وابڕیارە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای ئازادیی رادەربڕین
و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە پەسەند بکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر
ناوەڕۆکی پرۆژەکە وا بە ئاسانی پەسەند ناکرێت.
ئەمڕۆ 2ی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان
لەسەر پێنج پڕۆژەیاسا و تاوتوێکردنی چوار پڕۆژەی دیکە.
یەکێک لەو پڕۆژەیاسایانەی بەگوێرەی کارنامەی ئەو کۆبوونەوەیەی
پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت، پڕۆژەیاسای ئازادیی رادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی
ئاشتیانەیە.
رۆژنامەی " الشرق الأوسط" بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەیاساکە لە
17 ماددە پێکهاتووە، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق، لیژنەکە لە زۆرینەی ماددەکاندا
تێبینیی خۆی بۆ لابردن یان گۆڕینیان نووسیوە.
پڕۆژەیاساکە بۆ رێکخستنی ئازادیی هاووڵاتییە لە رادەربڕین
و نووسین و وێنەگرتن، لیژنەی مافی مرۆڤ پێشنیازی کردووە ئەو دەستەواژەیە لە پرۆژە
یاساکەدا بسڕدرێتەوە، کە ئاماژەی بەوە داوە، نابێت ئەو ئازادیی رادەربڕینە زیان بە
سیستم و ئادابی گشتی بگەیێنێت.
بانگەشەکردن قەدەغەکراوە بۆ "جەنگ، کاری تیرۆرستی،
رقلێبوونەوەی نەتەوەیی و رەگەزپەرستی و ئایینی و تایفی، تانەدان لە ئایین و مەزهەب و کەمکردنەوەیان"،
لیژنەی مافی مرۆڤ داوای کردووە، کە ئەو بڕگەیە لاببرێت.
بەپێ پڕۆژەیاساکەدا رێگە دراوە بە کۆبوونەوەی جەماوەریی
تایبەتی هاووڵاتییان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەخت، بەڵام بۆ کۆبوونەوەی گشتی پێویستە
بەر لە پێنج رۆژ مۆڵەت لە یەکە کارگێڕییەکان وەربگیرێت.
لەئەگەری رەتکردنەوەی مۆڵەتدا، پرۆژەکە ئەوەی
خستووەتەڕوو دەکرێت لە رێگەی دادگاوە سکاڵا لە دژی رێگرییەکە بکرێت، بەڵام لیژنەی
مافی مرۆڤ پێشنیازی کردووە تەنیا لایەنە کارگێڕییەکان ئاگادار بکرێنەوە لەو کۆبوونەوەیە،
نەک مۆڵەتیان لێ وەربگیرێت.
لە پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، نابێت ئەو کۆبوونەوانە لەسەر رێگەی
گشتی بکرێن، رێگریش دەکات لە بەرزکردنەوە و گوتنەوەی ئەو دروشمانەی دژ بە سیستم و
ئادابی گشتین، بەڵام لیژنەی مافی مرۆڤ داوای سڕینەوەی ئەو بڕگەیەی کردووە.
پڕۆژەیاساکە، کۆبوونەوەی گشتی لە نزیک قوتابخانە، پەرستگە،
زانکۆ و فەرمانگەکانی دەوڵەت قەدەغەکردووە، ناشبێت چەک بە هەموو جۆرەکانییەوە یان
ئامێری بریندارکەر لەو کۆبوونەوانە هەڵبگیرێت.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، هەر کەسێک بانگەشە بۆ "جەنگ
و کاری تیرۆرستی و رقلێبوونەوەی نەتەوەیی و رەگەزپەرستی و ئایینی و تایفی"
بکات، سزاکەی بەندکردنە، بەو مەرجەی لە 10 ساڵ تێنەپەڕێت.
چەند مانگێک پێش هەڵبژاردنی یاسادانان لە مانگی تشرینی
دووەمدا، پەرلەمان هەوڵ دەدات چالاکیەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ دەرکردنی یاسا جێی
مشتومڕەکان، دوای ئەوەی بەهۆی نائارامی سیاسییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە کە لیستێکی
درێژی یاسا بنچینەییەکانی پەکخست.
"پڕۆژەیاسای ئازادیی رادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی
ئاشتیانە" یەکێکە لەو پرۆژە یسایانەی مشتومڕی زۆری لەسەرەوە پێش گەیشتنی بە
هۆڵی پەرلەمان پێشنیاری بەشیک لەمادەکان و گۆڕینیان کراوە و پێناچێت تێپەرآندنی
ئاسان بێت.
هەشت مانگ بەسەر سوێندخواردنی 97 ئەندامانی
خولی شەشەی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و تائێستا هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان بەرێوەنەچووە.
ڕۆژی 2ـی 12ـی 2024 دوای نزیکەی دوو مانگ ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام دوای هەشت مانگ پەرلەمان هیچ دانیشتنێکی
نەکردووە، پەرلەمانتاران دەوام ناکەن و مووچەش وەردەگرن.
دەبوو لە ڕۆژی
سوێندخواردنی ئەندامانی ئەم خولە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرایە، بەڵام
بەهۆی ئەوەی ڕێککەوتنی پێشوەختە لەسەر سەرۆکایەتیی پەرکەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستان نەکرابوو دانیشتنەکە بە کرواوەیی هەڵگیر.
گرفتی بەردەم کۆنەبوونەوەی پەرلەمان، ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستەنە لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان.
دوای نزیکەی دوو ساڵ لەوەی هەرێمی کوردستان لە
بۆشایی یاسایدابوو، دواجار لە 20ـی 10ـی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی
خولی شەشەم تێدەپەڕێت، تا ئێستا پەرلەمان کۆ نەبووەتەوە و سەرۆکایەتی هەڵنەبژاردوە،
پڕۆسەی سیاسیی بەشێوەیەکی نا پەیڕوەی، نا یاسایی و نا دەستوری پەکیکەوتووە.
تا ئەمڕۆ بەشێوەیەکی
کرداری هیچ هەنگاوێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و
پێکهێنانی کابینەی نوێ نەنراوە و تا ئێستاش حکومەت هەر کاربەڕێکەرە.
ئەوە لە کاتێکدایە زیاد له دوو ساڵه ههرێم له
بۆشایی یاساییدایه، دامەزراوە فەرمییەکانی پەکیان کەوتووە و ململانێکانی نێوان
هەولێر و بەغداش تا دێت گرژی زیاتریان تێدەکەوێت کە هەمووی لەسەر حیسابی بودجە و
قوت و گوزەرانی هاوڵاتییانە.
قهیرانگهلێکی زۆر بهرۆکی ههرێمی
کوردستانی گرتووه و لایهنه سیاسییه براوهکانیش بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان خهمساردن و لهپێناو دهسکهوتی حزبیان له
ململانێ و ناکۆکییهکانیان بهردهوامن.
لە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستاندا کە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین
کورسی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو. دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی
و نەوەی نوێ بە 15 کورسییان بەدەستهێنا.
بەپێی بڕگەی
12ـی ماددەی 10 لە یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2005 کە ناسراوە بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان- هەموار کراو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ناونانی سەرۆک وەزیران لەلایەن
پەرلەمانی کوردستانەوە بە زۆرینە ئامادەبووان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەسپێرێت
کابینەکەی لە ماوەی 30 ڕۆژدا پێکبهێنێت.
یاساکە
هیچ وردەکارییەکەی زیاتری لەسەر ڕاسپاردنی کاندید بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت
نەخستوەتەڕوو، بەڵام بەو پێیەی دەنگدانەکە پێویستی بە دەنگی زۆرینەی ئامادەبوانە دەرفەتی
بە لایەنەکان داوە بکەونە کێبڕکێی ناو پەرلەمانەوە.
ئەنجامی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێکە هیچ لایەنێکی سیاسی خاوەنی
(50+1) نییە، تەنانەت ئەو لایەنانەشی نزیک لە یەکترەوە ناتوانن (50+1) کۆبکەنەوە،
بۆیە پارتی و یەکێتی بەبێ یەکتر و لایەنەکانی دیکە ناتوانن حکومەت پێکبهێنن.
هەرچەندە
لە ڕابردودا پارتی و یەکێتی چەند جوڵەیەکی سیاسییانکرد و ژمارەیەک کۆبوونەوەیان
ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمان و حکومەت و
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
لەم
ڕۆژانەی دوایدا بەرپرسانی باڵای یەکێتی و پارتی لە دیدارە دیبلۆماسی و لێدوانە
کانیاندا جەختیان لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە
وابڕیارە لە 11ــی 11ـی 2025 بەڕێوە بچێت کابینەی نوێ پێکبهێنن.
بە پێی
بەدواداچوونێکی دیجیتاڵ میدیای MIC ناتوانرێت لە پێش ئەو وادەیە کابینەی دەیەم پێکبهێنرێت، چونەکە ڕێکارەکان
کاتی زیاتر لەو وادەیەی دەوێت کە لەبەردەم هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقە،
بۆیە هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوەن پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق، ئەگەر پێشهاتی نوێ ڕوونەدەن.