پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای 55 پەرلەمانتار،
دژی بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی
عێراق، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە "هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران
و بەزاندنی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە".
وەک لە راگەیەندراوەکەی پەرلەماندا هاتووە، دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق
نائاسایی دەبێت و رۆژی 17ی مانگ بەڕێوەدەچێت.
ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق
لەسەر داوای 55 پەرلەمانتارە، کە یاداشتێکیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە
و داوای دانیشتنێکی نائاساییان کردووە.
ئەو 55 پەرلەمانتارە داوایان کردووە، ئاسمانی عیراق
بەکارنەهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی پرسی نەوت و پارەدارکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان؛ کۆببێتەوە.
کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق، کۆبونەوەیەکی نائاساییە و تایبەتە پرسی هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان و تێیدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەدرێت.
ڕۆژی چوارشەممە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتەدا
کە لەبارەی چارەسەری مووچە لە نێوان هەردو حکومەت هاتوەتە ئاراوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی
ڕێککەوتنەکەوە بە دیجیتاڵ میدیای Micـی راگەیاند،
بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە سەرەتاییە، حکومەتی عێراق مووچەی ئەم چەند مانگە دەنێرێت و
هیچ موچەیەکیش نا فەوتێت.
هەورامانی وتیشی: لێکتێگەیشتنەکە سەرەتاییە دوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ڕێیکەوتنی فراوانتر لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردتان دەکرێت..
بەپێی زانیارییەکانی MIC لێکتێگەیشتنەکە بەم شێوەیەیە، هەولێر پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ هەموو مانگێک، حکومەتی عێراق-یش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق-ن، بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئاب، حوزەیران و تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.