هەواڵ

ئەمڕۆ ترەمپ کۆبوونەوەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئەنجامدەدات

Mic
2025-06-21

ئەمڕۆ، شەممە، کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەکاتی ئەمریکا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجامدەدات، بەپێی خشتەی فەرمی خۆی.

ترەمپ، رۆژی هەینی بەرەو یانەی گۆڵفی تایبەتی خۆی لە شاری بێدمینستەری ویلایەتی نیوجرسی بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی بەشداری لە خوانێکی ئێوارەدا بکات، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بگەڕێتەوە پایتەختی ئەمریکا.

دوێنی، دۆناڵد ترەمپ، لە لیدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان، رایگەیاند، تا ێستا بڕیاری نەداوە رێوشوێنی سەربازی لەدژی ئێران بگرێتەبەر.

لە لێدوانەکانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ ئێران قسە دەکەین و دەبینین لە داهاتوودا چی روودەدات".

جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئێران نایەوێت قسە لەگەڵ ئەوروپا بکات، بەڵکو پێویستە لەگەڵ ئێمە قسە بکات"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پەسەندکردنی تاران بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن.

سەبارەت بە بژاردەی سەربازی، ترەمپ دووپاتی کردەوە کە "هێشتا بڕیاری نەداوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی سەربازی دژ بە ئێران" و ئاماژەی بەوەکرد کە شایستەی ئەوەیە خەڵاتی ئاشتی پێببەخشرێت لە ئێستادا.

سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی ئێستا، ترەمپ رایگەیاند، "ئێران ئەو کەسەیە کە ئێستا ئازار دەچێژێت ونازانم چۆن شەڕەکە بوەستێنرێت و رێگەیەک نابینیم بۆ وەستاندنی شەڕەکە و تەنها دوو هەفتە دەدەم بە ئێران". 

More News

Most Popular

هەواڵ

"نەبونی شەفافیەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری نەناردنی موچەیە"

Mic
2025-06-21

پەرلەمانتارێکی عێراق، کە وتەبێژی کوتلەی سادیقون (سەر بە قەیس خەزعەلی، سەرۆکی بزوتنەوەی عەسئیبی ئەهلی حەق)، ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان شەفاف نییە و ئەوەش هۆکاری نەناردنی موچەی فەرمانبەرانە.

محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی پەرلەمان، بە میدیاکانی راگەیاندووە، "مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەبێت لەسەر بنەمای شەفافیەت بێت، بەبێ ئەوەی پەنا بۆ شێوازی چەوت و تەمومژاوی ببرێت".

ئەلبەلداوی دەڵێت: "کاتێک حکومەتی هەرێم ناو و پەنجەمۆری هێزە سەربازییەکان نانێرێت بۆ بەغداد، ئەوە هەوڵێکە بۆ بەلاڕێدابردن و دەستکارییکردنی پرسە هەستیارەکان".

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نزیکایەتی هەیە لەگەڵ عەسائیبی ئەهی حەق، هەروەها محەمەد کەریم ئەلبەلداوی، وتەبێژی فەرمیی عەسائیبە، پشتیوانی لەو رێوشوێنانە دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە گرتویەتیەبەر.

ئەلبەلداوی جەختلەوە دەکاتەوە کە "هیچ نهێنییەک لە کارکردن لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتدا نییە، حکومەتی هەرێم دەبێت نەرمیی بنوێنێت و بەرپرسیارانە مامەڵە بکات، بۆ ئەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکات، دیارترینیان مەلەفی مووچەیە، کە کاریگەری لەسەر توێژێکی بەرفراوانی هاووڵاتیان هەیە".

ئەو پەرلەمانتارە هیچ ئاماژەیەکی دیکەی بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکردووە، لەکاتێکدا دوو مانگە موچە و شایستە داراییەکانیان لە بەغدادەوە نەنێردراوە و پرسەکە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.