لەگەڵ پەرەسەندنی جەنگی
نێوان ئیسرائیل و ئێران و بەرزبونەوەی ئاستی مەترسییەکان، عێراق دەستیکردوە بە جێگیرکردنی
سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە دەوری کێڵگە نەوتییە ستراتیژییەکانی لە باشوری وڵاتەکەی.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیا
ناوخۆییەکانی عێراق، ئەحمەد تەمیمی، شارەزای بواری ئەمنی ڕاگەیاند، حکومەت هەنگاوی
جددی دەنێت بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی سەروەت و سامانی سروشتی، لەڕێگەی دانانی
سیستمی بەرگریی ئاسمانی پێشکەوتوی دروستکراوی ڕوسیا.
کێڵگە نەوتییەکان بڕبڕەی
پشتی ئابوریی عێراقن و لە %90 داهاتی عێراق پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، بۆیە پاراستنی
کێڵگەکان پێویستییەکی نیشتمانی و گرنگە.
دەست گەیشتنی گروپە
چەکدارە جۆراوجۆرەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەندێک جۆری چەکی پێشکەوتوو، هەمیشە
مەترسییە بۆ سەر بەرژەوەندییە ستراتیژییە ئابورییەکانی عێراق و ناوەندە
دیبلۆماسییەکان، بۆیە شارەزایان بەردەوام هۆشداریی لە سنوردارکردنی توانای
گروپەکان دەدەن و بە مەترسی بۆسەر ئابوری و ئاسایشی وڵاتیان دەزانن.
ئەو شارەزا ئەمنییە، جێگیرکردنی
سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کێڵە نەوتییەکان، بەسەرەتایەکی گرنگ ناودەبات
و دەشڵێت، ئەو هەنگاوە پێویستی بە پەرەپێدان و دروستکردنی ئەڵقەی پارێزەرە لە
دەوری کێڵگەکان.
لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ئاڵۆزی جیۆپۆلەتیکی و
ناوچەییەکان، هەڵکشانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و مەترسی تێوەگلانی عێراق لە
شەڕەکە، پێویستە عێراقیش بیر لە پاراستنی ناوەندە گرنگە ئابورییەکانی بکاتەوە.
هەرهێرشێک بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان عێراق، لەلایەن گروپە
پڕۆکسییەکان یان ئیسرائیل بۆسەر گروپەکان بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لە تەلئەڤیڤی دەکەن،
عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی ئابوری و دارایی قوڵ دەبێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا،
پاش ئەوەی لە کەنەدا و بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی G7 گەڕایەوە بۆ واشنتۆن، هەڵوێستێکی تەمومژاویی لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل راگەیاند و
وتی: بابهتهكه ئاگربەست نییە، بەڵکو زۆر لەوە گەورەترە.
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی
ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا وتی: ئیمانوێل ماکرۆن،
سهرۆكی فڕهنسا هەڵەی کرد لەو لێدوانەیدا لەبارەی من کە بۆیە لە کۆبوونەوەی لوتکەی G7ەوە
گەڕاومەتەوە بۆ واشنتن، بۆ ئهوهی کار لەسەر ئاگربەست بکەم، زۆر هەڵەیە، من بۆ
ئەوە گەڕاومەتەوە تا کار لەسەر شتێکی زۆر گەورەتر بکەم.
دۆناڵد ترەمپ، رۆژێک پێش
کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمەڵی حەوت، کۆبوونەوەکانی بەجێهێشت و گەڕایەوە واشنتۆن، هەر
بۆیە ئەو بابەتە بووە جێی سەرنجی میدیاکاران و ناوەندەکانی دەسەڵات.
گروپی حەوت، لە درەنگانی ڕۆژی
دوشەممە، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆیان
بۆ ئیسرائیل دەربڕی و ئێران-یان بە سەرچاوەی ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
هەر بۆیە داوای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەن.
پێدەچێت هەڵوێستەکەی
دۆناڵد ترەمپ زیاتر پشتی بەوە بەستبێت کە کۆمەڵەی حەوت-یش پشتیوانی خۆیان بۆ
ئیسرائیل دەربڕیوە و چاوەڕێ دەکرێت هەڵوێستێکی زۆر توندی ئەمریکای بەدوادا بێت دژی
تاران.
پێنج رۆژە جەنگی ئێران و
ئسیرائیل بە سەختی بەردەوامە، بەڵام هێشتا جەنگەکە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدایە و هیچ
وڵاتێکی دیکە پەلکێشی جەنگەکە نەبووە، وڵاتە زلهێزەکان داوای ددانبەخۆداگرتن و
راگرتنی شەڕەکە دەکەن، تەنها دۆناڵد ترەمپ دوێنێ وتی: لێیان بگەڕێن با شەڕبکەن و
هیلاکبن، دەمێکە هەڕەشە لەیەکتریی دەکەن.
لە بەیاننامەکەی گروپی حەوتدا
هاتوە، "ئێمە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دوپاتدەکەینەوە، هەروەها
پشتیوانی خۆمان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دەردەبڕین" و ئێران هەرگیز نابێت ببێتە
خاوەنی چەکی ئەتۆمی لەناوچەکە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو، ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی
و درۆن و تیمی هەواڵگرییەوە هێرشی لەناکاوی بۆسەر چەندین ئامانج و دامەزراوەی
گرنگی ئەتۆمی ئێران کرد و چەندین سەرکردە و زانای بوارەکانی ئەتۆمی کوژرا.