هەواڵ

120 ملیارەکە نادات… هەرێمی کوردستان تەنها 50%ـی "داهاتی فیدراڵی" رادەست دەکات

Mic
2025-07-31

داهاتی نانەوتی، هەرێمی کوردستان و بەغدا دەباتەوە سەر مێزی گفتوگۆ تا پشکی حکومەتی عێراق دیاریی بکرێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێمە ئامادەین تەنها  50%ـی "داهاتی فیدراڵی" رادەست بکەین. 

هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق چڕکردوەتەوە تا جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ رادەستکردنی 50%ـی "داهاتی فیدراڵی" نەک 50%ـی داهاتی نانەوتی. 

حکومەتی هەرێمی کودستان و حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەشتنەی لە ماوەی رابردوو کردوویانە، لیژنەیەکی هاوبەشییان بۆ پۆلێنکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لەم داهاتانە دروستکردووە. 

ئاوات شێخ جەناب لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسە رایگەیاندووە، نوێنەرەکانی هەرێمی کوردستا، بە پشتبەست بە دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵی و یاسای بودجەی سێ ساڵە، بە وردیی پێشنیازی هەرێمیان لەم بارەیەوە ئامادە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای mic، پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان گەڕانەوەیە بۆ ئەو شێوازەی لە رابردوو پەیڕەو کراوە کە رادەستکردنی 50%ی ئەو داهاتانەیە کە بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی عێراق بە "داهاتی فیدراڵی" هەژمار دەکرێن. 

بەپێی مادەی 29ـی یاسای کارگێڕیی دارایی ساڵی2019ـی عێراق، 50%ی داهاتی رسومات و باجی فیدراڵی لەو فەرمانگانەی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەدەبرێن بۆ پارێزگاکان دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای mic، هەرێمی کوردستان نیازپاکی خۆی بۆ جێبەجیکردنی ئەو ماددە دەستورییە نیشانداوە و ئامادەیی دەبڕیووە، 50%ی داهاتی باج و گومرگ بۆ حکومەتی عێراقی بگەڕێنێتەوە. 

بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان هەولێر و بەغدا کە ناوەڕاستی مانگی تەممووز ئەنجامیانداوە، دەبێت تیمە هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ماوەی دوو هەفتەدا راپۆرت پێشکەشی حکومەتی عێراق بکەن تا پەسەندی بکات. 

چاوەڕوان دەکرێت، لە هەفتەی داهاتووەوە کارەکانی ئەو لیژنە هاوبەشەی نێوان هەردوو حکومەت لەسەر ئەو پرسە بەرەو پێشچوونی زیاتر بە خۆیووە ببینێت و لە ئەنجامی یەکلاکەرەوە نزیک ببنەوە. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان مانگانە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 300 - 350 ملیار دینارە، بە هەموو پێوەرێک نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان کەمتر دەبێت لەو 120 ملیار دینارەی کە لە لێکتگەیشنی نێوان هەردوو حکومەت لەسەری رێککەوتوون. 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.