ئەنجومەنی
وەزیران کۆدەبێتەوە و مووچەی مانگی حەوت و هەشت و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و
پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتێ دەکات.
بڕیارە
سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بکات،
لە بڕگەی یەکەمدا تاوتوێی هەنگاوەکانی خەرجکردنی موچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی دەکرێت.
هەر
لەو بڕگەی یەکەمدا، بەدواداچوون بۆ کارەکانی لێژنە و تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی
دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.
لە
بڕگەی دووەمدا، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لە تەوەری سێیەم و کۆتایی چەند پێشنیازێکی
وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت، خانەنشینی، مووچە و شایستە داراییەکانی
هێزەکانی پێشمەرگە، لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشکەش دەکرێت.
بەریتانییەکان بە شاندێکی سەربازی و سیاسییەوە دۆخی ئەمنی و ئابورییان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و رایانگەیاند، وەڵاتەکەیان ئامادەی هەموو هاوكارىی و پشتيوانييهكە بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان.
شاندێکی سەربازی و سیاسی بەریتانیا لە یەک رۆژدا بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و دۆخی ئەمنی و ئابورییان تاتوێ کرد.
هێرشە درۆنی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، هەڕەشەکانی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆ بوون.
شاندەکەی بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە جێگرى ئهدميراڵ ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكورى ئەفریقا و له ژمارهيهك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتيى بهريتانيا له هەولێر، پەیامی پشتیوانی لەندەنیان بۆ هەولێر دووپاتکردەوە.
نێچيرڤان بارزانى لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکە داعشی وەک مەترسییەکی راستەقینە لە عێراق و سوریا ناوبرد، دهربارهى هێرشه درۆنييهكانيش بۆ سهر ههرێمى كوردستان و به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزهى له ههرێمى كوردستان رایگەیاند، هەڕەشەن زيان بە تهواوى ئابووريى عێراق دەگەنن و پێویسته ڕێگرى لهو هێرشانه بكرێت.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکێکی دیکە بوو لەو سەرکردە سیاسییانەی کە لەگەڵ شاندەکەی بەریتانیا کۆبووەوە و ستایشی رۆڵی بەریتانیای لە شەڕی دژی داعش کرد و رایگەیاند، مەترسییەکانی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە.
پەیوەست بە هێرشە درۆنییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وتی، ئەو هێرشانە مەترسییەکی گەورەن و دەبێت رێگرییان لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکە تێکبدەن.
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستانیش بە شاندەکەی راگەیاندووە، پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیردرێت و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکرێت.
بارزانی بە پێویستی زانیووە، رێگری لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و کۆتاییان پێبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەدا راگەیاند،پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت و هەموو لایەنەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان و بە ئامانج گرتنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی سەقامگیری عێراق، بەڵام دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراقیش و هیواشی خواست ئەنجامدەرانی هێرشەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.