سوپای پاسداران ڕایگەیاند، حەوت فەرماندەی سەربازی دیکەیان کە سەر بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیانە لە هێرشەکەی ڕۆژی هەیینی ئیسرائیل کوژران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران، کوژرانی حەوت فەرماندەی دیکەی سەربازی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە سەر بە هێزی ئاسمانی ئێرانن و ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو فەرماندانە لەگەڵ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران کوژراون.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی سوپای پاسداران، ئەو فەرماندانە لە یەکەم هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر هێزی ئاسمانی ئێران لە ڕۆژی هەیینی ڕابردو کوژراون.
هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە فەرماندە کوژراوەکان پێکهاتون، لە هەریەکە لە مەحمود باقری، داود شێخان، محەمەد باقر تاهیرپور، مەنسور سەفەرپور، مەسعود تەبیب، خەسرەو حسێنی و جەواد جەرسارا.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەیینی ئیسرائیل هێرشێکی فەراوانی کردە سەر ناوەندە ئەتۆمی و فەرماندە سەربازیی و پێگە گرنگە سەربازییەکانی ئێران و بەهۆیەوە چەندین فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران کوژران.
دوای
جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی تورکیا لەلایەن پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، تورکیا
دەستی بە هەنگاوی کرداریکرد بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و لە سەرەتای مانگی
داهاتوودا ئەو کۆمسیۆنە دەستبەکاردەبێت کە پەکەکە داوای دەکات.
کۆتایی ساڵی رابردوو،
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە داوای ئاشتی بۆ تورکیا کرد و پێشنیازی کرد، رێگە بە
عەبدوڵا ئۆجەلان بدرێت کە لە پەرلەمانی تورکیاوە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیەنێت.
لەبەرامبەردا،
عەبدڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵییەوە، وەڵامی باخچەلی دایەوە
و ئامادەیی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا راگەیاند، دواتر دەم پارتی شاندی
ئیمراڵی پێکهێنا و گفتوگۆ بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەستیپێکرد.
دوای زیار لە 40 ساڵ شەڕ و
کوژرانی نزیکەی 70 هەزار کەس، شکستهێنانی زیاتر لە سێ پرۆسەی
چارەسەری، دوستبوونەوەی متمانە جارێکی تر لە نێوان پەکەکە و توریا بە مەحاڵ
ناودەبرا، بەڵام عەبدوڵا ئۆجەلان دڵناییدا بە تورکیا کە خۆی سەرپەرشتی پرۆسەکە
دەکات و هەروەها دڵناییدا بە پەکەکە لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.
لە پەیامێکی چاوەڕواننەکراودا، عەبدوڵا ئۆجەلان لە
کۆتایی مانگی شوباتدا، داوایکرد پەکەکە خۆی هەڵبووەشێنێتەوە و چەک دابنێت، پەکەکەش
پابەندی خۆی بە داوای ئۆجەلانەوە راگەیاند و لە سەرەتای مانگی ئایاردا خۆی
هەڵوەشاندەوە و دەستبەرداربوونی لە چەک راگەیاند.
لە سەرەتای مانگی تەمموز، لە مەراسیمێکدا لە ئەشکەوتی
جاسەنەی سنوری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، 30 گەریلا
چەکەکانی خۆیانیان سوتاند، لەو مەراسیمەدا بەسێ هۆزات یەکێک لە بەرپرسانی باڵای
پێشووی پەکەکە داوای لە تورکیا کرد، هەنگاوی کرداری بنێت و بەدەم پرۆسەی ئآستییەوە
بچێت.
دوای 19 رۆژ لە چەک
سوتاندنی بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکە، نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دوای
بەشداریی لە سێیەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی جیهان، لە شاری جنێفی سویسرا وتی: بۆ
چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا، هەفتەی یەکەمی مانگی ئاب کۆمسیۆنێک پێکدەهێنرێت.
ئەوەشی وت: بە
دانانی چەک، بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەرشانی پەرلەمانی تورکیا، وەک ئەوەی پلانی بۆ
دانراوە، پرۆسەکە بەردەوامە، دانانی چەک بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا،
ئەم کۆمیسیۆنە چەند هەموارکردنەوەیەکی یاسایی ئەنجام دەدات، ئەمە بابەتی گفتوگۆی سیاسی
نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکە، تێیدا 86 ملیۆن مرۆڤی گەلەکەمان دەبێت بۆ چارەسەری ئەم پرسە
فیداکارانە خەبات بکەن، هەرکات کارەکانی پەرلەمان دەستی پێ کردەوە، هەفتەی یەکەم تەرخان
دەکەین بۆ ئەم بابەتە، کارەکانی کۆمیسیۆنەکە لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئابەوە دەست پێ
دەکات.
پێکهێنانی ئەو
کۆمسیۆنە وەک وەڵامێکە بۆ پەیامەکەی نۆی تەمووز،
کە دوو رۆژ پێش چەکدانانیی بەشیک لە گەریلاکان بەڵاویکردەوە و وتی: ههنگاوی دامهزراندنی
كۆمیسیۆنێكی بهرفراوان كه وا بیری لێدهكرێتهوه له پهرلهمانی توركیادا بهیاسایی
بكرێت و دهستڕۆیشتوو بێت ههنگاوی گرنگن. مهرجه ههنگاوهكان به وریایی و ههستیارییهوه
و دوور له لۆژیكی نهزۆك و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. دهزانم كه ههنگاوهكانمان
مایهپووچ نابن. ئهو ڕاشكاوییه دهبینم و متمانهم پێیهتی. هاوكات ههوڵی چوونه
ناو ههنگاوی كرداریتر و كلیل ئاسایانهی بهرجهسته لهئارادایه.