە ناردنی سەربازە ژنەکان بۆ بەرەکانی پێشەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی سەرباز لە ریزەکانی سوپاکەیدا.

میدیایەکی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە پلانی نوێیاندا کاربۆئەوە دەکەن ژنان بنێرن بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە غەززە، لەبەرئەوەی کێشەی کەمی سەربازیان هەیە و ئێستا ژنان 21%ی هێزی شەڕکەر پێکدەهێنن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاشکرایدەکات، بە ڕوونی لە ئەرکێکی فریاگوزاری ئەم دواییەدا لە خان یونس دەرکەوت، کە تیمێکی فریاگوزاری- زۆرینەیان لە ڕەگەزی مێ بوون- چەند کاتژمێرێکیان پێچوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەربازێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە ئەرکەکانی هێزی ژناندا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژنە ئەفسەرێکی تەمەن 25 ساڵ بە پلەی مەیجەر سەرسوڕمانی خۆی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە و دەڵێت "نەیدەتوانی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر خەیاڵی ئەوە بکات کە سەرکردایەتی تیمێکی شەڕکەر بکات لە ناوخۆی لوبنان یان غەززە".

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لە هەر پێنج سەربازێکی شەڕکەری ئیسرائیل یەکێکیان ژنە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر زیاترە بەراورد بە سوپای زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوا، ئەم پێشهاتە یارمەتیدەربووە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی هێزی شەڕکەر لە بەرامبەر چەکدارانی حەماس و حیزبوڵای لوبنان.