42 ساڵ
بەسەر ئەنفال و جینۆسایدی بارزانییەکان تێدەپڕێت، تا ئێستا ڕوفاتی قوبانییەکان
نەگەڕێندراوەتە و حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی بۆ قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان
نەناوە.
لە 31ـی تەمموزی 1983 و لە
ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، ڕژێمی بەعسی لەناوچوو ئەنفالی بارزانییەکانی دەستپێکرد و تێیدا
هەشت هەزار، ژن، منداڵ و پیاوی پیری بێ سەروشوێن کردا.
لە ڕوفاتی هەشت هەزار بارزانی، تائێستا تەنها 696
ڕوفاتیان گەڕێنراونەتەوە زێدی خۆیان، نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە حکومەتی
فیدراڵی عێراقیش کارێکی جددیان بۆ گێراندنەوەی ڕوفاتی ئەنفالکراون نەکردوە.
ئەنفالی گەلی کورد، بە جینۆسایدی بارزانییەکان
دەستیپێکرد و ڕژێمی لەناوچوی بەعس بە هەشت قۆناغ جینۆسایدی دەستپێکرد و زیاتر لە 180 هەزار هاوڵاتی کوردی
کۆمەڵکوژ، و زیندەبەچاڵ و بێ سەروشوێن کرد.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئەمڕۆ لەو 180 هەزارە ڕوفاتە تەنها 2441 ڕوفاتیان
گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان لە هەرێمی کوردستان.
بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
عێراق، ژمارەی ئەو وڵاتانەی دانیان بە جینۆسایدی گەلی کورد ناوە لە پەنجەی دەستێک
تێ ناپەڕن، کە ئەوانیش هەریەک لە بەریتانی ا،سوێد، نەرویج، کۆریای باشوور و عێراقە.
پەرلەمانی عێراق لە 14ی نیسانی ساڵی 2008دا،
ئەنفالی وەکو جینۆساید ناساند. ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانی سەردەمی
دەسەڵاتی سەدامیش کە دەستیان لەو تاوانانەدا هەبووە،
کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەردەوام داوا دەکەن کاری
زیاتر بۆ ناساندنی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکرێت، قەرەبووی ماددی و
مەعنەویشیان بکرێت.
عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی کە بە "جەلادەکەی ئەنفال و نوگرە سەلمان" دەناسرێت، دوای نزیکەی 40 ساڵ دەستگیرکرا. داوا دەکرێت کەسوکاری ئەنفالکراوان سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن.
نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق هەواڵی دەستگیرکردنی تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفال بە ناوی عەجاج ئەحمەد حەردان راگەیاند.
عەجاج کە بە "جەلادەکەی ئەنفال و نوگرە سەلمان" دەناسرێت، ناوی تەواوی عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتییە، خەڵکی شاری تکریتی پارێزگای سەلاحەدینە.
عەجاج لە عەشیرەتی ئەلبوناسر و هۆزی نزارە، کە هەمان عەشیرەتی سەدام حوسێن سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراقە و زۆرینەیان لە تکریت نیشتەجێن.
ناسناوەکانی "جەلادەکەی ئەنفال و نوگرە سەلمان" لەلایەن ئەو کوردانەوە داهێنراوە کە لە پرۆسەی ئەنفال و هەڵەبجەدا لەلایەن بەعسەوە دەستگیرکراون لە زیندانی نوگرە سەلمان زیندانی کراون.
لەو ماوەیەدا عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی سەرپەرشتیاری زیندانەکە بووە و بە توندترین شێوە ئازاری زیندانیکراوانی داوە.
عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی کە پلەی رائیدی ئەمن بووە لە سەردەمی بەعسدا چەندین پۆست و بەرپرسیارێتی سەربازی وەرگرتووە.
کاتی روخانی رژێمی بەعس ماڵی لە کەرکوک بووە، دوای روخانی رژێم رویکردووتەوە سوریا و لە گەڕەکی جەرمانەی دیمەشقی پایتەختی سوریا لە شوقەیەکدا ژیاوە.
عەجاج لە دەرەوەی عێراقەوە، چاودێری پرۆسەی روخانی رژێمی بەعس و دادگایکردنی بەرپرسانی پێشووی عێراقی کردووە و زانیوویەتی یەکێکە لەو کەسانەی ناوی وەک تاوانبار لە تاوانی ئەنفالدا هاتووە.
دوای دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی و تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە سوریا گەڕاوەتەوە عێراق، چەند جوانکارییەکی بۆ روخساری کردووە تا لە عێراق نەناسرێتەوە، جوانکارییەکان ئەگەرچی هاوکاریی بوون لە دواخستنی دەستگیرکردنی بەڵام نەیانتوانی ببنە فریاد ڕەسی کۆتایی و رزگاری بکەن.
سێ کوڕی هەبووە، دووانیان بوونەتە چەکداری قاعیدە و لە شەڕێکدا لە ناحیەی (زلوعیە)ی پارێزگای سەڵاحەدین کوژراون، سێیەم کوڕی بە ناوی رائید کە کوڕە بچووکی بووە، ئەوەندە زانیاریی هەیە لەبارەیەوە کە لە سوریا لەگەڵ باوکیدا ژیاوە.
عەجاج دوو پاسەوانی تایبەتی هەبووە بەناوەکانی سەخر و شەوقی، چارەنووسی سەخر نادیارە، شەوقی لە ساڵی 2011 چووەتە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری کردوە.
نووسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، داوای لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان کردووە، پەیوەندییان پێوە بكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو "تاوانبارە" بوەستنەوە.
ساڵی 1988، لە هەڵمەتێكی سەربازیی گەورە و پلان بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعسدا، بە هەشت قۆناغ پرۆسەی ئەنفالی كورد دەستیپێكرد.
زۆرینەی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکران گواسترانەوە بۆ زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە و زۆرینەیان لەلایەن عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتیەوە ئەشكەنجە دران.
دوای كیمیابارانی هەڵەبجەش، ئەو هەڵەبجەییانەی ئاوارەی ئێران بوون و دواتر بەهۆی لێخۆشبوونێكی گشتیی رژێمی بەعسەوە گەڕانەوە و دواتر بۆ ماوەی چوار مانگ و 10 رۆژ لە زیندانی نوگرە سەلمان دەستبەسەر بوون.
زۆرینە یان هەموو ئەم دەستگیرکراوانەش لەلایەن عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتیەوە ئەشكەنجە دران، هەر ئەوانیش رۆڵێکی گەورەیان لە ناسینەوە و دۆزینەوەی گێڕا.